إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الخميس، 22 أكتوبر، 2015

ادارة ومجلس محافظة كركوك .. ترفضان قرارات وزارة الداخلية --- ئيداره‌و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بڕياره‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عيڕاق ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌



ادارة ومجلس محافظة كركوك .. ترفضان قرارات وزارة الداخلية
اعلنت ادارة كركوك ومجلسها رفضها لقرارات وزارة الداخلية بنقل واعفاء واحالة قائد الشرطة ومعاونه وعدد من الضباط .. في حين طالبت ادارة محافظة كركوك رئيس مجلس الوزراء برفض قرارات وزارة الداخلية الخاصة بنقل واعفاء واحالة قائد الشرطة ومعاونه وعدد من الضباط حفاظا على امن كركوك وامن مكوناتها ..و اكدت لمجلس الوزراء ووزارة الداخلية استعدادها لبحث اي تغير او نقل او تعين في شرطة كركوك شريطة التنسيق والتعاون مع ادارة كركوك ومجلسها ...
قال الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك رئيس اللجنة الامنية بالمحافظة خلال مؤتمر صحفي مشترك مع رئيس مجلس المحافظة ريبوار فائق الطالباني بمبنى المحافظة اليوم الخميس 22/10/2015 ان وزارة الداخلية كانت قامت باصدار اوامر بنقل وتبديل وحجز وعقوبة السيد قائد شرطة كركوك اللواء جمال طاهر بكر ومعاونه اللواء تورهان عبد الرحمن ومدير مركز شرطة داقوق وضابطين اخرين ..
واوضح اننا هنا بعد التباحث مع السيد رئيس مجلس محافظ كركوك لنقولها بصراحة ان تعين او نقل او اقالة اعضاء اللجنة الامنية بالمحافظة من صلاحية المحافظ ومافعلها وزير الداخلية هو منافي للدستور وقانون نقل الصلاحيات للمحافظات .
واوضح اننا ابلغنا قائد الشرطة ومعاونه بالاستمرار في عملهم لان القانون والدستور بجانبنا .. مبينا ان شرطة كركوك لعبت دورا مهما في تحقيق الامن والاستقرار ومكافحة الارهاب بالتنسيق مع جهاز الاسايش وقوات البيشمركة التي تقوم بمهامها بمحاور كركوك .
واشار الى ان شرطة كركوك قدمت شهداء وجرحى خلال تصديهم لداعش وقبلها قدموا الشهداء والجرحى فبدل من ان تقوم وزارة الداخلية بانصاف عوائل الشهداء والجرحى وشكر قيادة شرطة كركوك نجدها تحتجزهم وتقيلهم ..
وتساءل الدكتور نجم الدين كريم اين كانت وزارة الداخلية حينما وقع تفجير ارهابي امام مقر شرطة كركوك لمساعدتها في تقليل الاضرار او تكريم اسر الشهداء والجرحى بل ان ادارة كركوك قامت بصيانة الموقع وصرف مبالغ كبيره بالتنسيق مع مجلس كركوك في ضمان موقع جديد لقيادة الشرطة الذي لم يشهد وقوع اي حادثه مجدده ..مبينا ان موقع الاستخبارات بكركوك تعضر لهجمات ارهابية واخرها قبل عامين في تفجيره مع موقع جواهر مول ولم تقم الوزارة بمساعدة الشرطة وقمنا بتاهيل موقع اخر لهم وامن ولم يتعرض الى اي هجوم مجددا ..
واشار ان وزارة الداخلية لم تقم بتعويض اسر شهداء الشرطة او جرحاها المعاقين ..
واوضح محافظ كركوك ان شرطتنا لم تشهد اي زيادة بعدد منتسبيها ولو قورنت بصلاح الدين فالاخيره اكثر من كركوك بستة الاف منتسب وان شرطة كركوك لم تتسلم طلقه واحد ولا الية ولا سلاح ولا جرى العمل بمنظومة الاستجابة السريعة للاتصالات مثل ما عمل بها وطبقت ببعض المحافظات منذ تولي وزير الداخلية ..
واكد ان السيد رئيس الجمهورية كان قد عقد اجتماع مع السيد رئيس الوزراء وابلغه انه ليس له اي علم بالتغيرات بشرطة كركوك وهي مخالفة للقانون وحتى لو عرضت بمجلس الوزراء فلابد من التنسيق مع ادارة كركوك .
وقال اننا ابلغنا قائد الشرطة ومعاونه بالاستمرار بعملهم وسبق وان توجهوا الى بغداد لكن الوزير حجزهم عدة ايام قبل اسابيع وثم احالهم على الميره واليوم يحيلهم الى المحاكمه ونحن ابلغناهم بعدم الذهاب مجددا .
واشار ان قائد الشرطة ومعاونه وضباط كركوك تعرضوا عدة مرات لمحاولات اغتيال وهم ادو مهامهم على احسن وجه من اي محافظة اخرى الى جانب دورهم الكبير في حماية العلاقات بين مكونات كركوك خاصة ان شرطتنا مكونه من ابناء المحافظة ومن مختلف التنوعات القومية والاثنية .
وطالب محافظ كركوك رئيس اللجنة الامنية من رئيس الوزراء الدكتور حيدر العبادي حفاظا على امن كركوك وامن مكوناتها برفض قرارات وزارة الداخلية .. مؤكدا ان اي تغير او نقل او تعين نحن مستعدون لبحثته والتنسيق والتعاون مع رئيس الحكومة ووزارة الداخلية .
واشار محافظ كركوك ان ما نطرحة اليوم لا يخص وزارة الداخلية فحسب بل جميع الوزارات ونحن نرجو من الساده الوزراء بضرورة الاستشارة والاشاره والتنسيق مع ادارة كركوك ومجلسها بشان قرارات التعين او النقل او التكليف لاننا سوف لن نلتزم باي منها دون تنسيق مسبق
واكد رئيس مجلس محافظة كركوك دعمه لموقف اللجنة الامنية ومساندتها .. مشددا الى ان صلاحيات المحافظات وفق الماده 122 ليس فقط الغاء وزارات ثمانية ونقل صلاحياتها بل التنسيق للوزارات الاخرى مع ادارة ومجلس المحافظة .
وقال اننا نطالب لجنة الامن والدفاع في البرلمان العراقي باستدعاء وزير الداخلية ومحاسبته لان ما قام به مخالف للدستور وقانون نقل الصلاحيات ..مؤكدا مطالبته قادة الامن بالالتزام بالدستور دون العوده لقرارات وزارة الداخلية .
---------------------------------------------------------


ئيداره‌و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بڕياره‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عيڕاق ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌
ئيداره‌و ئه‌نجومه‌نى پارێزگارى كه‌ركوك بڕياره‌كانى وه‌زارتى ناوخۆى عێڕاق سه‌باره‌ت گواستنه‌وه‌ خانه‌نشين كردنى فه‌رمانده‌ى پۆليسى كه‌ركوك و ياريده‌ده‌ره‌كه‌ى و چه‌ند ئه‌فسه‌رێك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و داوا له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێڕاق ده‌كات كار بكات له‌ پێناو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌و بڕياره‌ بۆ پاراستنى ئاشتى و ئارامى شارى كه‌ركوك .
ئيداره‌و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌ هه‌مان كاتدا ئاماده‌يي خۆيان ده‌ربڕيوه‌ بۆ تاووتوێكردنى هه‌ر گواستنه‌وه‌ يان دامه‌زراندن يان خانه‌نشين كردنێك به‌و مه‌رجه‌ى له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى كه‌ركوكدا هه‌ماهه‌نگى بكرێت له‌ بابه‌ته‌دا .
له‌ كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌نوسيدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 22-10-2015 له‌ بيناى پارێزگاى كه‌ركوكدا ساز كرا به‌ ئاماده‌بوونى دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى كه‌ركوك و به‌رێز ڕێبوار فائق سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ، دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم وتى : وه‌زاره‌تى ناوخۆى عيڕاق پێشتر چه‌ند بڕياڕێكى ده‌ركردوه‌ سه‌باره‌ت گواستنه‌وه‌ وگۆڕين و ده‌ست به‌سه‌ر كردن ى ليوا جه‌مال تاهير فه‌رمانده‌ى پۆليسى كه‌ركوك و ليوا تۆرهان عبدالرحمن ى ياريده‌ده‌رى و به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى قه‌زاى داقوق و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى تر .
پارێزگارى كه‌ركوك ڕوونيكرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى پارێزگادا ئه‌و بابه‌ته‌يان تاووتوێكردوه‌ و به‌ ڕاشكاوانه‌ ده‌ڵێن بابه‌تى له‌سه‌ر كار لادان يان گواستنه‌وه‌ يان خانه‌نشين كردنى ئه‌و فه‌رماندانه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئيداره‌ى كه‌ركوكه‌ به‌ پێى ياسا نه‌ك ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عيڕاق چونكه‌ ئه‌و كاره‌ پێچه‌وانه‌ى بڕيارى گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌ بۆ ئيداره‌ى پارێزگاكان .
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى ئێمه‌ فه‌رمانده‌ى پۆليسى كه‌ركوك و ياريده‌ده‌ره‌كه‌يمان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ كاره‌كانيان به‌رده‌وام بن چونكه‌ ياسا و ده‌ستور له‌گه‌ڵ ئێمه‌دايه‌ و پۆليسى كه‌ركوك ڕۆڵى به‌رچاويان هه‌بوه‌ له‌ دابين كردنى ئاسايش و ئارامى و به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئاسايش و هێزى پيشمه‌رگه‌دا دژى تيرۆريستان له‌شه‌ڕدابوونه و چه‌ندين شه‌هيديان داوه‌ له‌ به‌ره‌كانى شه‌ڕدا هه‌روه‌ك ‌ پێشتريش شه‌هيديان هه‌بوه‌ له‌ شه‌ڕى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى كرده‌وه‌ تيرۆريستيه‌كاندا‌ به‌ڵام وه‌زاره‌تى ناوخۆى عيڕاق له‌برى ئه‌وه‌ى سوپاسيان بكات يان چاودێرى خێزانى شه‌هيده‌كانيان بكات بڕيارى له‌سه‌ر كار لادان و گواستنه‌وه و‌ خانه‌نشينيان بۆ ده‌رده‌كات !
پارێزگارى كه‌ركوك له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێڕاقى پرسى ئێوه‌ له‌ كوێ بوون كاتێك ته‌قينه‌وه‌يه‌كى گه‌وره‌ بيناى به‌رێوبه‌رايه‌تى پۆليسى كرده‌ ئامانج و چه‌ندين شه‌هيد و بريندارى لێكه‌وته‌وه‌ ، ئايا هيچ كارێكتان كرد بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى زيانه‌كان يان هاوكارى كردنى خێزانى قوربانييه‌كان ، ئه‌وه‌ ئيداره‌ و ئه‌نجومه‌نى شارى كه‌ركوك بوون كه‌ هه‌ستان به‌ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى بيناكه‌ و سه‌رف كردنى پاره‌يه‌كى زۆر بۆ دابين كردنى شوێنێكى باشتر بۆيان و خۆشبه‌ختانه‌ له‌و ڕۆژه‌وه‌ تيرۆريستان نه‌يانتوانيوه‌ لێيان نزيك ببنه‌وه‌ .
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى پێش دوو ساڵ بيناى هه‌واڵگرى كه‌ركوك ڕووبه‌ڕووى ته‌قينه‌وه‌ و هێرشێكى خوێناوى بوه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێڕاق لێيان بپرسێته‌وه‌ يان هاوكارى خانه‌واده‌ى شه‌هيد و برينداره‌كانيان بكات و ئه‌وه‌ ئێمه‌ بوين شوێنێكى باشترمان بۆيان ئاماده‌ كرد كه‌ تا ئێستا به‌ ئارامى تيايدا كاره‌كانيان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
دكنۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم وتى تا ئێستا هيچ دامه‌زراندێك بۆ پۆليسى كه‌ركوك ئه‌نجام نه‌دراوه‌ و ئه‌گه‌ر هێزى پۆليسى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ پۆليسى سه‌ڵاحه‌دين دا به‌راورد بكه‌ين ده‌بينين كه‌ پۆليسى سه‌لاحه‌دين 6 هه‌زار كارمه‌ندى له پۆليسى‌ شارى كه‌ركو‌ك زياتره‌ و تا ئێستا وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێڕاق يه‌ك قيشه‌ك يان ئۆتۆمۆبێل يان چه‌كى نه‌به‌خشيوه‌ به‌ پۆليسى كه‌ركوك يان سيستمى به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنى خێراى تيادا بخاته‌ كار وه‌ك له‌ پارێزگاكانى ترا كارى پێده‌كرێت .
پارێزگارى كه‌ركوك ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆمارى عێڕاق به‌ سه‌رۆك وه‌زيرانى ڕاگه‌ياندوه‌ كه‌ زانيارى لا نيه‌ سه‌باره‌ت ئه‌و گۆڕانكارييانه‌ى له‌ فه‌رمانده‌كانى‌ پۆليسى كه‌ركوكدا ئه‌نجام دراوه‌و ئه‌و كاره‌ دژى ياسايه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانيش پێى زانيبێت هه‌ر ده‌بوو له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى كه‌ركوكدا هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن .
دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم وتى به‌ فه‌رمانده‌ى پۆليسى كه‌ركوك و ياريده‌ده‌ره‌كه‌يمان ڕاگه‌ياندوه‌ كه‌ به‌رده‌وام بن له‌كاره‌كانيان و ئه‌وان پێش چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك سه‌ردانى به‌غدايان كرد به‌ڵام له‌ لايه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێڕاقه‌وه‌ بۆ چه‌ند ڕۆژێك به‌ند كران و دواتر ڕه‌وانه‌ىى ميره‌ كراون و حاڵى حازر داواى دادگايي كردنيان ده‌كرێت و ئێمه‌ پێيانمان وتوه‌ چيتر سه‌ردانى به‌غداد نه‌كه‌ن ..
پارێزگارى كه‌ركوك ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ فه‌رمانده‌كانى پۆليسى كه‌ركوك چه‌ندين جار ڕووبه‌ڕووى هه‌وڵى تيرۆر كردن بونه‌ته‌وه‌و به‌ باشترين شێوه‌ كاره‌كانيان ئه‌نجامداوه‌و يه‌كڕيزى پێكهاته‌كانى شاره‌كه‌يان پاراستوه‌ به‌ تايبه‌ت كه‌ ئه‌وان له‌ هه‌موو پێكهاته‌كانيان تيادايه‌ و سه‌ر به‌ يه‌ك نه‌ته‌وه‌ نين .
سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئه‌منى شارى كه‌ركوك داواى له‌ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێڕاق كرد كه‌ بڕياره‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕه‌ت بكاته‌وه‌و هه‌ر دامه‌زراندنێك يان گواستنه‌وه‌ يان له‌سه‌ر كار لادانێك له‌ فه‌رمانده‌كانى پۆليس دا ئاماده‌ين به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئيداره‌ و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا باسى بكه‌ين و تاووتوێى بكه‌ين .
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى ئه‌م قسانه‌ى ئێمه‌ ته‌نها وه‌زاره‌تى ناوخۆى ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو‌ ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌كه‌ين چونكه‌ هه‌ر دامه‌زراندێك يان گواستنه‌وه‌يه‌ك ده‌بێت به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئيداره‌ و ئه‌نجومه‌نى كه‌ركوكدا باس بكرێت نه‌ك تاك لايه‌نه‌ بڕيارى له‌باره‌وه‌ بدرێت .
لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت پشتيوانى ته‌واوى خۆى بۆ بڕياره‌كانى ئيداره‌ى كه‌ركوك ده‌ربڕى و تى به‌ پێى ماده‌ى 122 نه‌ك هه‌ر هه‌شت وه‌زاره‌ت هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانيان به‌خشراوه‌ به‌ ئيداره‌ى پارێزگاكان به‌ڵكو پێويسته‌ وه‌زاره‌ته‌كانى تريش هه‌ماهه‌نگى‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى پارێزگاكاندا له‌ هه‌ر بڕياڕێك كه‌ ده‌ريده‌كه‌ن و داواكارين له‌ ليژنه‌ى ئه‌من و به‌رگرى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێڕاق كه‌ وه‌زيرى ناوخۆ بانگهێشتى په‌رله‌مان بكه‌ن و سه‌رزه‌نشتى بكه‌ن چونكه‌ ئه‌و كاره‌ى كردويه‌تى پێچه‌وانه‌ى ده‌ستور و گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌ و داواشى له‌ فه‌رمانده‌ ئه‌منييه‌كانى كه‌ركوك به‌رده‌وام بن له‌ كاره‌كانيان و نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ برياڕه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عيڕاق .

ليست هناك تعليقات: