إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأربعاء، 5 أغسطس، 2015

محافظ كركوك يطالب تركيا وحزب العمال الكردستاني بالعودة لطاولة الحوار --- پارێزگاری كه‌ركوك داوا له‌ حكومه‌تی توركیا‌و پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كات بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ



محافظ كركوك يطالب تركيا وحزب العمال الكردستاني بالعودة لطاولة الحوار

طالب الدكتور نجم الدين كريم بالإيقاف الفوري للعمليات العسكرية بين الجيش التركي وحزب العمال الكردستاني لما له من تأثير على عملية السلام في تركيا والمنطقة بأسرها.
وقال الدكتور نجم الدين كريم: "نحن في كركوك قلقون من استمرار تلك العمليات، مؤكدا ان اتفاقية السلام التي تواصلت لسنين قد أدت الى نتائج ايجابية وأبعدت الأحزان عن المجتمع التركي بكافة مكوناته.
جاء ذلك خلال ترؤسه اجتماعا لإدارة كركوك ومجلسها اليوم الاربعاء 2015/8/5 بحضور ممثلين عن الاتحاد الأوروبي والأمم المتحدة ومنظمة الغذاء العالمي ومنظمات المجتمع المدني (NGO) تناول فيها مسألة تذليل المعوقات التي تجابه عمل تلك المنظمات في مساعدة النازحين وزيادة التنسيق بين تلك المنظمات وادارة كركوك لتقديم ما هو أفضل للنازحين البالغ عددهم أكثر من نصف مليون شخص.
وقال محافظ كركوك: "ان القصف المستمر لمناطق كردستان خلف ضحايا في صفوف المدنيين"، واصفا اياه بالأحداث المؤسفة والمحزنة وطالب بالعمل الجاد لإيقاف تلك العمليات من الطرفين والعودة الى طاولة المفاوضات.
وقال الدكتور نجم الدين كريم ايضا: "ان كركوك تنظر بقلق الى تلك الأحداث العسكرية واستمرارها"، وتتمنى من الطرفين العودة الى طاولة الحوار لدرء الخطر عن المنطقة برمتها وطالب المجتمع الدولي والمنظمات الى العمل والتدخل لوقف تلك العمليات.
كما ألقى محافظ كركوك الضوء على موضوع تجاوز بعض النازحين على ممتلكات الوقف السني والذين تم نقلهم للمخيمات بغية حصولهم على الخدمات الإنسانية بشكل منظم.
وابدى محافظ كركوك استغرابه من اصدار منظمة تسمى مؤسسة انقاذ التركمان لبيان مليء بالمغالطات والاتهامات الباطلة بحق اجراءات قانونية وانسانية تم أتخاذها من قبل ادارة كركوك واصفا تلك المنظمة بانها لا تمثل التركمان وان ما جاء في البيان لا تمت للواقع بصلة وغير صحيحة.
وبخصوص عمل المنظمات الإنسانية قال محافظ كركوك: "ان العبء الواقع على عاتق المنظمات كبير بسبب كثرة عدد النازحين ومحدودية امكانيات تلك المنظمات التي بالرغم من ذلك استطاعت ان تخفف من آلام ومعاناة النازحين داعيا اياهم الى زيادة التنسيق فيما بينهم وبين ادارة كركوك ومجلسها لتذليل المعوقات التي تواجههم ولغرض ايصال المساعدات الى جميع مستحقيها.
وأضاف محافظ كركوك: "ان الحل الأمثل يكمن في عودة النازحين لديارهم"، داعيا الحكومة العراقية الى تهيئة الأرضية المناسبة بالتنسيق مع ادارات مناطقهم لعودتهم الى أماكنهم وعدم التلكؤ في هذا الأمر.
من جانبه أكد المهندس ريبوار فائق عبد المجيد رئيس مجلس محافظة كركوك وكالة ان ادارة ومجلس كركوك تمتلكان استراتيجية وسياسة مشتركة وموحدة ازاء ملف النازحين في المدينة، وقال: "اننا نعمل على محورين الأول يتعلق بالحكومة الاتحادية ومطالبتها بتأمين عودة النازحين لديارهم والثاني استحصال المعونات الانسانية من المنظمات الدولية دعما للنازحين".
وقال ايضا: "ان حرمان كركوك من مستحقاتها المالية أدى الى زيادة العبء على دوائر المدينة التي اخذت على عاتقها تقديم ما هو أكبر من طاقاتها لتقليل معاناة النازحين منتقدا اجراءات بعض الوزارات الاتحادية التي تعمل على توطين النازحين في كركوك ودعا الى عدم الخلط والتلاعب بقضية النازحين وتسييس مأساتهم"، مطالبا الحكومة الاتحادية الى القيام بالتزاماتها الانسانية تجاه النازحين.
كما تم في الاجتماع طرح العديد من الأفكار والمقترحات التي من شانها ان تزيد من التنسيق مع ادارة كركوك ومجلس المحافظة ودوائرها لتأمين وصول المساعدات الانسانية للنازحين وتذليل المعوقات في تنفيذ أعمال المنظمات غير الحكومية.
--------------------------------------------------------------------------------
 

پارێزگاری كه‌ركوك داوا له‌ حكومه‌تی توركیا‌و پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كات بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ

دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك داویكرد هه‌رچی زووتره‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا دژ به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان ڕابگیرێت كه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا وئارامی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتیشی ئێمه‌ له‌ كه‌ركوك نیگه‌رانین له‌ هه‌مبه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌و كرده‌وه‌ سه‌ربازییانه‌‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنی ئاشتییه‌ی هه‌ردوو لا ساڵانێك پابه‌ند بوون پێوه‌ی نه‌هامه‌تی‌و خه‌می له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی توركی‌ دوور خستبوه‌وه‌‌و هه‌موو پێكهاته‌كان لێی سوود مه‌ند بوون.
ئه‌م وتانه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك له‌ میانه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردنی بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئیداره‌‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا هات كه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی نوێنه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی (NGO) به‌ڕێوه‌چوو سه‌باره‌ت كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی هاتوونه‌ته‌ پێش كاری ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی هه‌وڵی گه‌یاندنی كۆمه‌ك ده‌ده‌ن بۆ ئاواره‌كان‌و كار كردن بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ نێوان ئه‌و ڕێكخراوانه‌و ئیداره‌‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ پێناو دابین كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئاواره‌كان كه‌ ژماره‌یان زیاتره‌ له‌ نیو ملیۆن كه‌س
پارێزگاری كه‌ركوك وتی بۆردومانی به‌رده‌وامی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه‌ له‌ ڕیزی هاوڵاتییانی سڤیڵ داو ئه‌م كاره‌ مایه‌ی خه‌م‌و په‌ژاره‌یه‌‌و داوای كرد له‌ هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و دیالۆگ‌و داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی كرد كاری جدی بكه‌ن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و شه‌ڕه‌.
له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركوك تیشكی خسته‌ سه‌ر زیده‌ڕۆیی هه‌ندیك له‌ ئاواره‌كان بۆ سه‌ر موڵكی وه‌قفی سوننی‌و گواستنه‌وه‌یان بۆ نێو خێوه‌تگه‌كان له‌ پێناو گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان پێیان.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ڕێكخراویك به‌ ناوی (ده‌زگای ڕزگار كردنی توركمان) بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ زانیاری هه‌ڵه‌‌و قسه‌ی دوور له‌ ڕاستی سه‌باره‌ت چه‌ند ڕێوشوێنێكی یاسایی‌و مرۆیی كه‌ ئیداره‌ی كه‌ركوك گرتویه‌تییه‌ به‌ر‌و وتی ئه‌و ڕێكخراوه‌ گوزارشت له‌ پێكهاته‌ی توركمانی ناكات‌و نوێنه‌ری ئه‌وان نیه‌‌و به‌یاننامه‌كه‌یان زۆر دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.
سه‌باره‌ت كاری ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌كان پارێزگاری كه‌ركوك وتی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌وتۆته‌ سه‌ر شانی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ زۆر قورس‌و گه‌وره‌یه‌ به‌ هۆی زۆری ژماره‌ی ئاواره‌كان‌و توانا سنورداره‌كانیانه‌وه‌‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش توانیویانه‌ به‌شێك له‌ خه‌م‌و نه‌هامه‌تییه‌كانی ئاواره‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه‌‌و داواشی كرد هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئیداره‌‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ پێناو كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه‌ پێش كاره‌كانیان بۆ گه‌یاندنی یار‌مه‌تی به‌ هه‌موو ئاواره‌كان.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان‌و داواشی كرد له‌ حكومه‌تی ئیتیحادی كار بكات بۆ زه‌مینه‌ ساز كردن به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ئاواره‌كانی لێوه‌ هاتوون بۆ گێڕانه‌وه‌یان‌و جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می نه‌كرێت له‌‌و كاره‌دا.
لای خۆیه‌وه‌ ئه‌ندازیار ڕێبوار فائق عبدالمجید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وتی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌ركوكدا ستراتیژیه‌ت‌و سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش‌و یه‌كگرتوومان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت دۆسێی ئاواره‌كان‌‌و وتیشی ئێمه‌ له‌ دوو ته‌وه‌ردا كار ده‌كه‌ین ، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادیدا‌و داوا كردن لێی كه‌ ئاواره‌كان بگێڕێته‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان‌و ته‌وه‌ری دووه‌م به‌ده‌ستهێنانی یاره‌مه‌تییه‌ بۆ ئاواره‌كان له‌ ڕێگای ڕێكخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی بێبه‌ش كردنی شاری كه‌ركوك له‌ شایسته‌ داراییه‌كانی ئه‌ركی فه‌رمانگه‌كانی شاره‌كه‌ی قورس تر كردوه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵی پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزارین بۆ ئاواره‌كان‌و ڕه‌خنه‌شی له‌ هه‌ندێك وه‌زاره‌تی ئیتیحادی گرت كه‌ له‌ هه‌وڵی نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كاندان له‌ شاری كه‌ركوك‌و داوای كرد گه‌مه‌‌و تێكه‌ڵ كردن له‌ دۆسێی ئاواره‌كان دا نه‌كرێت‌و هه‌وڵ نه‌درێت بۆ به‌سیاسی كردنی ئه‌و كه‌یسه‌‌و داوای كرد له‌ حكومه‌تی ئیتیحادی خێرا به‌ هانای ئاواره‌كانه‌وه‌ بێت‌و له‌ ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بێت له‌ هه‌مبه‌ر ئاواره‌كان دا.
هه‌روه‌ها له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین بۆچوون‌و پێشنیاز خرانه‌ ڕوو له‌ پێناو زیاد كردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان ئیداره‌‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و فه‌رمانگه‌كانی شاره‌كه‌ بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به‌ ئاواره‌كان‌و كار ئاسانی كردن بۆ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ پێناو جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیاندا.

ليست هناك تعليقات: