په‌رله‌مانتارێكی
ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، رێككه‌وتن كراوه بۆ پێدانی سلفه‌یه‌ك
به هه‌رێمی كوردستان تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی لێ
بدرێت.
عه‌بدولحسێن
زیرجاوی، په‌رله‌مانتار له لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا تایبه‌ت به
خه‌ندانی راگه‌یاند: به‌مدوایه رێككه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ردوو وه‌فدی
هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه و هێزه كوردستانییه‌كان كراوه بۆ
خه‌رجكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه.
وتیشی:
هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند پێشینه‌یه‌ك به
هه‌رێمی كوردستان بدات بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌وه‌ش تا
ئه‌وكاته‌ی كێشه نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلایی
ده‌بێته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق