له‌به‌ياننامه‌يه‌كدا كه له نويسنگه‌ى ڕاگه‌ياندنى پارێزگارى كه‌ركوك بڵاوكراوه‌ته‌وه دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى كه‌ركوك ستايشى سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى هێزى پێشمه‌رگه و دژه تيرۆر ده‌كات به‌سه‌ر تيرۆريستانى داعش دا كه تيايدا توانرا دێيه‌كانى عوزێريه و عه‌تشانه له باشورى كه‌ركوك ئازاد بكرێت.
له به‌ياننامه‌كه‌دا پارێزگارى كه‌ركوك ده‌ڵێت به ڕاستى ئێوه‌ى پێشمه‌گه و دژه تيرۆر به ئه‌فسه‌ر و جه‌نگاوه‌رانه‌وه جێگاى شانازى كه‌ركوك و كه‌ركوكييه‌كانن ، ئێوه دڵى دانيشتوانى كه‌ركوكتان شاد كرد و به قوربانييه‌كانتان دڵى هه‌موانتان خسته خرۆش، ئێوه شايانى ده‌ستخۆشى لێكردنن چونكه هه‌ڵمه‌تتان برد له ناوچه‌يه‌كدا كه تيرۆريستان سه‌رتاسه‌ريان به بۆمب چاندبوو به‌ڵام قاره‌مانێتى ئێوه سه‌ركه‌وتنى فه‌راهه‌م كرد و توانيتان دێيه‌كانى عوزێريه و عه‌تشانه له تيرۆريستان پاك بكه‌نه‌وه كه له پاش 2003 ه وه مۆڵگه‌ى تيرۆريستان بوه.
پارێزگارى كه‌ركوك له به‌ياننامه‌كه‌دا ته‌ئكيدى كرده‌وه له كاتێكدا
ئێمه ده‌ستى ئه‌و قاره‌مانانه ده‌گوشين كه هيچ كات بێزارى و ماندووبوون
نازانن له پێشڕه‌وييه‌كانياندا و ته‌نها ئامانجيان شاد كردنى هاوڵاتييانى
كه‌ركوكه و نزا ده‌كه‌ين بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان و به خێزانه
سه‌ربه‌رزه‌كانيان ده‌ڵێين ئيوه جێگاى شانازى ئێمه‌ن و ئێوه بوون خۆشيتان
له دڵى مليۆنه‌ها كه‌س له پێكهاته‌كانى عێڕاقدا چاند و داواكارين له
خواى مه‌زن به‌زه‌يي خۆى ببارێنێت به‌سه‌ر شه‌هيده‌كاندا و شيفاى
برينداره‌كانمان بدات و به‌ڕاستى ئێوه پاڵه‌وانن و پێشمه‌رگه كه‌ركوكه و
كه‌ركوك پێشمه‌رگه‌يه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق