سایتی كركوك 140
ئه‌مڕۆ
13/9/2014 حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له
باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی، پێشوازیكرد له د.ئۆلیڤه‌ر شناكبێرگ
كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا به‌وه‌كاله‌ت.
له
دیدارێكدا حاكم قادر باسی مه‌ترسی تیرۆر‌و تیرۆرستانی كرد له‌سه‌ر هه‌رێمی
كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌و جیهان به‌گشتی و وتی: ئێستا گروپی تیرۆرستی
داعش بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌موو جیهان به‌گشتی و به
ئاشكرا‌و به‌كرده‌وه دژایه‌تی خۆیان بۆ ئازادی و دیموكراسی و هه‌موو
به‌هایه‌كی مرۆیی سه‌لماندووه‌و تاوانی دڕندانه‌و گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه،
وه‌ك تاوانی جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كانی شه‌نگال و مه‌سیحییه‌كان و
دژایه‌تیكردنی ئایین و كه‌مینه‌كانی تر، كه ئه‌وه‌ش باشترین به‌ڵگه‌ی
تاوانه‌كانیانه.
كارگێڕی
مه‌كته‌بی سیاسی راشیگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئازایانه
به‌ره‌نگاری تیرۆرستانی داعش بوونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕی هه‌موو جیهان له‌دژی ئه‌و
گروپه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌رێمی كوردستان
پێویستی به پشتیوانی و هاوكاری ئه‌ڵمانیاو هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
هه‌یه تا له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا سه‌ركه‌وتنی ته‌واو به‌ده‌ستبهێنێت و
جیهان له‌و مه‌ترسییه رزگاربكات، چونكه هاوكاریكردنی كوردستان و
پێشمه‌رگه هاوكاریكردنه بۆ پته‌وكردنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌ر
له‌و دیداره‌دا، حاكم قادر به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستانه‌وه سوپاسی گه‌ل و حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
ئه‌ڵمانیای كرد، كه هاوكاری و پشتیوانی سه‌ربازی و مرۆییان پێشكه‌ش به
هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه كردووه‌و ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی
ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش كرد كه به‌ڕه‌سمی ئه‌و گروپه تیرۆریستییه‌ی به
دیارده‌یه‌كی ترسناك ناساندووه‌و چالاكییه‌كانی قه‌ده‌غه كردووه.
له
به‌شێكی تری قسه‌كاندیدا حاكم قادر گه‌شبینی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی
پیشانداو وتی: دڵنیاین ئه‌م مه‌ترسییه به سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و
هێزی پێشمه‌رگه‌و ئازادی و دیموكراسی و شكستهێنان و كۆتاییهاتنی تیرۆرستان
كۆتایی دێت.
له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند: ئێوه له
شه‌ڕی داعشدا به‌رگری له خۆتان و به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌و جیهان ده‌كه‌ن و
ئه‌و جه‌نگه به نوێنه‌رایه‌تی جیهان ده‌كه‌ن، بۆیه دڵنیاتان
ده‌كه‌مه‌وه له به‌رده‌وامبوونی پشتیوانی و هاوكارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا.
وتیشی:
بڕیاری حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ پشتیوانیكردنتان له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه
بڕیارێكی بوێرانه‌و مێژوویی بوو، چونكه یه‌كه‌مجاره له ماوه‌ی نیو
سه‌ده‌ی رابردوودا ئه‌ڵمانیا پشتیوانی لایه‌نێك بكات كه له ململانێی
سه‌ربازیدا بێت.
هه‌روه‌ك
باسی له هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد‌و
وتی: تائێستا 11 گه‌شتی ئاسمانی كۆمه‌كی مرۆیی نێردراوه بۆ هاوكاریكردنی
هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌كاریش ده‌كرێت بۆ ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و
كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد
كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌منزیكانه وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیاش سه‌ردانی
هه‌رێمی كوردستان بكات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق