إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الجمعة، 11 سبتمبر 2015

رسالة الدكتور نجم الدين كريم لأبطال البيشمركة واهالي كركوك --- په‌یامی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ هێزی پیشمه‌رگه‌‌و هاوڵاتییانی شاری كه‌ركوك


رسالة الدكتور نجم الدين كريم لأبطال البيشمركة واهالي كركوك

في ساعات الفجر الاولى ليوم الجمعة المبارك انطلق ابطال البيشمركة لتنفيذ مهامهم واكمال تحرير عدد من القرى بمحور قضاء داقوق بمساندة طيران التحالف الدولي.
اننا في الوقت الذي نحي فيه البيشمركة الابطال وهم يتقدمون في جبهات القتال ويضعون عناصر داعش تحت اقدامهم، لابد لنا ان نستذكر بفخر وشموخ عاليين شهداء البيشمركة وندعو الله لهم الرحمة ولجرحانا الشفاء العاجل، ونقول لمواطني كركوك كردا وعربا وتركمانا وكلدوا آشوريين اننا مثلما وعدناكم من قبل ان كركوك ستبقى امنه ومستقرة بفضل البيشمركة وتكاتف الكركوكيين وتنسيق اجهزتنا الامنية التي مهما اراد اعدائنا النيل منا فنحن بتضامننا وتماسكنا سنحقق الانتصار تل والانتصار ونعدكم ان اي شبر في كركوك لن يبقى بيد عصابات الظلام داعش الارهابي، ومهما واجهنا من تحديات وسياسات ونهج يستهدف الكركوكيين فإننا سنواجه بإرادتنا الموحدة هذه التحديات ومثلما وعدناكم بتحقيق الانتصار فإننا سنحقق بدعمكم كل ما يطمح له اهالي كركوك وسنتجاوز الصعاب جميعها.
تحية للبيشمركة الابطال وقياداتهم ومقاتلي مكافحة الارهاب (دژه‌ تیرۆر) تحية لأبطال الشرطة والآسايش وقياداتهم، فكركوك حقا ستنتصر وتدحر الارهاب وباتت اليوم اكثر امنا، فدماء شهدائنا حققت لنا الامن واعادت الفرحة لأطفالنا ومنحت اهالي كركوك الامن والاستقرار لمزاولة عملهم وحياتهم اليومية، والى مزيد من الانتصارات، فكركوك تستحق والتاريخ يدون هذه البطولات والعالم يشهد بتضحياتكم وبطولاتكم اليومية.

الدكتور
نجم الدين كريم
محافظ كركوك
--------------------------------------------------
 
په‌یامی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ هێزی پیشمه‌رگه‌‌و هاوڵاتییانی شاری كه‌ركوك
له‌گه‌ڵ گزنگی به‌ره‌به‌یانی ئه‌م هه‌ینییه‌ پیرۆزه‌ پاڵه‌وانانی هێزی پێشمه‌رگه‌ په‌لاماری تیرۆریستانی داعشیان دا له‌ میحوه‌ری داقوق به‌ پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ ته‌واو كردنی ئه‌ر‌كه‌ پیرۆزه‌كه‌یان له‌ ئازاد كردنی چه‌ندین گوندی ناوچه‌كه‌دا‌.
ئێمه‌ له‌ كاتێكدا ده‌ستخۆشی له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان ده‌كه‌ین كه‌ تیرۆریستانیان خسته‌ ژێر پێیانه‌وه‌و پێشڕه‌وییان كرد.. سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانمان داده‌نه‌وێنین‌و نزا ده‌كه‌ین خوای گه‌وره‌ به‌به‌هه‌شتیان شاد بكات‌و شیفای برینداره‌كانمان بدات.
به‌ هاوڵاتییانی شاری كه‌ركوكیش ده‌ڵێین به‌ كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و كلدۆئاشوره‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك پێشتر به‌ڵێنمان پێدان كه‌ركوك به‌‌ ئارامی ده‌مێنێت له‌ سایه‌ی قوربانییه‌كانی هێزی پیشمه‌رگه‌‌و یه‌كڕیزی دانیشتوانه‌كه‌ی‌و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ دوژمنان هه‌رچه‌نده‌ بیانه‌وێت ناتوانن بگه‌نه‌ ئامانجه‌كانیان له‌ سایه‌ی یه‌ك ده‌نگی‌و یه‌كڕیزی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك‌و به‌رده‌وام له‌ سه‌ركه‌وتنێكه‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنێكی تر ده‌ڕۆین‌و یه‌ك بستی پارێزگای كه‌ركوك نامێنێت له‌ ژێر چنگی تیرۆریستان‌و هه‌مووی ئازاد ده‌كه‌ین‌و وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ پشتیوانی ئێوه‌ به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتوو ده‌بین‌و ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌كان ده‌بینینه‌وه‌‌و به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بین.
سڵاو له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌‌و فه‌رمانده‌كانی.. سڵاو له‌ هێزی دژه‌ تیرۆر.. سڵاو له‌ هێزی ئاسایش‌و پۆلیس‌و فه‌رمانده‌كانیان.
كه‌ركوك هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتو ده‌بێت‌و تیرۆریستان ده‌به‌زێنێت ،‌و ئه‌مڕۆی له‌ هه‌موو كاتێكی تر ئارامتره‌ له‌سایه‌ی خوێنی گه‌شی شه‌هیده‌كان كه‌ بزه‌خه‌نه‌ی مناڵانی كه‌ركوك ده‌پارێزن‌و ئاسایش بۆ هه‌موان به‌رقه‌رار ده‌كه‌ن.
به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی تر.. مێژوو داستانه‌كانتان تۆمار ده‌كات.. جیهان ستایشی قاره‌مانێتی‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانتان ده‌كه‌ن.

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم
پارێزگاری كه‌ركوك

ليست هناك تعليقات: