إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأحد، 6 سبتمبر، 2015

اعفاء مدير استخبارات كركوك .. وتقديم مرتكبي الحادث للقضاء --- له‌سه‌ر كار لابردنى به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى كه‌ركوك و ئه‌نجامده‌رانى ڕوداوه‌كه‌ ڕاده‌ستى دادگا ده‌كرێن






اعفاء مدير استخبارات كركوك .. وتقديم مرتكبي الحادث للقضاء
محافظ كركوك ..خطواتنا ضرورية وتلافينا وقوع تداعيات خطيره
التقى الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك بمكتبه الرسمي اليوم الاحد6/ايلول / 2015 وفدا من منظمات المجتمع المدني الذين يمثلون مكونات كركوك و تظاهروا اليوم امام مبنى المحافظة لمطالبة العدالة وادارة كركوك بمحاسبة المفرزه الامنية التابعة لمديريه استخبارت كركوك والتي قامت بقتل مواطنا واصابة اخر واعتقال ثالث يوم التاسع والعشرين من الشهر الماضي ..
وجاءت الزياره دعما لاداره كركوك في تحقيق الامن والاستقرار ومواجهة اي ظاهره سلبية من شانها تعكير الامن والجهود التي تقوم بها ادارة كركوك في مواجهة التحديات ..
وعرض محافظ كركوك الاجراءت التي اتخذتها ادارة كركوك .. ومنها تقديم المفرزه لمركز الشرطة واتخاذ اجراءات قضائية رادعة كما قررت اللجنة الامنية اعفاء مدير استخبارات كركوك من مهامه عقب الحادث المؤسف ..
وفي حديث للدكتور نجم الدين كريم لعدد من وسائل الاعلام قال اننا نتوجه بالشكر لمنظمات المجتمع المدني لدعمهم المستمر لادارة كركوك وجهودهم بخدمة الكركوكيين ..
وقال ان ما حدث يوم التاسع والعشرين من الشهر الماضي كان شجارا وانتهى لكن عنصرا بالاستخبارات استدعى مفرزه مدعيا انه تعرض للخطف واثناء التوجه للجهة الاخرى قامت المفرزه باطلاق النار فأدت لاستشهاد مدني واصابة اخر بجروح خطره واعتقل ثالث وتم تعذيبه لكي يجبروه للاعتراف انهم كانوا يرمون خطف عنصر الاستخبارات ولم تقم استخبارت كركوك باتخاذ اي موقف ولم يبلغ القضاء او يلقي القبض على المفرزه رغم وقوع جرم وحادث مشهود وبعد ثلاث ايام ارأتينا من اجل اسكات غضب الجماهير وعدم تفاقم الوضع قررنا اخذ المفرزه لمركز الشرطة والتحقيق معهم وفق القضاء لتاخذ العدالة مجراها وتحقيق القانون وتحمي مواطني كركوك وامنهم ولتاكيد حرصنا على الاجرءات القضائية واحقاق الحق ...
واشار بالقول ان تعذيب المواطنيين من قبل عناصر الاجهزه الامنية امر نرفضه ..
مشددا بالقول ان مدير الاستخبارت لم يتخذ اي خطوه لامتصاص غضب المواطنيين فتم عقد اجتماع طارىء للجنة الامنية وحضره ممثلوا الاجهزه الامنية وبمختلف تنوعهم القومي والطائفي وقرروا بالاجماع اعفاء مدير الاستخبارات ..مؤكدا ان هذه الخطوات ضرورية لغرض معاقبة المقصرين وتلافي وقوع تداعيات خطيره ..نافيا المحاولات التي اراد بعض المغرضين بالاستخبارات لألصاق التهم بحق من قتل او اصيب او اعتقل ..
واشار ان امن الكركوكيين واستقرارهم اهو غايتنا وعدالة القضاء والاداء المهني والامني المميزه لعناصر ومنتسبي الاجهزه الامنية وتنسيقهم المتواصل هو اولوية لتحقيق الاستقرار وخدمة مواطنينا جميعا دون اي تميز .
وثمن ممثلوا منظمات المجتمع المدني في كركوك سرعة الاجراءت التي اتخذتها ادارة كركوك ودعمهم للخطوات القضائية والاصلاحية وانصاف الابرياء لما فيه خيرا للكركوكين .

--------------------------------------------------------------------
 
له‌سه‌ر كار لابردنى به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى كه‌ركوك و ئه‌نجامده‌رانى ڕوداوه‌كه‌ ڕاده‌ستى دادگا ده‌كرێن
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 6-9-2015 دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك پێشوازى كرد له‌ وه‌فدێكى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى كه‌ خۆپيشاندانێكيان ساز كرد بوو له‌به‌رده‌م بيناى پارێزگا و داواى دادگايي كردنى ئه‌ندامانى ئه‌و مه‌فره‌زه‌ ئه‌منييه‌ى سه‌ر به‌ ده‌زگاى هه‌واڵگرى كه‌ركوكيان كرد كه‌ له‌ 29 ى مانگى ڕابوردودا ده‌ست درێژييان كرده‌ سه‌ر هاوڵاتييان و كه‌سێكيان و كوشت و هاوڵاتييه‌كى تريان بريندار كرد و هاولاتييه‌كى سێيه‌ميان ده‌ستگير كردبوو .
ئه‌م سه‌ردانه‌ پشتيوانييه‌ك بوو بۆ ئيداره‌ى كه‌ركوك له‌ سه‌قامگير كردنى ئه‌من و ئاسايش و بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ر ديارده‌يه‌كى نه‌رێنى كه‌ كاريگه‌رى له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئه‌منى يان ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ئيداره‌ى كه‌ركوك هه‌بێت كه‌ ده‌يدات له‌ پێناو فه‌راهه‌م كردنى ئه‌من و ئاسايشى شاره‌كه‌ .
له‌ ديداره‌كه‌دا پارێزگارى كه‌ركوك ئه‌و بڕيار و ڕێوشوێنانه‌ى خسته‌ به‌ر ديدى ئاماده‌بوان كه‌ ئيداره‌ى كه‌ركوك ئه‌نجامى داوه‌ له‌وانه‌ له‌سه‌ركارلابردنى به‌رێوبه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى كه‌ركوك و ڕاده‌ست كردنى ئه‌ندامانى مه‌فره‌زه‌كه‌ به‌ دادگا بۆ ئه‌وه‌ى توندترين سزا بدرێن .
له‌ لێدوانيكيشدا بۆ ميدياكان دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك سوپاسى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى كرد بۆ پشتيوانى به‌رده‌واميان بۆ ئيداره‌ى كه‌ركوك و كاركردنى به‌رده‌واميان بۆ خزمه‌ت كردنى دانيشتوانى شاره‌كه‌ .
پارێزگارى كه‌ركوك وتى ئه‌وه‌ى ڕۆژى 29 ى مانگى ڕابوردوو ڕويدا شه‌ڕێك بوو و ته‌واو بوو به‌ڵام ئه‌ندامێكى ده‌زگاى هه‌ واڵگرى كه‌ركوك داواى مه‌فره‌زه‌يه‌كى كردوه‌ و ئيديعاى ئه‌وه‌ى كردوه‌ كه‌ هه‌وڵى ڕفاندنى دراوه‌ و له‌ كاتى چوونيان بۆ ئه‌وبه‌رى شاره‌كه‌ ته‌قه‌يان كردوه‌ و هاوڵاتييه‌كيان كوشتوه‌ و هاوڵاتييه‌كى تريان به‌ سه‌ختى بريندار كردوه‌و كه‌سێكى تريان ده‌ستگير كردوه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌يان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دان بنيت به‌وه‌ى ئه‌وان به‌نياز بوونه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى بڕفێنن و له‌م كاته‌دا ده‌زگاى ناوبراو هيچ هه‌ڵوێستيكى نه‌بوه‌ و يان ئه‌و مه‌فره‌زه‌يه‌ ده‌ستگير بكه‌ن ياخود دادگا ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌و ڕوداوه‌ ، پاش 3 ڕۆژ له‌ ڕوداوه‌كه‌ و بۆ هێور كردنه‌وه‌ى توڕه‌يي هاوڵاتييان سه‌باره‌ت ئه‌و كاره‌ نه‌شياوه‌ به‌باشمان زانى ئه‌و مه‌فره‌زه‌يه‌ ده‌ستگير بكه‌ين و ڕاده‌ستى پۆليسيان بكه‌ين بۆ لێپێچينه‌وه‌ له‌گه‌ڵيان سه‌باره‌ت ئه‌و تاوانه‌ و سزادانى تاوانباران له‌ پێناو ئه‌وه‌ى دادپه‌روه‌رى جێبه‌جێ بكرێت و ياسا باڵا ده‌ست بێت و هاوڵاتييان پارێزراو بن ..
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانى هاوڵاتييان كارێكه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك قابيلى قبوڵ نيه‌ و ڕه‌تى ده‌كه‌ينه‌وه‌ و ئيدانه‌ى ده‌كه‌ين .
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى هيچ هه‌ڵوێستێكى نه‌بوه‌ بۆ هێوركردنه‌وه‌ و كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌و گرژييه‌ى به‌هۆى ئه‌و ڕوداوه‌وه‌ دروست بوو بۆيه‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كى ليژنه‌ى ئه‌منيمان ساز كرد به‌ ئاماده‌ بوونى سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا ئه‌منييه‌كان كه‌ نوێنه‌رايه‌تى هه‌موو پێكهاته‌كانى شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن و به‌ كۆى ده‌نگ بڕياردرا به‌ له‌سه‌ر كار لابردنى به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى و سزادانى كه‌مته‌رخه‌مان و بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى ترسناك دروست نه‌بێت و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ڕه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ به‌دنيازه‌‌كانى نێو ده‌زگاى هه‌واڵگرى دابويانه‌ پاڵ قوربانييانى ڕوداوه‌كه‌ بۆ په‌رده‌پۆش كردنى تاوانه‌كيانيان .
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى سه‌قامگير كردنى ئاسايش ئامانجى ئێمه‌يه‌ و دادپه‌روه‌رى ده‌زگاى داد و هه‌ماهه‌نگى نێوان دام و ده‌زگا ئه‌منييه‌كان له‌ پێشه‌نگى ئه‌و كارانه‌دان كه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ين له‌ پێناو دابين كردنى ئارامى بۆ پيكهاته‌كانى شارى كه‌ركوك بێ جياوازى .
لاى خۆيانه‌وه‌ نوێنه‌رانى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ستايشى خێرا چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كه‌يان كرد له‌ لايه‌ن ئيداره‌ى كه‌ركوكه‌وه‌و پشتيوانى خۆيان دووپات كرده‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى په‌يره‌و كراون له‌ پێناو پاراستنى مافى هاوڵاتييانى بێتاوان و باڵاده‌ست بوونى ياسا له‌ پێناو ئاسوده‌يي دانيشتوانى كه‌ركوك .

ليست هناك تعليقات: