إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الاثنين، 5 أكتوبر، 2015

"علينا تهيئة الرأي العام في كركوك للمرحلة القادمة في حال عدم تجاوب الحكومة الاتحادية في تلبية المطالب والاحتياجات المشروعة لمواطني كركوك"--- "پێویسته‌ ڕای گشتی ئاماده‌ بكرێت بۆ قۆناغی داهاتوو له‌ حاڵه‌تێكدا حكومه‌تی ناوه‌ند به‌ده‌‌م داواكاری‌و پێداویستییه‌كانی هاوڵاتییانی كه‌ركوكه‌وه‌ نه‌هات"



الدكتور نجم الدين كريم:
"علينا تهيئة الرأي العام في كركوك للمرحلة القادمة في حال عدم تجاوب الحكومة الاتحادية في تلبية المطالب والاحتياجات المشروعة لمواطني كركوك"

قال محافظ كركوك الدكتور نجم الدين كريم: "ان البلاد تمر بأزمة اقتصادية كبيرة نتيجة انخفاض اسعار النفط والحرب على ارهاب داعش، في حين ان كركوك لن تبقى مكتوفة الايدي جراء عدم صرف مستحقاتها المالية".
واوضح خلال ترأسه الاجتماع الدوري لمدراء الدوائر الخدمية اليوم الاثنين 2015/10/5: "ان مواطني كركوك الذين صبروا وعانوا ومازالوا يواجهون التحديات يدركون جيدا ان عدم الاستجابة لمطالب الكركوكيين المشروعة ستدفعنا لخيارات وبدائل جديدة للإفادة من موارد وثروات كركوك وخاصة دراسة امكانية الاستفادة من الجبايات بالكهرباء والماء والموارد الاخرى".
واضاف قائلا: "علينا تهيئة الرأي العام في كركوك للمرحلة القادمة في حال عدم تجاوب الحكومة الاتحادية في تلبية المطالب والاحتياجات المشروعة لمواطني كركوك"، مؤكدا: "اننا نتفهم حجم التحديات بالعراق لكن لا يمكن ان نبقى مكتوفي الايدي والتحديات تزداد علينا، وما شهدناه اليوم من تظاهرة لعمال البلدية للمطالبة بصرف مستحقات العمال هي خير دليل على تأثر القطاعات الحيوية بالمحافظة"، مبينا: "ان كركوك استقبلت اكثر من 600 الف نازح ولم تتلقى دعما من الحكومة الاتحادية او المحافظات التي نزحوا منها وهذا عظم من التحديات وجعل نازحي كركوك بوضع انساني اصعب".
واشار: "ان هنالك عدم استجابة لعودة نازحي المحافظات الى مدنهم المحررة وهذا اثر على تقديم الخدمات الضرورية للنازحين من مناطق جنوبي كركوك وغربيها".
واضاف: "اننا حذرنا مسبقا من خطورة انقطاع التمويل خاصة على قطاعي الصحة والبلدية والماء كونها تؤثر على حياة الكركوكيين اليومية".
وقال: "ان استمرار تجاهل كركوك فيما يخص عدم صرف مستحقاتها المالية وانعدام آلية حكومية وبرلمانية فيما يخص عودة النازحين يدفعنا الى الدخول بمرحلة جديدة من التعامل وادارة شؤون الكركوكيين بما يضمن توفير الخدمات وتعزيز الامن والرخاء لهم".
وانتقد الدكتور نجم الديم كريم تمسك بعض الوزارات المشمولة بنقل الصلاحيات والتي مازالت تعرقل تطبيق القانون.
وبشان ما تردد عن تسجيل اصابات الكوليرا في المحافظة قال محافظ كركوك: "كانت هناك اعراض لإصابتين لمواطنين احدهم من محافظة السليمانية والآخر من محافظة اربيل وتم تقديم العلاج لهم في مستشفياتنا واعادتهم لمدنهم"، مؤكدا: "ان كركوك خالية من اي اصابة بالكوليرا ولم يسجل بها اية حالة".
--------------------------------------------------
 
پارێزگاری كه‌ركوك:
"پێویسته‌ ڕای گشتی ئاماده‌ بكرێت بۆ قۆناغی داهاتوو له‌ حاڵه‌تێكدا حكومه‌تی ناوه‌ند به‌ده‌‌م داواكاری‌و پێداویستییه‌كانی هاوڵاتییانی كه‌ركوكه‌وه‌ نه‌هات"
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك وتی عێڕاق به‌ دۆخێكی ناهه‌مواری ئابوریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت‌و شه‌ڕ دژی تیرۆریستانی داعش،‌و كه‌ركوك ده‌سته‌وه‌ستان نابێت له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رف نه‌كردنی شایسته‌ داراییه‌كانی‌و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌ نه‌بوونی په‌تای كۆلێرا له‌ شاره‌كه‌.
پارێزگاری كه‌ركوك له‌ میانه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردنی كۆبونه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كاندا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2015/10/5 ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ هاوڵاتییانی كه‌ركوك چه‌ندین مه‌ینه‌تییان ڕووبه‌رووبوه‌ته‌وه‌ ده‌زانن كه‌ له‌ حاڵه‌تی سه‌رف نه‌كردنی شایسته‌ داراییه‌كان ناچار ده‌بن په‌نا بۆ بژارده‌ی تر به‌رن وه‌ك سوود وه‌رگرتن له‌ داهاته‌كانی شاره‌كه‌ وه‌ك پاره‌ی ئاووكاره‌با و... هتد.
وتیشی پێویسته‌ له‌سه‌رمان ڕای گشتی ئاماده‌ بكه‌ین بۆ قۆناغی داهاتوو له‌ حاڵه‌تێكدا حكومه‌تی ناوه‌ند به‌رده‌وام بوو له‌سه‌رف نه‌كردنی شایسته‌ داراییه‌كانی كه‌ركوك‌و جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌زانین قه‌باره‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی عێراق بوه‌ته‌وه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ناتوانین ده‌سته‌ وه‌ستان بین له‌كاتێكدا كێشه‌ی زۆرمان له‌ شاره‌كه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بوه‌‌و ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مڕۆی كرێكارانی شاره‌وانی بۆ داوا كردنی مووچه‌كانیان باشترین به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه‌ كاری له‌ كه‌رته‌‌ هه‌ستیاره‌كان كردوه‌‌و پێشوازی كردنی شاری كه‌ركوك له‌ زیاتر له‌ 600 هه‌زار ئاواره‌ بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند كۆمه‌ك‌و پاره‌یان بۆ ته‌رخان بكات یان پارێزگاكانیان هاوكارییان بكات ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌ركه‌كانمانی قورستر كردوه‌‌و دۆخی ئاواره‌كانیشی سه‌ختتر كردوه‌. دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ كه‌مته‌رخه‌می ئه‌و پارێزگایانه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كانیان كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بوه‌ له‌ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به‌ ئاواره‌كانی باشور‌و باشوری ڕۆژئاوای كه‌ر‌كوك. دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێمه‌ پێشتر حكومه‌تمان ئاگادار كردۆته‌وه‌ له‌و مه‌ترسییانه‌ی دێنه‌ پیش به‌هۆی بڕینی بودجه‌ی كه‌رته‌ هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك ته‌ندروستی‌و ئاوو‌و شاره‌وانی چونكه‌ كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتییان.
پارێزگاری كه‌ركوك وتی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سه‌رف نه‌كردنی شایسته‌ دراییه‌كان‌و نه‌بوونی میكانیزمێك له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ یان په‌رله‌مانی عێڕاقه‌وه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ناچارمان ده‌كات په‌نا ببه‌ین بۆ شێوازێكی نوێ له‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌ پێناو دابین كردنی پێداویستییه‌كانی هاوڵاتییانی شاری كه‌ركوك‌و دابین كردنی ژیانێكی ئاسوده‌‌و ئارام بۆیان.
پارێزگاری كه‌ركوك ڕه‌خنه‌شی گرت له‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێك كه‌ بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاه‌ته‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا كۆسپ دروست ده‌كه‌ن له‌ رێگای پێدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌وه‌ به‌ پارێزگاكان. سه‌باره‌ت په‌تای كۆلیراش پارێزگاری كه‌ركوك وتی دوو حاڵه‌تی گومانلێكراو هه‌بوون كه‌ یه‌كێكیان هاوڵاتییه‌كی شاری سلێمانی بوه‌و ئه‌وی تریان خه‌ڵكی هه‌ولێر بوه‌‌و چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ كراوه‌و نێردرانه‌وه‌ پارێزگاكانی خۆیان‌و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ شاری كه‌ركوك خاوێنه‌‌و هیچ تووشبونێك به‌و په‌تایه‌ تیایدا تۆمار نه‌كراوه‌.

ليست هناك تعليقات: