به بۆنه‌ی (117)هه‌مین ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، جوانترین پیرۆزبایی له رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به گشتی‌و رۆژنامه‌نووسانی شاری كه‌ركوك به تایبه‌تی ده‌كه‌م كه بوێرانه ئه‌مساڵ شانه‌به‌شانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگدا به گه‌یاندنی مژده‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان، ئه‌م یاده پیرۆزه‌یان ده‌كه‌نه‌وه كه به دێژایی 10 مانگی رابردووی شه‌ڕی چه‌ته‌كانی داعش روماڵی نه‌به‌ردییه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌یان كردووه، هاوكات به‌رده‌وامبوونه له گه‌یاندنی خه‌می خه‌ڵك به به‌رپرسان‌و گه‌یاندنی ده‌نگی كه‌ركوك به هه‌موو لایه‌ك.
ئێمه وه‌كو ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی پشتیوانی خۆمان بۆ رۆژنامه‌نووسان‌و ئازادی راده‌ربڕین‌و وشه‌ی بوێر‌و راستی‌و داپه‌وه‌ری به بێ جیاوازی دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ته‌واوی داخوازی‌و مافه ره‌واكانیانین له دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارامی كاركردن‌و بژێوی شایسته‌ی ژیان، جێگه‌ی دڵخۆشیشه كه به درێژایی 10 مانگی رابردوو له‌م ناوچه گه‌رمه‌دا كه‌مترین پێشێلكاری دژ به رۆژنامه‌نووسان تۆماركراوه‌و هیوای بنبڕكردنی ته‌واوی دیارده‌كه له هه‌موو وڵات ده‌خوازین.
رۆژنامه‌نووسانی خۆشه‌ویست: به داخه‌وه به‌هۆی باردۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌و باری ئابووری سه‌پێندراو به‌سه‌ر شاره‌كه‌ماندا‌و ته‌واوی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی سه‌رجه‌م پارچه‌كانی عێراقی گرتۆته‌وه، زۆربه‌ی یاد‌و چالاكی‌و بۆنه‌كان وه‌كو پێویست یاد ناكرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر نا یاده‌كه‌تان شایسته‌ی زیاتره كه جه‌ژنی مه‌زنی له دایكبوونی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی‌و ده‌رچوونی یه‌كه‌مه‌ین رۆژنامه‌ی كوردییه.
له كۆتاییدا سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ یه‌كه‌م رۆژنامه‌وانی كورد، میقداد به‌درخان داده‌نوێنم كه له 22 / 4 / 1898 یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له قاهیره ده‌ركردو به‌ردی بناغه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دانا، سڵاو بۆ گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی.. سه‌لامه‌تی‌و له‌شساغی بۆ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان به گشتی‌و رۆژنامه‌نووسه بوێره‌كانی كه‌ركوك به تایبه‌تی ده‌خوازین‌و به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی ئازادی‌و لێپرسیارێتی‌و پرۆفیشناڵی‌و بێلایه‌نی په‌ره به كاره‌كانیان بده‌ن‌و هه‌میشه‌و ته‌نها لایه‌نگری گه‌ل‌و نیشتمان بن.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم
پارێزگاری كه‌ركوك
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق