إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

السبت، 8 نوفمبر 2014

پارێزگاری‌ كه‌ركوك چاوی‌ كه‌وت به‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق --- پارێزگاری‌ كه‌ركوك چاوی‌ كه‌وت به‌ به‌ڕێز عمار الحكیم --- پارێزگاری‌ كه‌ركوك چاوی‌ كه‌وت به‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ عێراق


دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك رۆژی‌ هه‌ینی‌ رێكه‌وتی‌ 2014/11/7 له‌ سه‌ردانییه‌كه‌ی‌ بۆ به‌غدای‌ پایته‌خت چاوی‌ كه‌وت به‌ به‌رێز محمد سالم الغبان وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق .
سه‌ره‌تای‌ دیداره‌كه‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك پیرۆزبایی‌ كرد له‌ وه‌زیرى‌ ناوخۆ بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆسته‌كه‌ی‌ وگفتوگۆی‌ بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ كرا وكاره‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌منی‌ باڵا بۆ پاراستنی‌ ئارامی‌ وئاسایشی‌ كه‌ركوك وشكستهێنان به‌ هه‌وڵی‌ تیرۆرستان كه‌ هاوڵاتیانی‌ كه‌ركوك ده‌كه‌ن به‌ئامانج وهه‌روه‌ها پێویستی‌ پشتیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ بۆ پۆلیسی‌ كه‌ركوك وبه‌هێزكردنی‌ .
پارێزگاری‌ كه‌ركوك داوی‌ كرد پشتیوانی‌ پۆلیسی‌ كه‌ركوك بكرێت له‌ دابینكردنی‌ چه‌ك ودامه‌زراندنی‌ ژماره‌ی‌ پۆلیسی‌ پێویست وپێداویستیه‌كانی‌ تر وكاراكردن ده‌زگاى هه‌واڵگری‌ وخزمه‌تگوزاری‌ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری‌ ناوخۆ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ خزمه‌تكردنی‌ عێراقیه‌كان به‌بێ جیاوازی‌ وستایشی‌ رۆڵی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوكى كرد وپاڵپشتیكردنی‌ بۆ پۆلیسی‌ كه‌ركوك به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی‌ وسه‌ركه‌وتنیان له‌ پارستنی‌ هاوڵاتیان له‌ رۆژی‌ عاشورا .
جه‌نابی‌ وه‌زیر به‌ڵێنی‌ دا پشتیوانی‌ پۆلیسی‌ كه‌ركوك بكات به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی‌ پارێزگاكه‌ بۆ پاراستنی‌ ئاسایش وئارامی‌ وبته‌وكردنی‌ یه‌كریزی‌ پێكهاته‌كانی‌ كه‌ركوك .





پارێزگاری‌ كه‌ركوك چاوی‌ كه‌وت به‌ به‌ڕێز عمار الحكیم
 


دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك رۆژی‌ هه‌ینی‌ رێكه‌وتی 2014/11/7 له‌ سه‌ردانییه‌كه‌ی‌ بۆ به‌غدای‌ پایته‌خت چاوی‌ كه‌وت به‌ به‌ڕێز عمار الحكیم سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی‌ عێراقی , له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ وئه‌منی‌ عێراق كرا وهه‌روه‌ها ره‌وشی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ورۆڵی‌ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك له‌ بته‌وكردنی‌ پێكه‌وه‌ژیانی‌ نێوان پێكهاته‌كانی‌ ودابینكردنی‌ پێداویستیه‌كانیان سه‌ره‌ڕای‌ به‌ره‌نگاریه‌كان له‌ كه‌ركوك .
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم رونیكرده‌وه‌ كه‌ دیداره‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ عمار الحكیم سه‌ركه‌وتوبوه وجه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی‌ پلانی‌ ئه‌منی‌ له‌ پاراستنی‌ هاوڵاتیان له‌ مه‌راسیمه‌كانی‌ عاشورا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیس وئاسایش وهه‌روه‌ها ئارامی‌ ئاسایشی‌ كه‌ركوك به‌ رۆڵی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگه‌ وكاری‌ هاوبه‌شیان .
پارێزگاری‌ كه‌ركوك ستایشی‌ پشتیوانی‌ به‌ڕێز (عمار الحكیم)ی‌ كرد بۆ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك وپێكهاته‌كانی‌ وبته‌وكردنی‌ یه‌كریزی‌ له‌ روبوڕوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆرستان وپێشكه‌وتن وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ پارێزگاكه‌ .
سه‌ماحه‌تی‌ عمار الحكیم جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ گرنگی‌ پاراستنی‌ پێكه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌ی‌ نێوان پێكهاته‌كانی‌ عێراق وئاماژه‌ی‌ دا به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق وپێشمه‌رگه‌ دژ به‌ تیرۆرستانی‌ داعش .
وهه‌روه‌ها به‌رێز الحكیم ستایشی‌ كاره‌كانی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوكی‌ كرد وپشتیوانی‌ خۆی‌ دوپاتكرده‌وه‌ بۆ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك وهاوڵاتیانی‌ .



 

پارێزگاری‌ كه‌ركوك چاوی‌ كه‌وت به‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ عێراق

دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك رۆژی‌ هه‌ینی‌ رێكه‌وتی 2014/11/7 له‌ سه‌ردانییه‌كه‌ی‌ بۆ به‌غدای‌ پایته‌خت ودیداره‌كانی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ چاوی‌ كه‌وت به‌ دكتۆر خالد العبیدی وه‌زیری‌ به‌رگری‌ عێراق وگفتوگۆی‌ ره‌وشی‌ ئه‌منی‌ كه‌ركوك كرا وپشتیوانی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ وخۆراگرییان دژ به‌ تیرۆرستانی‌ داعش ورۆڵی‌ گرنگیان له‌ پاكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ باشووری‌ رۆژئاوای‌ كه‌ركوك له‌ تیرۆرستان .
وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ستایشی‌ پلانه‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌منی‌ باڵای‌ كه‌ركوكی‌ كرد به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ كه‌ركوك .
وهه‌روه‌ها گفتوگری‌ وردی‌ دۆخی‌ ئه‌منی‌ ورۆڵی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ كرا له‌ دووباره‌ دروستكردنه‌وه‌ی‌ سوپای‌ عێراق له‌ شاره‌كانی‌ ژێر كۆنترۆڵی‌ تیرۆرستانی‌ داعش وناوچه‌كانی‌ باشووری‌ رۆژئاوای‌ كه‌ركوك به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك .
پارێزگاری‌ كه‌ركوك ستایشی‌ رۆڵی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كرد وقوربانیه‌كانیا‌ن له‌ به‌ره‌كانی‌ شه‌ر له‌ پێناو پاراستنی‌ كه‌ركوك وداوای‌ كرد له‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ پشتیوانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ بكات وهێله‌كانی‌ به‌رگریكردنیان به‌هێتر بكات .
وهه‌روه‌ها خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی‌ وه‌زاره‌ت بۆ به‌هێزكردنی‌ سوپا ودووباره‌ دروستكردنه‌وه‌ی‌ بۆ پاراستنی‌ ئارامی‌ وئاسایشی‌ وڵات وبته‌وكردنی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان هێزی‌ سه‌ربازی‌ عێراق وهێزی‌ پێشمه‌رگه‌ وله‌ناوبردنی‌ تیرۆرستان ومه‌ترسیه‌كانی‌ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی‌ گه‌لی‌ عێراق وخاك وسامانه‌كه‌ی‌ .

ليست هناك تعليقات: