پارێـزگاری كه‌ركوك:
"عه‌ره‌ب زه‌ره‌رمه‌ندترین نه‌ته‌وه‌ن له شه‌ری داعش دا‌و له خه‌می گێـرانه‌وه‌یانداین بۆ ناوچه‌كانیان"
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێـراق ده‌كات پشتیوانی پیشمه‌رگه بكات‌و ده‌لێت به‌م نزیكانه به‌شیر ئازاد ده‌كرێت
رۆژی پێنجشه‌ممه 2015/8/27 دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك سه‌ردانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌میحوه‌ری داقوق ، له‌سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له هه‌ڤال ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و لێپرسراوی مه‌لبه‌ندی دوی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و شێخ جه‌عفه‌ر فه‌رمانده‌ی هیزی 70 ی پێشمه‌رگه‌ی له‌گه‌لدابوو‌و ئه‌و ناوچانه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه ئازاد كران.
پارێزگاری كه‌ركوك ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد‌و وتی خوێنی گه‌شیان قه‌رزه له گه‌ردنی هاوڵاتییانی كه‌ركوكدا‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان رێبازێكه برایه‌تی‌و ته‌بایی وێنا ده‌كات له نێو كه‌ركوكییه‌كاندا.
دواتر پاریزگاری كه‌ركوك سه‌ردانی باره‌گای ریكخستنه‌كانی (ی ن ك) ی كرد له داقوق‌و له‌گه‌ل قایمقامی داقوق‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی شیخی هۆزی (البو مفرج) كۆبوه‌وه به ئاماده‌بوونی چه‌ندین به‌رپرسی ناوخۆ‌و ئه‌منی قه‌زاكه.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه به‌ده‌ستهات له‌سه‌ر ده‌ستی هیزی پیشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنیكی مه‌زن بوو‌و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب زه‌ره‌مه‌ندترین نه‌ته‌وه‌ن له شه‌ری تیرۆریستانی داعش دا چونكه 95% ی ئاواره‌كان‌و ئه‌وانه‌ی مال‌و مولكیان ویران بوه‌و ده‌ربه‌ده‌ر بوون له‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ن.
پاریزگاری كه‌ركوك وتی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مرۆمان بۆ دلنه‌وایی برا عه‌ره‌به‌كانمانه چونكه تیرۆریستانی داعش هه‌موانیان كردۆته ئامانج به‌تایبه‌ت دانیشتوانی گوندی تامور كه 15 مانگ پیش‌تر 10 هاولاتی ئه‌و گونده‌یان تیرۆر كرد له بنكه‌یه‌كی ده‌نگداندا ،و به‌لینی پیدان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بۆ زیدی خۆیان پاش ئه‌وه‌ی هیزی پیشمه‌رگه هه‌ندیك ریوشوینی ئه‌منی ده‌گرنه به‌ر له پیناو به‌رقه‌رار بونی ئاسایشی ناوچه‌كه‌و هه‌موان ده‌گه‌رینه‌وه شوینه‌كانیان‌و پیشمه‌رگه له پیناو هه‌موو پیكهاته‌كاندا ده‌جه‌نگیت‌و كار ده‌كه‌ین له پیناو تۆكمه كردنی ته‌بایی‌و ئاشته‌وایی له نیوان هه‌موو پیكهاته‌كاندا.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتیشی ئیوه پیكهاته‌ی ره‌سه‌نی شاره‌كه‌ن‌و هه‌مان مافی پیكهاته‌كانی تری شاره‌كه‌تان هه‌یه‌و سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ دلنیاكردنی ئیوه‌یه‌و هه‌موان پیكه‌وه كار ده‌كه‌ین له پیناو وه‌ده‌رنانی تیرۆریستان له شاری كه‌ركوك‌و ناوچه‌كه‌و كار ده‌كه‌ین بۆ باشتر كردنی په‌یوه‌ندی نیوان دام‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتییان.
پاریزگاری كه‌ركوك وتی دیداره‌كه‌مان له گه‌ل پیاوماقولانی هۆزی (البو مفرج) زۆر گرنگ بوو‌و ئه‌وان په‌یوه‌ندی باشیان هه‌یه له‌گه‌ل پیكهاته‌كانی تری شاره‌كه‌دا به تایبه‌تی له‌گه‌ل كوردا له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابوردودا ،و پلانمان هه‌یه بۆ زامن كردنی ئاسایش‌و ئارامی ناوچه‌كه‌و داعش له كه‌ركوك شوینی نابیته‌وه.
لای خۆیه‌وه هه‌ڤال ئاسۆ مامه‌ند وتی پیكه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ به‌رقه‌رار بوونی ئارامی‌و عه‌ره‌ب زه‌ره‌رمه‌ندترین پیكهاته‌ن له شه‌ری داعش دا‌و ئیمه هاوكاریان ده‌بین بۆ راوه‌دونانی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كانیان.
له لیدوانیكیشدا بۆ میدیاكان پاریزگاری كه‌ركوك وتی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مرۆمان بۆ ئه‌م میحوه‌ره‌و دیداری فه‌رمانده‌كان له پیناو به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی هیزی پیشمه‌گه‌و تاووتویكردنی دۆخی ئه‌منی له لایه‌نی سه‌ربازییه‌وه‌و پاراستنی مال‌و مولكی هاوڵاتییان‌و گیرانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان پاش به‌رقه‌رار بوونی ئارامی.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی دانیشتوانی ئه‌و گوندانه تیرۆریست نین به‌لكو كه‌سانی نامۆ دزه‌یان كردۆته ناوچه‌كانیان‌و ئه‌و تاوانانه‌یان ئه‌نجامداوه‌و ئه‌وانیش نه‌هامه‌تی زۆریان بینیوه له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستان به تایبته‌تی دانیشتوانی گونده تامور‌و كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌لیاندا سودبه‌خش بوو‌و دلنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه پیشمه‌رگه پاریزه‌ری هه‌موانه‌و له پیناو ئازاد كردنی ناوچه‌كانیان‌و پاراستنی ئه‌وان ده‌جه‌نگیت.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتیشی سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی زیانی لیكه‌وتوه ده‌پاریزین‌و دانیشتوانه‌كه‌ی به‌سه‌ربه‌رزی ده‌گه‌رینه‌وه ناوچه‌كانیان‌و رونیشی كرده‌وه كه پلان هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی به‌شیر‌و قه‌زای حه‌ویجه‌و ئازادیشی ده‌كه‌ین‌و سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هاتون به‌لكو به‌رهه‌می خوینی شه‌هیدانه‌و قوربانییه‌كانی پیشمه‌رگه‌یه‌و داوای كرد له (د.حیدر العبادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پشتیوانی هیزی پیشمه‌رگه بكات‌و پیداویستییه‌كانی دابین بكات هاوشیوه‌ی هه‌موو هیزه‌كانی تری سوپای عیراق كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا تۆمار ده‌كه‌ن.
پاریزگاری كه‌ركوك رونیشی كرده‌وه شاری كه‌ركوك ته‌نها شوینیك بوو له رووی تیرۆریستانی داعش وه‌ستاو ریگای نه‌دا دزه بكه‌نه نیوی‌و چه‌ندین سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی به‌سه‌ریاندا تۆمار كرد‌و ناوچه‌یه‌كی فراوانی لی پاككردنه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه پاریزگاری كه‌ركوك‌و لیپرسراوی مه‌لبه‌ندی دووی كه‌ركوك باره‌گای لیوای 16 ی حه‌شدی شه‌عبی توركمانییان به‌سه‌ر كرده‌وه له ناحیه‌ی تازه‌و له‌گه‌ل ئه‌بو سائیر فه‌رمانده‌ی لیواكه‌و چه‌ند به‌رپرسیكی تردا كۆبونه‌وه ن له دیداره‌كه‌دا جه‌نگاوه‌رانی لیوای ناوبراو ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هیزی پیشمه‌رگه‌یان كرد له شه‌ره‌كه‌ی میحوه‌ری داقوق.
دواتر‌و له لیدوانیكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان پاریزگاری كه‌ركوك وتی له دیداره‌كه‌ماندا بابه‌تی ئازاد كرنی ناوچه‌ی به‌شیرمان خسته به‌رباس‌و ئه‌و ناوچه‌یه پیویسته ئازاد بكریت چونكه به‌راستی دانیشتوانی به‌شیر زۆر سته‌م دیده‌ن نه‌ك هه‌ر له‌سه‌رده‌می به‌عسدا به‌لكو دواتریش له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش دا نه‌هامه‌تی زۆریان بینیوه‌و بابه‌تی به‌شیر زۆر خه‌مناكه‌و ئه‌و ناوچه‌یه پیگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له دلی سه‌رۆك مام جه‌لال دا‌و بابه‌تی پشتیوانی فرۆكه جه‌نگییه‌كان له ئازاد كردنی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا گرنگه‌و داوامان كردوه له هاوپه‌یمانان هاوكار بن له‌و بواره‌دا.
پاریزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كاتیكدا هیزی پیشمه‌گه چه‌ندین سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد له‌میحوه‌ری داقوق دا تیرۆریستانی داعش له نزیك گوندی به‌شیر هیرشیان كردوه‌و 3 هاوڵاتییان شه‌هید كردوه‌و ئیمه له داهاتودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل حه‌شدی توركمانیدا ناوچه‌ی به‌شیر ئازاد ده‌كه‌ین‌و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گه‌رینه‌وه زیدی خۆیان.
لای خۆیه‌وه ئه‌بو سائیر فه‌رمانده‌ی لیوای 16 ی حه‌شدی توركمانی ستایشی هاوكارییه‌كانی هیزی پیشمه‌رگه‌ی كرد‌و رۆلی پاریزگاری كه‌ركوكی له یارمه‌تیدانی دانیشتوانی تازه‌و به‌شیر به‌رز نرخاند.
ئه‌بو سائیر وتیشی له شه‌ره‌كه‌ی دوینیدا 3 شه‌هیمان به‌خشی‌و 12 تیرۆریستمان كوشتوه‌و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل هیزی پیشمه‌گه رووبه‌رووی داعش بوینه‌وه‌و ناوچه‌یه‌كی فراوان لییان پاككرایه‌وه‌و حالی حازر چه‌ندین خالمان هه‌یه له‌سه‌ر ریگای ره‌شاد – كه‌ركوك‌و ناوچه‌ی به‌شیر مان گه‌مارۆ داوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان هه‌یه له‌گه‌ل پیشمه‌رگه‌دا‌و خوینیان تیكه‌ل یه‌ك بوه له پیناو پاراستنی ناوچه‌كه‌دا‌و متمانه‌ی ته‌واومان هه‌یه به هیزی پیشمه‌گه‌و پشتیوانی ئاسمانی زۆر گرنگه‌و سوپاسی هه‌لویسته‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لالی كرد كه گوندی به‌شیری بنیات كرده‌وه‌و له خه‌می دانیشتوانه‌كه‌یدا بوه‌و خوایار بیت به‌م نزیكانه ئازاد ده‌كریت‌و له تیرۆریستان پاك ده‌كریته‌وه .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق