إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأحد، 29 مارس 2015

ادارة كركوك تقيم وقفة استذكارية للشهداء التركمان --- ئیداره‌ی كه‌ركوك وه‌ستانێكی بیرخه‌ره‌وه‌ بۆ شه‌هیدانی توركمان ساز ده‌كات





ادارة كركوك تقيم وقفة استذكارية للشهداء التركمان
نظمت ادارة كركوك اليوم الاحد 29-3-2015 وقفة استذكارية بمناسبة الذكرى السنوية الـ24 لمجزرة آلتون كوبري التي قام بها النظام البائد عام 1991.
الوقفة التي اقيمت في مبنى ديوان المحافظة وحضرها الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك ورئيس مجلس المحافظة وكالة ريبوار فائق وعددا من اعضاء مجلس المحافظة ورؤساء الاقسام وموظفي ديوان المحافظة.
ومن جانب آخر شهدت دوائر المحافظة احياء هذه الذكرى ايضا.
وتحدث محافظ كركوك خلال الوقفة لعدد من وسائل الاعلام: "اننا نحي الشهداء التركمان، واليوم وقفتنا بجميع مكونات كركوك بكردهم وتركمانهم وعربهم وكلدوا اشورين لنستذكر الشهداء التركمان وجميع شهداء كركوك الذين سقطوا على ايدي النظام البائد و ارهاب داعش".
وقال: "ان اهالي كركوك اليوم هم اكثر تماسكا ووحده وتكاتف بوجه التحديات ومواجهة الارهاب ومن يسعى خائبا لاثارة المشاكل والفتن سيكون مصيره الفشل لان تعايش وتلاحم الكركوكيين اقوى من اي محاولة".
واضاف قائلا: "ان النظام البائد مارس سياسات وحملات ابادة جماعية وجرائم ضد الانسانية طالت جميع المكونات، لذا وقفتنا اليوم لتاكيد تضامنا ووقوفنا مع عوائل الشهداء وتضحياتهم ..


-----------------------------------------------------------

ئیداره‌ی كه‌ركوك وه‌ستانێكی بیرخه‌ره‌وه‌ بۆ شه‌هیدانی توركمان ساز ده‌كات
له‌ (24)ه‌مین ساڵیادی كوشتارگه‌ی ناحیه‌ی پردێ كه‌ رژێمی به‌عسی له‌ ساڵی 1991 ئه‌نجامیدا ئیداره‌ی كه‌ركوك وه‌ستانێكی بیرخه‌ره‌وه‌ی بۆ شه‌هیدانی ئه‌و ڕوداوه‌ ساز كرد.
ئه‌و وه‌ستانه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2015/3/29 له‌ دیوانی پارێزگای كه‌ركوك ساز كرا به‌ ئاماده‌ بوونی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ وه‌كاله‌ت ڕێبوار تاڵه‌بانی‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و سه‌رۆك به‌شه‌كان‌و فه‌رمانبه‌رانی دیوانی پاریزگا، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوو‌و له‌ زۆر له‌ فه‌رمانگه‌كانی تری كه‌ركوك ئه‌و ڕوداوه‌ یاد كرایه‌وه‌.
له‌ وه‌ستانه‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركوك بۆ میدیاكان دواو ووتی: سه‌ڵاو له‌ شه‌هیدانی توركمان، ئه‌مڕۆ له‌م وه‌ستانه‌دا هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌ كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و كلدۆئاشوره‌وه‌ یادی شه‌هیدانی توركمان‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كه‌ركوك ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی رژیمی به‌عس‌و تیرۆریستانی داعش شه‌هید بوون".
پارێزگاری كه‌ركوك ووتیشی: "خه‌ڵكی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو كات زیاتر یه‌كڕیز‌و یه‌ك ده‌نگ‌و یه‌كگرتوون له‌ به‌رامبه‌ر تیرۆردا‌و ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی‌و كێشه‌ ده‌نینه‌وه‌ چاره‌نوسیان هه‌ره‌س هێنانه‌ چونكه‌ په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان پێكهاته‌كان له‌ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ به‌هێزتره‌".
دكتۆر نه‌جمه‌دین ووتی: "ڕژێمی به‌عس چه‌ندین سیاسه‌تی چه‌وتی گرتۆته‌به‌ر‌و جینۆساید‌و تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی دژی پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ بۆیه‌ ئه‌مڕۆ وه‌ك ڕێزلێنان‌و یاد كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ ئه‌م وه‌ستانه‌مان ساز كرد".

 

ليست هناك تعليقات: