إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الاثنين، 1 سبتمبر 2014

پنتاگۆن: تا ئێستا 120 هێرشی ئاسمانیی دژی چه‌كدارانی داعش له‌عیراق ئه‌نجام دراوه‌



سایتیكركوك 140

 وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند تا ئێستا فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا 120 هێرشی ئاسمانییان دژی چه‌كدارانی داعش له‌ عیراق ئه‌نجام دراوه‌.
پنتاگۆن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتیشی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژی 8ی مانگی ئاب – ه‌وه‌  ده‌ستیان كردووه‌ به‌ بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش له‌ عیراق و تا ئێستاش 120 هێرشی ئاسمانیی ئه‌نجام دراوه‌، هاوكات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانی دیكه‌یان له‌ نزیك به‌نداوی موسڵ و نزیك ئامرلی ئه‌نجامداوه‌.
رونیشیكرده‌وه‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانیان بۆ سه‌ر داعش له‌نزیك به‌نداوی موسڵ تێشكانی تانكێكی داعشی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌ و هێرشه‌كه‌ی نزیك ئامرلیش تێشكاندنی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر به‌ داعشی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

ليست هناك تعليقات: