إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الثلاثاء، 14 أكتوبر 2014

بەوێنە.. لەكەركوك ئەو ئۆتۆمبێڵەی خەڵكی تیرۆر دەكرد بەشۆفێرەكەیەوە دەستگیركرا


سایتی كركوك 140

ئەو ئۆتۆمبێڵەی لەرۆژانی رابردوودا چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی لەدژی هاوڵاتیان ودەزگا ئەمنییەكان پێ ئەنجامدرا،لەلایان هێزەكانی ئامادەی كەركوكەوە دەستی بەسەرداگیراو وشۆفێرەكەشی دەستگیركرا.
راگەیاندنی هێزەكانی ئامادەی كەركوك،لەراگەیاندراوێكدا كەوێنەیەكی نێردراوە ،ئاشكرای دەكات كە هێزەكانیان لەهەڵمەتێكدا لەناوچەی پێشانگای ئۆتۆمبێڵەكان توانیان ئۆتۆمبێلێكی جۆری یارس-ی تەكسی وشوفێرەكەی دەستگیربكەن.
ئەو ئۆتۆمبێڵەی دەستگیركراوە،لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندین هاوڵاتی سڤیل وكارمەندی دەزگا ئەمنییەكانی پێ تیرۆركراوە لەپارێزگای كەركوك.
وەك لەراگەیاندراوەكەدا هاتووە لەكاتی دەستگیركردنیدا،شۆفێرەكە دەمانچەیەكی جۆری"تاریق"ی پێبووە ودانیشتوی گەڕەكی عروبە-ی شارەكەیە.

ليست هناك تعليقات: