دكتۆر
نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى كه‌ركوك به توندى ئيدانه‌ى ئه‌و كرده‌وه
تيرۆريستييه‌ى كرد كه ئه‌مرۆ له ناوچه‌ى عه‌ينكاوه‌ى شارى هه‌ولێر ڕويداو
بوه هۆى شه‌هيد كردن و بريندار كردنى ژماره‌يه‌ك هاوڵاتى بێ‌تاوان وێڕاى
گه‌ياندنى زيانى مادى به بيناو كۆگا بازرگانييه‌كان . له
به‌ياننامه‌يه‌كدا كه له نوسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى پارێزگارى
كه‌ركوكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتوه ئێمه به ناوى ئيداره و
هاوڵاتييانى شارى كه‌ركوكه‌وه به توندى ئيدانه‌ى ئه‌و كرده‌وه
تيرۆريستييه ده‌كه‌ين و پشتگيرى خۆمان بۆ كه‌سوكارى شه‌هيدان و برينداران
دوپات ده‌كه‌ينه‌وه . هه‌روه‌ها له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتوه ئه‌م
كرده‌وه تيرۆريستييه له كاتيكدا دێت هێزى پێشمه‌رگه و هێزه
ئه‌منييه‌كان سه‌ركه‌وتنى مه‌زنيان تۆمار كردوه به‌سه‌ر تيرۆريستانى داعش
دا له هه‌موو به‌ره‌كاندا و ئه‌م كاره به‌ڵگه‌يه‌كى تره بۆ ئه‌وه‌ى كه
تيرۆرى كوێر جياوازى ناكات له نێوان ئه‌م شار‌و ئه‌و شار و ئه‌م پێكهاته و
ئه‌و پێكهاته و ئه‌وان ته‌نها ئامانجيان تێكدانى ژيانه و خراپه‌كارييه
به‌رامبه‌ر مرۆڤ و هه‌نگاوێكى بێ هيوايانه‌يه بۆ ڕاگرتنى ڕه‌وڕه‌وه‌ى
پێشكه‌وتن . دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم ته‌ئكيدى كرده‌وه ئێمه دڵنياين
له‌وه‌ى ئه‌م كرده‌وه تيرۆريستييه و سه‌رجه‌م كاره قێزه‌ونه‌كانى
تيرۆريستان ده‌بێته مايه‌ى زياتر تۆكمه كردنى يه‌كڕيزى سياسييه‌كان و
پێكهاته‌كانى عێڕاق كه ڕووبه‌ڕووى دڕنده‌ترين و شه‌ڕانگێزترين هێزى
تيرۆريستى بوونه‌ته‌وه له جيهان دا و خه‌ڵكى كوردستان و عێڕاق له
داهاتوويه‌كى نزيك دا ده‌بينن چۆن به يه‌كڕيزى و خۆڕاگرييان تيرۆريستان
ده‌به‌زێنن به پاڵپشتى هيزى هاوپه‌يمانان .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق