ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
له‌و
باره‌یه‌وه د. عزه‌ت سابیر ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له
په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری سامانه
سروشتییه‌كان دوای چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌ماندا گۆی له
بۆچوون و پێشنیاره‌كانمان نه‌گرت سه‌باره‌ت دیاریكردنی نرخی گونجاوی
به‌نزین، به‌و هۆیه‌وه بڕیارمدا كه ده‌ستله ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی سامانه
سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بكێشمه‌وه.
وتیشی:
راسته من ده‌ستم له ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كانی
په‌رله‌مانی كوردستان كشانۆته‌وه،به‌ڵام من سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایم له
په‌رله‌مانی كوردستان و مافی خۆمه هه‌موو به‌دواداچونێك بۆ نرخی به‌نزین و
هه‌موو ئه‌و كێشه داراییه‌نه بكه‌م كه رووبه‌ڕووی هاووڵاتیان
ده‌بێته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق