إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأحد، 13 سبتمبر، 2015

كركوك تقرر قبول طلبة جامعتي الموصل والانبار بعد ضمان عودة طلبة تكريت --- ئیداره‌ی كه‌ركوك بڕیاری دا خوێندكاره‌كانی زانكۆكانی ئه‌نبار‌و موسڵ له‌ خۆ بگرێت پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندكاره‌كانی زانكۆی تكریت

كركوك تقرر قبول طلبة جامعتي الموصل والانبار بعد ضمان عودة طلبة تكريت
اعلن الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك عن فتح باب القبول لطلبة جامعتي الموصل والانبار الذي يسكنون المدينة ضمن العوائل النازحة شريطة ان تكتمل مغادرة طلبة جامعة تكريت الى مدينتهم المحررة للعام الدراسي الجديد.
جاء ذلك خلال لقائه بمكتبه الرسمي اليوم الاحد 2015/9/13 بالدكتور محمد الحمداني رئيس جامعة الانبار والدكتور عباس تقي رئيس جامعة كركوك وكالة.
حيث قال: "ان طلبة جامعة الموصل والانبار من الساكنين في مدينة كركوك ضمن العوائل النازحة سيتم قبولهم في كركوك بعد ان يتم انتقال طلبة جامعة تكريت من كركوك الى مدينتهم المحررة وستخصص احدى ابنية جامعة كركوك لهم لكي لا يحرموا من دراستهم".
واوضح: "ان كركوك استضافت العام الدراسي الماضي 22 الف طالب من جامعة تكريت كما وكانت مدراس كركوك الابتدائية والمتوسطة والثانوية قد استضافت 60 الف طالب وطالبة في حين ضيفت كركوك اكثر من 119 الف عائلة نازحة من محافظات صلاح الدين والانبار وديالى ونينوى".
واكد الدكتور نجم الدين كريم: "ان المحافظة لم يصلها اي دعم حكومي يتناسب وحجم التحديات والضغوطات التي تتعرض اليها سوى مبلغ ثمانية مليارات دينار منذ احداث حزيران من العام الماضي ووقوع عدد من المدن تحت احتلال داعش، في حين ان الوقود الذي يصل كركوك بشكل متقطع على مدار الاسبوع يبلغ 250 الف لترا في حين ان حصة المحافظة هو مليون و300 الف لترا، فيما لم يتم زياده حصة كركوك من الوقود والكهرباء او التخصيصات المالية رغم قدوم العوائل النازحة، الا ان مواطني كركوك وادارتهم ودوائرهم الخدمية كانوا نموذجا لتقديم الدعم لإخوانهم النازحين واعانتهم وتخفيف اعباء النزوح عنهم ويتمنون ان تحرر مدنهم لكي يعودوا بسلام اليها".
وثمن رؤساء الجامعات ما قامت به ادارة كركوك ومواطنيها من دعم للطلبة للعام الدراسي المنصرم.
وشدد على ان كركوك تعمل دوما على ضمان العودة الامنة للنازحين مرفوعي الرأس ويحملوا معهم صورة مشرقة للكركوكيين التي يحاول البعض من ضعاف النفوس تشويهها.
وكان محافظ كركوك قد التقى الاثنين 2015/9/7 برؤساء جامعتي الموصل ونينوى الطبية وجامعة كركوك.

------------------------------------------------------------------
 
ئیداره‌ی كه‌ركوك بڕیاری دا خوێندكاره‌كانی زانكۆكانی ئه‌نبار‌و موسڵ له‌ خۆ بگرێت پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندكاره‌كانی زانكۆی تكریت
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ڕایگه‌یاند له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندندا‌و پاش دڵنیابوون له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندكاره‌كانی زانكۆی تكریت ده‌رگا به‌ڕووی خوێندكاره‌ ئاواره‌كانی زانكۆكانی شاره‌كانی موسڵ‌و ئه‌نباردا ده‌كرێته‌وه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندنه‌كانیان‌.
ئه‌م وتانه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك له‌ میانه‌ی پێشوازی كردنی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2015/9/13 له‌ هه‌ریه‌ك له‌ محمد الحمدانی سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌نبار‌و عباس تقی سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت دا هات له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی.
پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندكاره‌كانی زانكۆی تكریت بۆ شاره‌ ئازاد كراوه‌كه‌یان ڕێگا ده‌درێت به‌ خوێندكاره‌ ئاواره‌كانی زانكۆكانی موسڵ وئه‌نبار كه‌ له‌شاری كه‌ركوكدان درێژه‌ به‌ خوێندنه‌كانیان بده‌ن‌و بینایه‌كی زانكۆی كه‌ركوك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخان ده‌كرێت.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ساڵی ڕابوردو شاری‌ كه‌ركوك 22 هه‌زار خوێندكاری زانكۆی تكریتی له‌خۆ گرت وێڕای 60 هه‌زار خوێندكاری قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی‌و ئاماده‌یی پارێزگاكانی موسڵ‌و دیاله‌‌و تكریت‌و ئه‌نبار‌و میوانداری كردنی زیاتر له‌ 119 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی ئه‌و شارانه‌.
پارێزگاری كه‌ركوك ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی شاری كه‌ركوك هیچ كۆمه‌ك‌و هاوكارییه‌كی پێنه‌گه‌یشتوه‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرانییه‌ی كه‌وتۆته‌ سه‌ری له‌ پاش ڕوداوه‌كانی حوزه‌یرانی ساڵی ڕابوردووه‌وه‌‌و ته‌نها 8 ملیار دیناری پێگه‌یشتوه‌ تا ئه‌م ساته‌‌و هه‌فتانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ بڕی 250هه‌زار لیتر به‌نزین ده‌گاته‌ شاره‌كه‌ له‌ بری ئه‌و بڕه‌ی بۆی دیاری كراوه‌ كه‌ ملیۆنێك‌و 300 هه‌زار لیتره‌‌و جگه‌ له‌مانه‌ش هیچ بڕێكی زیاده‌ی كاره‌با‌و سوته‌مه‌نی بۆ كه‌ركوك زیاد نه‌كراوه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و لێشاوی ئاواره‌یه‌ی ڕویان له‌ كه‌ركوك كردوه‌‌و هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بۆ كه‌ركوك ته‌رخان نه‌كراوه‌‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هاوڵاتییانی شاری كه‌ركوك به‌ باشترین شێوه‌ میوانداری ئاواره‌كانیان كردوه‌و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌ركوك سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانیان بۆیان دابین كردوه‌‌و هه‌موان خوازیارن به‌ زووترین كات ناوچه‌كانیان ئازاد بكرێت‌و به‌سه‌ربه‌رزی بگه‌رێنه‌وه‌ زێدی خۆیان.
لای خۆیانه‌وه‌ سه‌رۆكی زانكۆكانی ئه‌نبار‌و كه‌ركوك ستایشی هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی كه‌ركوك‌و دانیشتوانه‌كه‌یان كرد له‌ میوانداری كردنی خوێندكاره‌ ئاواره‌كان له‌ ساڵی ڕابوردودا‌و هاوكاری كردنیان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك.
پارێزگاری كه‌ركوك جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ خوازیارین ئاواره‌كان به‌سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان‌و بیره‌وه‌ری جوانیان له‌ هزردا بمێنێته‌وه‌ سه‌باره‌ت كه‌ركوك‌و دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌ هه‌ندێك لایه‌ن بێهوده‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و وێنه‌یه‌ بشێوێنن.
شایانی باسه‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ڕابوردوو 2015/9/7 پارێزگاری كه‌ركوك پێشوازی كرد له‌ سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌نبار‌و موسڵی پزیشكی‌و كه‌ركوك.

ليست هناك تعليقات: