پارێزگارى
كه‌ركوك: ئێمه له سه‌ره‌تاوه ده‌ستمان كردوه به چاكسازى و
په‌ره‌پێدان له كه‌ركوك و پشتيوانى پاكێجه‌كانى چاكسازى حكومه‌تى ئيتيحادى
ده‌كه‌ين
دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى كه‌ركوك وتى: پشتيوانى پاكێجه‌كانى چاكسازى حكومه‌تى ئيتيحادى ده‌كه‌ين و به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى ده‌زانين به‌ڵام پێويسته حكومه‌تى ناوه‌ند ستڕاتيژييه‌كى ڕوونى هه‌بێت له گه‌مارۆدانى كێشه‌كان به تايبه‌ت ئه‌وانه‌ى په‌يوه‌ستن به خزمه‌تگوزارييه‌كانى بوارى ژيانى ڕۆژانه‌ى هاوڵاتييان كه نه‌بوونى يان كه‌مى واى كرد له هاوڵاتييانى پايته‌خت و شاره‌كانى تر‌ى عێڕاق بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕن و دواتر حكومه‌تى ئيتيحادى چه‌ند پاكێجێكى چاكسازى ده‌ركرد كه ئێمه له‌گه‌ڵيا هاوڕاين و زۆر له مێژه له شارى كه‌ركوك به‌و ئاراسته‌يه كارمان كردوه ..
پارێزگارى كه‌ركوك ستايشى تيكه‌ڵ كردنى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى له يه‌ك وه‌زاره‌تدا كرد و داواشى كرد له پۆسته‌كاندا پشت به لێهاتويي و كارامه‌يي ببه‌سترێت دوور له بنه‌ماى به‌ش به‌شێنه به پێى تايه‌فه‌و حزب و نه‌ته‌وه و دوور كه‌وتنه‌وه له‌و ناوانه‌ى به‌رده‌وام دووباره بونه‌ته‌وه له پۆسته‌كاندا له ساڵى 2003 ه‌وه..
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى هه‌ندێك چاكسازى كه چه‌ند بازنه‌يه‌كى ئيدارى ئه‌نجومه‌نه‌كانى قه‌زاو ناحييه‌كانى گرتۆته‌وه كارێكى ئه‌رێنييه‌وئه‌و بازنانه زياد بوون له پێويست .
دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم تيشكى خسته سه‌ر بارودۆخى ئابورى له عێڕاق و نزم بونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جيهاندا و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر دۆخى ئابورى پارێزگاكان به تايبه‌تى پارێزگاى كه‌ركوك كه له شايسته داراييه‌كانى پترۆدۆلار بێبه‌ش كراوه له مانگى مارسى 2013 ه‌وه و هه‌روه‌ها له بودجه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌كان سه‌ره‌ڕاى پێشوازى كردنى شاره‌كه له زياتر له نيو مليۆن ئاواره و پێشكه‌ش كردنى هه‌موو خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆيان له لايه‌ن فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارييه‌كانى شارى كه‌ركو‌كه‌وه .
دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم وتى زۆر دانمان به خۆدا گرت تا ئه‌و كاته‌ى كاريگه‌رى بێبه‌ش كردنى شاره‌كه له شايسته داراييه‌كانى گه‌يشته سه‌ر پاككردنه‌وه‌ى شه‌قام و كۆڵان و نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌م كاره‌ش قابيلى قبوڵ نيه و داواكارين هه‌نگاوى جدى بنرێت له پێناو پشتيوانى كردنى كه‌رته هه‌ستياره‌كان بۆ دابين كردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتييانى شاره‌كه .
سه‌باره‌ت پرسى جێبه‌جێكردنى سيستمى لامه‌ركه‌زى كه ده‌سه‌ڵاته‌كانى چه‌ند وه‌زاره‌تێك ده‌به‌خشێت به پارێزگاكانى عێڕاق .. پارێزگارى كه‌ركوك وتى به‌رده‌وامين له شارى كه‌ركوك له جێبه‌جێكردنى ئه‌و سيستمه به‌پێى ميكانيزمه ئيدارى و ياساييه‌كان هاوشێوه‌ى پارێزگاكانى تر‌ى عيڕاق و داواى هه‌ماهه‌نگى زياترى كرد له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كاندا له پێناو چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و ئاسته‌نگه هونه‌رييانه‌ى په‌يوه‌ستن به چه‌ند به‌ند و بڕگه‌يه‌كى بڕياره‌كه‌وه و دێنه پێش له كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌و سيسته‌مه‌دا .
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان باسى دۆسێى خزمه‌تگوزارييه‌كانيان كرد و چه‌ندين پێشنيار و بيرۆكه و بۆچوونيان خسته ڕوو له پێناو پێشكه‌ش كردنى باش‌ترين خزمه‌تگوزارى به‌هاوڵاتييان له‌به‌ر ڕۆشنايي بارودۆخى سياسى و ئابورى له عيڕاقدا ..
شايانى باسه شايسته داراييه‌كانى شارى كه‌ركوك له پترۆدۆلار كه سه‌رف نه‌كراوه بۆ ساڵى 2015 و ساڵانى پێشوو ده‌گاته 1500 مليار دينار و له بودجه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌كان بۆ ساڵى 2015 كه ده‌گاته 140 مليار دينار ته‌نها 10% ى ئه‌و بڕه پاره‌يه سه‌رف كراوه .

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق