إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأربعاء، 19 أغسطس، 2015

افتتاح المبنى الجديد لمقر تشكيلات وزارة الاعمار وكنيسة الارمن الارثدوكس بكركوك --- كردنه‌وه‌ى بيناى تازه‌ى پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و كه‌نيسه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رسۆدۆكس له‌ كه‌ركوك





افتتاح المبنى الجديد لمقر تشكيلات وزارة الاعمار وكنيسة الارمن الارثدوكس بكركوك

افتتح الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك والمهندس دارا حسن يارا وكيل وزارة الاعمار والاسكان اليوم 19/8/2015 مشروع بناية مقر تشكيلات الوزارة بكركوك.
واقيم احتفال كبير حضره رئيس مجلس المحافظة ريبوار فائق عبد المجيد والنائب عماد يوخنا وعدد من المدراء العامون ورؤساء الدوائر الخدمية بالمحافظة .
وبارك محافظ كركوك في كلمة له الجهود التي تحققت في انجاز المبنى الجديد ..قائلا انه مبنى حضاري شيد بمساحة 7500 متر مربع وبكلفة بلغت اكثر من ثمانية مليارات و565 مليون دينار ويضم ابنية ومكاتب وقاعة تسع الى 200 مشارك ..
واشار اننا في كركوك نعمل كفريق واحد مع رئيس مجلس المحافظة بما يسهم في خدمة مواطنينا .. مؤكدا ان كركوك لم يصلها اي تمويل منذ 18 شهرا وهذا ولد معاناة لدى عمال تنظيف المدينة وتنظيف المستشفيات وعقود البتردولار والتي نعمل من اجل ضمان حقوقهم لان مشروع موظفي البتردولار كان انجاز كبير لمكونات كركوك الذين اسهموا في وضع لمسات البناء والاعمار وكان موظفو البتردولار الخطوة الاولى الناجحة لتطوير وازدهار كركوك وتوظيف طاقات الخريجين منهم في مؤسساتنا الخدمية ..
واضاف اننا في كركوك ندعم الخطوات التي اتخذها رئيس الوزراء بشان الاصلاحات الادارية ومحاربة الفساد وندعمها ونتمنى النجاح والتقدم في العراق فالازدهار لايتحقق الا بالاصلاحات الجذرية ومحاربة الفساد .. مشيرا الى ان دمج وزارتي البلديات والاعمار والاسكان بوزارة واحده من شانه خدمة كركوك .
واوضح الدكتور نجم الدين كريم اننا نتطلع ونعمل مع محافظات اخرى لضمان عوده النازحين للمدن المحررة وهم مرفوعي الراس .. فكركوك استقبلت اكثر من نصف مليون نازح ومواطني كركوك قدموا اروع صورة للتعامل الانساني .. مشيدا بجهد وزارة الاعمار والاسكان خاصة السيد وكيل الوزارة ..
وطالب محافظ كركوك في حديثه لعدد من وسائل الاعلام بالقول ان مشروع ماء كركوك الموحد بمرحلته الثانية متاخر منذ عامين ويجب انجازه لان اهالي كركوك هم عطشى وبحاجة للماء .. مناشدا وزير الاعمار والاسكان لكي يهتم بشكل خاص بشان تنفيذ مشروع الماء من قبل شركة الفاو العامة ونحن نثمن موقف وكيل الوزارة ومتابعته المستمرة لضمان تنفيذ المشروع الحيوي.
وانتقد محافظ كركوك بعض الوزارات الاتحادية التي مازالت تخاطب كركوك بانها تحت سيطرة ارهاب داعش.
في حين اكد وكيل وزارة الاعمار والاسكان ان الظروف المالية التي يشهدها العراق عطلت المشاريع للبناء والاعمار لكننا لديننا خطط لتحدي هذه الصعاب.. قائلا ان لكركوك والبصرة اهمية كبيرة في البلاد وهي تمثل مفصلا مهما لدخل العراق الاقتصادي لكن هاتين المدينتين لم تحصلا على الاهتمام من قبل الحكومة الاتحادية ويجب ان تدخلا بالاصلاح الجديد للجهاز التنفيذي واعطائها مكانة بالمشاريع الانمائية والاقتصادية والاستثمارية.
داعيا الى اهمية انشاء مطار كركوك المدني ومصفى جديد ومشاريع للبتروكيمياويات بكركوك لانه تستحق اكثر من ذلك.. عادا قانون نقل الصلاحيات بانها خطوة للتطوير الاداري وخدمة المواطن وبناء الدولة.
ومنحت وزارة الاعمار والاسكان درع تميزها الى محافظ كركوك الدكتور نجم الدين كريم نظرا لجهوده في مجال الاعمار والبناء وانجاح عمل مؤسسات الاعمار بكركوك .
ومن جانب اخر افتتح محافظ كركوك ووكيل وزارة الاعمار والاسكان كنيسة الارمن الارثدوكس في كركوك .
والمشروع الذي صممه المركز الوطني للاستشارات الهندسية في وزارة الاسكان ونفذته شركة المنصور العامة للمقاولات تحت اشراف دائرة المباني في كركوك شمل انشاء الكنيسة على ارض بمساحة 600 متر مربع ويتكون من المبنى الرئيس ودار ضيافة من ثلاث طوابق ومجمع خدمات وموقف للسيارات وبكلفة مليار و290 مليون دينار ونفذ ضمن الخطة الاستثمارية للوزارة واخذ بنظر الاعتبار الزيارة الخاصة بطائفة الارمن في كل اجزائه .
وقال الدكتور نجم الدين كريم ان الكنيسة الجديدة هي للاخوة الارمن الذين كانوا باعداد كبيرة في بداية السبعينيات وهاجروا الى دول اخرى ونحن نتمنى ان تكون الكنيسة هي هدية للارمن وتحفيزهم وعوده البعض منهم الى كركوك لكي نتمكن من بناء كنيسة اكبر لهم.
واشار نحن باتصال مستمر مع مجلس المحافظة وسوف نتخذ بعض الاجراءات لضمان التمويل لمحافظتنا والايفاء لمتطلبات مواطني كركوك واستمرار الخدمات المقدمة لهم .
مجددا دعم كركوك للخطوات الاصلاحية التي اعتمدها رئيس الوزراء قائلا لو عملت الحكومة الاتحادية بنفس الطريقة المعتمدة بكركوك لكان حالها افضل عما هو عليه اليوم.
وكان محافظ كركوك قد التقى بمكتبه الرسمي وكيل وزارة الاعمار والاسكان بحضور عدد من المدراء العامين في الوزارة.
--------------------------------------------------------------

كردنه‌وه‌ى بيناى تازه‌ى پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و كه‌نيسه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رسۆدۆكس له‌ كه‌ركوك
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 19-8-2015 و له‌ مه‌راسيمێكدا دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى كه‌ركوك به‌ ئاماده‌بوونى ئه‌ندازيار دارا حه‌سه‌ن يارا بريكارى وه‌زيرى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ونيشته‌جێبوون بيناى تازه‌ى پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى كرده‌وه‌ . به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ ئاهه‌نگێكى شايسته‌ سازكرا به‌ ئاماده‌بوونى ئه‌ندازيار ڕێبوار فائق عبدالمجيد سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت و په‌رله‌مانتار عيماد يۆخه‌نا و چه‌ندين به‌رێوبه‌رى گشتى و به‌رێوبه‌رانى فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارييه‌كانى شارى كه‌ركوك.
پارێزگارى كه‌ركوك له‌ وته‌يه‌كدا به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ ستايشى ئه‌وهه‌وڵ و تێكۆشانه‌ى كرد كه‌ ئه‌و پرۆژه‌يه‌ى به‌ ئه‌نجام گه‌ياند و وتى ئه‌م بينايه‌ ته‌لارێكى شارستانييه‌ كه‌ ڕوبه‌ره‌كه‌ى 7500 مه‌تر دوجايه‌ و به‌بڕى 8مليار و 565 مليۆن دينار جێبه‌جێكراوه‌ و چه‌ندين باڵه‌خانه‌ و نوسينگه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت وێڕاى هۆڵێك كه‌ تواناى له‌خۆ گرتنى 200 كه‌سى هه‌يه‌ .
پارێزگارى كه‌ركوك ئاماژه‌ى دا به‌وه‌ى ئێمه‌ له‌ شارى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگادا وه‌ك يه‌ك تيم كار ده‌كه‌ين له‌ پێناو خزمه‌ت كردنى هاوڵاتيياندا .
دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم وتيشى شارى كه‌ركوك ماوه‌ى 18 مانگه‌ هيچ بڕه‌ پاره‌يه‌كى پێنه‌گه‌يشتوه‌ و ئه‌م كاره‌ كاريگه‌رى هه‌بوه‌ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م جومگه‌كانى ژيان و كار گه‌يشتۆته‌ ئه‌وه‌ى كار له‌ پرۆسه‌ى پاككردنه‌وه‌ى شار و نه‌خۆشخانه‌كان و گرێبه‌ستى پترۆدۆلار بكات كه‌ كار ده‌كه‌ين له‌ پێناو به‌ده‌ست هێنانى مافه‌كانيان چونكه‌ پرۆژه‌ى فه‌رمانبه‌رانى پترۆدۆلار ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره‌ى پێكهاته‌كانى شارى كه‌ركوك بوو كه‌ شوێن ده‌ستيان ديار بوو له‌ پرۆژه‌كانى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ گه‌شه‌ پێدانى شاره‌كه‌دا و فه‌رمانبه‌رانى پترۆدۆلار هه‌نگاوى يه‌كه‌مى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى كه‌ركوك بوون له‌ ڕێگاى دامه‌زراندنى ئه‌وبه‌توانا و لێهاتووانه‌ى له‌ نێو لاوانى شاره‌كه‌دان و ‌ بێكارن.
دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم وتى ئێمه‌ له‌ شارى كه‌ركوك پشتيوانى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراق ده‌ستى پێكردوه‌ له‌ پێناو چاكسازى ئيدارى و ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاراندا و له‌گه‌ڵيداين و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازين له‌ پێناو داهاتويه‌كى گه‌ش بۆ عێڕاق چونكه‌ پێشكه‌وتن به‌ده‌ست نايه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ست نه‌كرێ به‌ چاكسازى بنه‌ڕه‌تى و به‌رپاكردنى جه‌نگ دژى گه‌نده‌ڵى و ئاماژه‌ى به‌وهش‌دا كه‌ تێكه‌ڵ كردنى وه‌زاره‌ته‌كانى شاره‌وانييه‌كان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نيشته‌جێبوون خزمه‌ت به‌ شارى كه‌ركوك ده‌كات.
پارێزگارى كه‌ركوك وتى ئێمه‌ كار ده‌كه‌ين له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى ترى عێڕاقدا له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ربه‌رزانه‌ى ئاواره‌كان كه‌ ژماره‌يان نيو مليۆن ئاواره‌ى تيپه‌ڕاندوه‌و دانيشتوانى شارى كه‌ركوك جوانترين نمونه‌ى له‌خۆبورده‌يي و خزمه‌تيان نيشاندا له‌ هه‌مبه‌ر برا ئاواره‌كاندا و ستايشى ڕۆڵى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نيشته‌جێبونى كرد به‌ تايبه‌تى هه‌وڵه‌كانى به‌رێز بريكارى وه‌زاره‌ت . له‌ لێدوانيكيشدا بۆ ميدياكان پارێزگارى كه‌ركوك ڕووى قسه‌ى كرده‌ كۆمپانياى فاوى گشتى و وتى قۆناغى دووه‌مى پرۆژه‌ى ئاوى كه‌ركوك ماوه‌ى دوو ساڵه‌ دواكه‌وتوه‌و زۆر پێويسته‌ كارى تيادا بكرێت و به‌زووترين كات ته‌واو بكرێت به‌هۆى پێويستى زۆرى شاره‌كه‌ بۆ ئاوى خواردنه‌وه‌ و داواى كرد كه‌ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ داوا بكات له‌ كۆمپانياى فاو ئه‌و كاره‌ ته‌واو بكه‌ن و ستايشى به‌دواداچوونه‌كانى بريكارى وه‌زاره‌تى ناوبراوى كرد له‌و بواره‌دا . پارێزگارى كه‌ركوك ڕه‌خنه‌شى گرت له‌ هه‌ندێك وه‌زاره‌تى ئيتيحادى كه‌ تا ئێستا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كه‌ركوكدا ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى تيرۆريستانى داعش دا بێت ..
لاى خۆيه‌وه‌ بريكارى وه‌زيرى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ وتى ئه‌و قه‌يرانى داراييه‌ى ڕووبه‌رووى عێڕاق بوه‌ته‌وه‌ زوربه‌ى پرۆژه‌كانى بينا و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى ڕاگرتوه‌ به‌ڵام ئێمه‌ پلانمان هه‌يه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌يه‌دا‌ و وتيشى شارى كه‌ركوك و به‌سره‌ پێگه‌ى تايبه‌تيان هه‌يه‌ چونكه‌ دوو جو‌مگه‌ى سه‌ره‌كى ئابورى عێڕاقن و تا ئه‌م ساته‌ بايه‌خى شايسته‌يان پێنه‌دراوه‌ له‌ لايه‌ن حكومه‌تى عێڕاقييه‌وه‌ كه‌ منيش به‌شێكم لێى به‌ڵام پێويسته‌ بخرێنه‌ نێو به‌رنامه‌ى چاكسازييه‌وه‌ و بێبه‌ش نه‌كرێن له‌ پرۆژه‌كانى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان و وه‌به‌رهێنان و داواشى كرد كار بكريت له‌ پێناو جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى مه‌ده‌نى كه‌ركوك و بنياتنانى پاڵاوگه‌يه‌ك و چه‌ند پرۆژه‌يه‌كى بوارى پترۆكيمياويات چونكه‌ كه‌ركوك شايانى له‌وه‌ زياتره‌ و هه‌نگاوى جێبه‌جێكردنى سيستمى لامه‌ركه‌زى به‌ هه‌نگاوێكى باش ناوبرد و وتى ئه‌و كاره‌ ده‌بێته‌ مايه‌ى زياتر گه‌شه‌پێدانى كارگێرى و خزمه‌ت كردنى هاوڵاتييان و بنياتنانى ده‌وڵه‌ت .
له‌ڕێوڕه‌سمێكيشدا بريكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ قه‌ڵغانى كارى ناوازه‌ى پێشكه‌ش پاريزگارى كه‌ركوك بۆ هه‌وڵه‌كانى له‌بوارى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى شاره‌كه‌و هاوكارى كردنى فه‌رمانگه‌كان له‌و بواره‌دا. له‌لايه‌كى تره‌وه‌ پارێزگارى كه‌ركوك به‌ياوه‌رى بريكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ بيناى كه‌نيسه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رسۆدۆكسى كرده‌وه‌ . ئه‌و بينا تازه‌يه‌ى كه‌نيسه‌كه‌ كه‌ له‌ لايه‌ن سه‌نته‌رى نيشتيمانى بۆ ڕاوێژكارى ئه‌ندازيارييه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تى نيشته‌جێبون ديزاين كراوه‌ وله‌ لايه‌ن كۆمپانياى مه‌نسوڕى گشتييه‌وه بۆ كۆنتڕاكت‌ جێبه‌جێكراوه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانگه‌ى بيناكانى كه‌ركوك و ڕوبه‌رى كه‌نيسه‌كه‌ 600 مه‌تر دوجايه‌و پێكدێت له‌ بيناى سه‌ره‌كى و بيناى ميوانه‌كان كه‌ له‌ سێ نهۆم پێكدێت و كۆمه‌ڵگه‌ى خزمه‌تگوزارييه‌كان و گه‌راجێك بۆ وه‌ستانى ئۆتۆمۆبێل و پرۆژه‌كه‌ به‌بڕى مليارێك و 290 مليۆن دينار جێبه‌جێكراوه‌ له‌ ميانه‌ى پلانه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوبراو له‌ بوارى وه‌به‌رهێناندا و له‌ بيناى كه‌نيسه‌كه‌دا تايبه‌تمه‌نييه‌كانى ئه‌رمه‌نييه‌كان له‌ هه‌موو به‌ش و كونجێكى كه‌نيسه‌كه‌دا له‌به‌رچاو گيراوه‌ ..
دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم وتى ئه‌م كه‌نيسه‌يه‌ تايبه‌ته‌ به‌ برا كريستييانه‌ ئه‌رمه‌نه‌كان كه‌ له‌ حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى بيسته‌مدا ژماره‌يه‌كى به‌رچاويان له‌م شاره‌دا بونه‌و به‌ داخه‌وه‌ دواتر ناچار بونه‌ كۆچ بكه‌ن و هيوادارين ئه‌م كاره‌مان به‌ كردنه‌وه‌ ئه‌م كه‌نيسه‌يه‌ ببێته‌ مايه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ شاره‌كه‌ى خۆيان و له‌ داهاتودا بتوانين كه‌نيسه‌يه‌كى گه‌وره‌تريان بۆ بنيات بنيين .
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى ئێمه‌ له‌ په‌يوه‌ندى به‌رده‌وامداين له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى پارێزگادا و چه‌ند رێوشوێنێك ده‌گرينه‌ به‌ر له‌ پێناو دابين كردنى داهات بۆ شاره‌كه‌ و خزمه‌ت كردنى هاوڵاتييان به‌باشترين شێوه‌ و جارێكى تر پشتيوانى خۆى بۆ چاكسازييه‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عيڕاق ده‌ربڕى و وتى ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عيراق هه‌مان ڕێبازى ئيداره‌ى كه‌ركوكى بگرتايه‌به‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌و دۆخه‌ هه‌مواره‌ى ئه‌مرۆى نه‌ده‌هاته‌ پێش.

ليست هناك تعليقات: