ساێتی كركوك 140
رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 29/9/2014 په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ى جه‌نگ له واشنتۆن پایته‌ختی ئه‌مریكا میواندری دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوكی كرد كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه وشیكاری له جیهان .
له دیداره‌كه كه به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری وده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وپسپۆرانى كه‌یسی عێراقی وخاوه‌ن بڕیار به‌ڕێوه‌چوو پارێزگاری كه‌ركوك روونكردنه‌وه‌یه‌كی خسته‌ڕوو له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی ئه‌منی وسیاسی وخزمه‌تگوزاری وكۆمه‌ڵایه‌تی وئابوری پارێزگاكه .
وئاماژه‌ی‌دا " عێراق زه‌ره‌رێكی سیاسی گه‌روره‌ی كرد به دوركه‌وتنه‌وه‌ی مام جه‌لال كه یه‌كێك بۆ له كه‌سایه‌تیه به‌هێزه‌كانی مێژویی كه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی له‌ده‌وری خۆی كۆده‌كرده‌وه وبه‌بێ جیاوازی وسه‌ركرده‌یه‌ك بوو توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌بوو وپێكهێنانی لایه‌نه‌كان ورێكه‌وتنیان " .
وله درێژه‌ی وته‌كانی " من له واشنتۆن ژیانم برده سه‌ر وگوێمان له بارودۆخی كه‌ركوك ده‌بوو وكێشه ئاڵۆزه‌كانی له ئه‌نجامى سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كان دژ به پێكهاته‌كانی , به‌ڵام له كاتی گه‌رانه‌وه‌م راستیه‌كانم بۆ ده‌ركه‌وت له پێكه‌وه‌ژیانی هاوڵاتیانی به‌بێ جیاوازی وئه‌مڕۆ پێكه‌وه كارده‌كه‌ن وپه‌یوه‌ندی به‌هێز هه‌یه له نێوانیان " .
وجه‌ختیكرده‌و له ماوه‌ی سێ ساڵی كاركردنمان ودابه‌شكردنی دادوه‌ری پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان له ئه‌نجامدا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو له بته‌وكردنی پێكه‌وه‌زیانیان له هه‌موو كاتێك زیاتر .
ورونیكرده‌وه له كه‌ركوك 320 قوتابخانه و45 نه‌خۆشخانه وناوه‌ندی ته‌ندروستیمان دروستكرده‌وه وتوانیمان كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ربكه‌ین وهه‌روه‌ها دابینكردنی ئاو بۆ زۆربه‌ی گه‌ره‌كه‌كان وجێبه‌جێكردنی ده‌یان پڕۆژه‌ی رێگاوبان وپرد ورێگای ده‌ره‌كی وده‌روازه‌كانی شار ودابینكردنی هه‌زاران هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی ده‌رچووی زانكۆ وپه‌یمانگاكان له چوارچێوه‌ی پلانی پترۆدۆلار وئاماژه‌ی دا به چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك كه له قۆناغی جێبه‌جێكردنه وه‌ك بینای ره‌گه‌زنامه ودیوانی پارێزگا وئه‌نجومه‌نی پارێزگا وبینای دادگا ویه‌كه كارگێڕیه‌كان , وئاماژه‌ی دا به پلانی پێشكه‌وتنی دۆخی كارگێڕی وخزمه‌تگوزاری وجه‌ختیكرده‌وه به‌ره‌نگاریه‌كان زیاتر هانمان ئه‌دات بۆ خزمه‌تكردنی كه‌ركوك وهاوڵاتیانی شايسته‌ی هه‌مو خزمه‌تێكن , وهه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌ی كاری خزمه‌تگوزاری هاوبه‌ش سه‌ره‌ڕای به‌ره‌نگاریه‌كان , ئامانجی ئێمه كاری هاوبه‌شه به‌یه‌ك تیم بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ هاوڵاتیانی كه‌ركوك كه هێچ جیاوازیه‌كمان نه‌كرد له نێوان پێكهاته‌كانی وپڕۆژه‌كان ودۆخی كه‌ركوك به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر راستیه‌كان " .
وئاماژه‌ی دا متمانه ودابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان بۆ به‌هۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌نگی هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب وتوركمانیش به‌ده‌ست بهێنین نه‌ك ته‌نها كورد وئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتیانی كه‌ركوك وعێراق ده‌نگ ئه‌ده‌ن به‌وكه‌سه‌ی خزمه‌تیان بكات وخزمه‌تگوزاریان بۆ دابین بكات كه مافیان هه‌یه وئه‌ركیانیش له‌سه‌ره .
وهه‌روه‌ها دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم جه‌ختیكرده‌وه له رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له پاراستنی هاوڵاتیانی كه‌ركوك به‌بێی جیاوازی پێكهاته‌كانی ودانیشتوانی كه‌ركوك دڵخوشن به بوونیان بۆ پارستیان كه سنگی خۆیان ئه‌نین به رووی ئاگره‌وه بۆ پاراستنی كه‌ركوكیه‌كان وئاماژه‌ی دا به بوونی شه‌هید وبریندار , به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وامین له كاری رۆژانه وبه‌رده‌وامی خزمه‌تگوزاریه‌كان ونزیككه‌وتنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له یه‌كتر وله‌شاره‌كه‌یان وئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كانمانه .
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شاره‌زایانی په‌یمانگای واشنتۆن بۆ جه‌نگ ستایشی ئیداره‌ی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم یان كرد وسه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی ورۆڵی سیاسی نایابی وئه‌زمو‌نی جه‌نابیان كه سه‌ركه‌وتوو بوو له رووی ئیداری وسیاسیه‌وه .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق