رۆژنامه‌ی "هاوڵاتی" له‌لاپه‌ڕه دوی ژماره‌ی (1390)ی رۆژی سێشه‌ممه 16/9/2014 بابه‌تێكی به‌ناونیشانی "به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له‌پۆسته‌كه‌ی لابرا" بڵاوكردۆته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه له‌سایتێكی دیكه‌وه كۆپی كردووه‌و به‌دواداچوونی رۆژنامه‌وانی خۆی نییه، سه‌ر له‌به‌ری هه‌واڵه‌كه ناڕاست‌و دروسته‌و دووره له‌راستییه‌وه، جگه له‌وه‌ش هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیداری ئاشكرا بۆ به‌دواداچوونی بابه‌ته‌كه، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مینجار نییه رۆژنامه‌ی "هاوڵاتی" هه‌واڵی نادروست به‌شێوه‌ی "كۆپی په‌یست" سه‌باره‌ت به‌شاری كه‌ركوك بڵاوبكاته‌وه، بۆیه داوامان له‌م رۆژنامه به‌ڕێزه ئه‌وه‌یه پیشه‌ییانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك بكات، هه‌روه‌ك داواده‌كه‌ین روونكردنه‌وه‌كه له‌ژماره‌ی داهاتوو له‌هه‌مان شوێنی بابه‌ته‌كه بڵاو بكرێته‌وه....
له‌گه‌ڵ رێزدا....
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك
16-9-2014
16-9-2014
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق