پارێزگارى كه‌ركوك: لامه‌ركه‌زييه‌تى ئيدارى ڕۆڵى ده‌سه‌ڵاته ناوخۆييه‌كان كارا ده‌كات
دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم وتى كه‌ركوك سوره له‌سه‌ر پابه‌ند بوون به واده‌ى ده‌ستورى و ياسايي تايبه‌ت به جێبه‌جيكردنى سيستمى لامه‌ركه‌زييه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى پارێزگاكان كه بڕياره له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه .
ئه‌م وته‌يه‌ى پارێزگارى كه‌ركوك له ميانه‌ى كۆبونه‌وه‌يه‌كى فراوان دا هات كه بۆ تاووتوێكردنى ميكانيزمى گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى چه‌ند وه‌زاره‌تێك بۆ پارێزگاكان به پێى ياساى ژماره 21 ى ساڵى 2008 به سه‌رپه‌رشتى ليژنه‌ى هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانى ڕێكنه‌خراو له سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى عێڕاقدا به ئاماده‌بوونى چه‌ندين وه‌زير و پارێزگار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و نوێنه‌رى سه‌رۆك كۆمار و نوێنه‌رى يه‌كيتى ئه‌وروپا به‌رێوه‌چوو .
پارێزگارى كه‌ركوك ته‌ئكيدى كرده‌وه كه ئيداره و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى
كه‌ركوك به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارييه‌كان هه‌نگاوى
ڕاسته‌قينه‌يان ناوه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه كه به‌پێى
ده‌ستور به‌خشراون و به‌پێى ئه‌و واده‌يه‌ى ديارى كراوه و جه‌ختى كرده‌وه
له‌وه‌ى جێبه‌جيكردنى لامه‌ركه‌زييه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتيدايه و
قۆناغێكى ئيدارى نوێ ده‌كاته‌وه له سيستمى حوكم له عێڕاقدا و
به‌رێوه‌بردنى كاروبارى پارێزگاكان باشتر ده‌كات له ڕووى ئيدارى و
ئابورييه‌وه و ئاسۆيه‌كى نوێ بۆ پارێزگاكانى عيڕاق ده‌كاته‌وه بۆ
كرانه‌وه و گه‌شه‌پێدانى زياتر و پشت به‌ستن به توانا مرۆييه
ناوخۆييه‌كان بۆ وێنا كردنى سيمايه‌كى نوێ بۆ پارێزگاكان .
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى لامه‌ركه‌زييه‌تى ئيدارى كه ده‌ستورى عيڕاق جه‌ختى له‌سه‌ر كردۆته‌وه هه‌لمان بۆ ده‌ره‌خسێنێت بۆ كاراكردنى ده‌سه‌ڵاته ناوخۆييه‌كان و ڕۆڵى كارا ده‌كات بۆ له ئه‌ستۆ گرتنى به‌رپرسيارێتييه‌كانى به‌و شێوه‌يه‌ى كه هاوڵاتييان به‌شدارى پێبكات له‌م هه‌نگاوه گرنگه‌دا .
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى لامه‌ركه‌زييه‌تى ئيدارى كه ده‌ستورى عيڕاق جه‌ختى له‌سه‌ر كردۆته‌وه هه‌لمان بۆ ده‌ره‌خسێنێت بۆ كاراكردنى ده‌سه‌ڵاته ناوخۆييه‌كان و ڕۆڵى كارا ده‌كات بۆ له ئه‌ستۆ گرتنى به‌رپرسيارێتييه‌كانى به‌و شێوه‌يه‌ى كه هاوڵاتييان به‌شدارى پێبكات له‌م هه‌نگاوه گرنگه‌دا .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق