دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك ژۆى چوارشه‌ممه 22/10/2014 پڕۆژه‌كانی پردی ئازادی له باكووری شار وپه‌ردی شه‌هیدان له ناوڕاستی شاری به‌سه‌ركرده‌وه كه به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانگه‌ی رێگاوبان وپرده‌كان جێبه‌جێده‌كرێت به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا .
له سه‌ردانیه‌كه به‌دواداچوونی شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان كرا ورێژه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان كه رۆڵی ده‌بێت له زیادكردنی جوانكاری كه‌ركوك وچاره‌سه‌ركردنی قه‌ره‌باڵغیه‌كانی هاتووچۆ .
له وته‌یه‌كی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن سوپاسی فه‌رمانگه‌ی رێگاوبان وپرده‌كانی كرد وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ هاوكاریكردنیان له به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ئه‌م دوو پڕۆژه‌یه .
وئاماژه‌ی‌دا پڕۆژه‌كان به‌رده‌وامه به‌ڵام كێشمه‌مان روبه‌ڕووده‌بێته‌وه له وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه وه‌كو وه‌زاره‌تی دارایی وتێگه‌شتنی هه‌ڵه‌یان گوایه كه‌ركوك له ژێر كۆنترۆڵی تیرۆرستانی داعشه به‌ڵام 75%ى كه‌ركوك له كۆنترۆڵی ئیداره‌ی كه‌ركوكه وكارو پڕۆژه‌كان به‌رده‌وامه ورێژه‌ی جێبه‌جێكردنیان پێشكه‌وتوه .
ورونیكرده‌وه پڕۆژه‌ی پردی شه‌هیدان له‌لایه‌ن كۆمپانیای نجم الثریا وپڕۆژه‌ی پردی ئازادی له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای مول وشامانه‌وه جێبه‌جێده‌كرێن وكاره‌كان به‌باشی ده‌ڕوات به‌رۆڵى ئه‌ندازیاره سه‌رپه‌رشتیاره‌كان .
پارێزگاری كه‌ركوك به‌ناوی هاوڵاتیانی كه‌ركوكه‌وه داوای كرد له وه‌زاره‌ته‌كان خه‌رجكردنی سلفه وبوودجه‌ی دوانه‌كه‌وێت وجه‌ختیكرده‌وه له ئارامی كه‌ركوك وه‌ك زۆر له پارێزگاكان جگه له ناوچه‌كانی رۆژئاوی كه‌ركوك وهه‌روه‌ها داوای له وه‌زاره‌ته‌كان كرد له دوانه‌كه‌وتنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران .
ووته‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران دكتۆر حیدر العبادی ووه‌زیری دارایی به‌ڕێز هۆشیار زیباری ووه‌زیره به‌ڕێزه‌كان كرد وداوای كرد پێداویستییه‌كانی كه‌ركوك دابین بكه‌ن .
شایه‌نی باسه پردی ئازادی له ره‌حیم ئاوا كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای مول وشامانه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت رێژی جێبه‌جێكردنی گه‌یشتوه‌ته 50% به تێچووی حه‌وت ملیار و614 ملیون دینار به درێژایی 250 م وپانی 16م ودوو سایده .
وسه‌باره‌ت به پردی شه‌هیدان به درێژی 125 م وپانی 15م ورێژه‌ی جێبه‌جیكردنی گه‌یشتوه‌ته 78% .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق