إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الاثنين، 10 أغسطس 2015

الدكتور نجم اللدين كريم يترأس اجتماع اللجنة الأمنية --- پارێزگاری كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی ده‌كات

الدكتور نجم اللدين كريم يترأس اجتماع اللجنة الأمنية
ترأس الدكتور نجم الدين كريم رئيس اللجنة الأمنية اجتماعا للجنة صباح اليوم الأثنين 2015/8/10 في ديوان المحافظة.
في بداية الاجتماع ألقى رئيس اللجنة الأمنية الضوء على الأحداث السياسية الجارية في العراق في ضوء حزمة الاصلاحات التي اصدرها رئيس مجلس الوزراء حيدر العبادي بعد المظاهرات التي عمت عدة مدن عراقية احتجاجا على نقص الخدمات وملفات الفساد وما يتعلق بالجانب الامني من تلك الاصلاحات .
كما تطرق محافظ كركوك الى مسألة تطبيق نظام اللامركزية في ادارة المحافظات ووصفها بانها اجراء ايجابي يصب في مصلحة المواطنين، مؤكدا دخول المحافظة والدوائر المشمولة بنقل صلاحيات 8 وزارات اتحادية بتطبيقها والاستفادة الكاملة من القانون بالتعاون مع الدوائر ذات الصلة وانه في سياق اللامركزية يجب ان يشعر المواطن البسيط بتطبيقاتها الفعلية وايجابياتها التي تكون في صالحه وخدمته.
وأوعز الدكتور نجم الدين كريم خلال الاجتماع الى مختلف الاجهزة الأمنية في المحافظة بالتعاون مع مديرية ماء كركوك لرفع التجاوزات على شبكات الماء في بعض المناطق التي تشكو من شح الماء الصافي بسبب تلك التجاوزات.
كما تم خلال الاجتماع بحث الأوضاع الأمنية والتنسيق الأمني في كركوك بين مختلف الأجهزة الأمنية وقوات البيشمركة.

-------------------------------------------------------------
 
پارێزگاری كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی ده‌كات
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی لیژنه‌ی ناوبراوی كرد له‌ دیوانی پاریزگادا به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2015/8/10.
له‌ سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی سیاسی له‌ عێڕاق دا له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ پاش ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی‌ پایته‌خت و چه‌ندین شاری تری عێڕاقی گرته‌وه‌ به‌ هۆی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان و دۆسێكانی گه‌نده‌ڵی و ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ بڕیارانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیڕاق ده‌ریكرد له‌وباره‌یه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ لایه‌نی ئه‌منییه‌وه‌ له‌و بڕیارانه‌.
دواتر دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم باسی جێبه‌جێكردنی سیستمی لامه‌كه‌زی له‌ ئیداره‌ی پارێزگاكاندا و سووده‌كانی ئه‌و سیستمه‌ی بۆ ئاماده‌بوان كرد كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییاندایه‌ و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ شاری كه‌ركوك به‌ كردار ده‌ستی كردوه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌شت وه‌زاره‌تی ئیتیحادی به‌خشراوه‌ به‌ فه‌رمانگه‌كانی شاره‌كه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هاوڵاتییان هه‌ست به‌ لایه‌نه‌ ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌و سیستمه‌ بكه‌ن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك داوای له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد هاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی كه‌ر‌كوك بكه‌ن بۆ لابردنی ئه‌و زێده‌ڕۆییه‌ی كراوه‌ته‌ سه‌ر تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك گه‌ڕه‌كدا كه‌ بوه‌ته‌ مایه‌ی دروست كردنی كێشه‌ بۆ هاوڵاتییان.
هه‌روه‌ها له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركوك و هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ خرایه‌ به‌رباس.

ليست هناك تعليقات: