پارێزگارى كه‌ركوك دڵنيايي ده‌داته پۆليسى كه‌ركوك و برياڕه‌كه‌ى به‌غداد به سزادانى كۆمه‌ڵ ناوزه‌د ده‌كات
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 29-11-2015 دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك به ئاماده بوونى (ڕێبوار فائق عبدالمجيد) سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى ليژنه‌ىى ئه‌منى پارێزگاى كه‌ركوكى كرد .
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) وتى ئه‌وه‌ى وه‌زيرى ناوخۆى عێڕاق ده‌يكات پێچه‌وانه‌ى ڕێنماييه‌كانى سه‌رۆك وه‌زيران و سه‌رۆك كۆمارى عێڕاق و ياساى پارێزگاكانه كه په‌رله‌مانى عێڕاق ده‌نگى له‌سه‌ر داوه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه بڕيارى له‌سه‌ر كار لادانى فه‌رمانده‌ى پۆليسى كه‌ركوك و ياريده‌ده‌ره‌كه‌ى .. ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه ڕه‌تمان كرده‌وه چونكه سوكايه‌تى كردن بوو به كه‌ركوك .
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى پارێزگاى كه‌ركوك زۆر گرنگه و تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه به‌ڵام هه‌ر وه‌زيرێك دێت و مامه‌ڵه‌يه‌ك ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ى شارى كه‌ركوك موڵكى ئه‌و بێت ، كه‌ركوك موڵكى هه‌موانه و بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌و تايه‌فه‌كانه و ئێمه به‌ڵێن به فه‌رمانده ئه‌منييه‌كانمان ده‌ده‌ين كه متمانه‌مان پێيانه و هه‌ر گۆڕانكارييه‌ك له‌و پۆستانه‌دا يان هه‌ر فه‌رمانگه‌يه‌كى تر‌ى كه‌ركوك ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگى بێت له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌نى پارێزگادا بێت و پێشتر ئێمه دژى بڕيارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێڕاق تايبه‌ت به لادانى به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌ركوك وه‌ستاينه‌وه چونكه ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره ده‌نگى هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پاريزگاى كه‌ركوكى به‌ده‌ستهێنابوو .
پارێزگارى كه‌ركوك وتى ياساى هه‌مواركراوى پارێزگاكان ژماره 21 كه له (الوقائع العراقيه) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵاتێكى زۆر به پارێزگاكان ده‌دات به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌يبينين و هه‌ستى پێده‌كه‌ين ئه‌وه‌يه كه كارێكى ڕێكخراو له ئارادايه بۆ گۆڕينى ڕه‌وشى شاره‌كه .
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) وتى دوايين ڕێوشوێن كه وه‌زيرى ناوخۆى عێڕاق گرتويه‌تييه به‌ر بڕينى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌رانى پۆليسى كه‌ركوكه به‌بيانوى بێ بنه‌ما و ئێمه سه‌رف نه‌كردنى موچه‌ى 10300 كارمه‌ند به سزايه‌كى به‌كۆمه‌ڵ ده‌زانين بۆ كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و سوننه و شيعه و پيشتر سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێڕاق و چه‌ندين فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى هاوسۆز بوون له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى ئێمه‌دا و به‌رده‌وام ده‌بين له كار كردن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى كه‌ركوك و دانيشتوانه‌كه‌ى و ته‌ئكيد ده‌كه‌ينه‌وه كه به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ين بۆ پاراستنى مافى كه‌ركوكييه‌كان و هيچ غه‌درێك قبوڵ ناكه‌ين و هه‌موان له پۆليسى كه‌ركوك دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه موچه‌كانيان سه‌رف ده‌كرێت به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێك مۆڵه‌ت ده‌ده‌ينه به‌رامبه‌ر بۆ پاشگه‌ز بونه‌وه له هه‌ڵوێسته‌كه‌يان و خوازيارين وه‌زيرى ناوخۆى عێڕاق له بڕياره‌كه‌ى پاشه‌كشه بكات نه‌ك به‌رده‌وام بێت و سزاى به‌كۆمه‌ڵى پۆليسى كه‌ركوك بدات .
پارێزگارى كه‌ركوك وتى ئه‌وبڕيارى ئاڵوگۆڕه له فه‌رمانده‌كانى پۆليس قابيلى قبوڵ نيه و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا پشتيوانى ئيداره‌ى كه‌ركوك ده‌كات له‌و بابه‌ته‌دا ، و داواى كرد له حكومه‌تى ئيتيحادى و به تايبه‌تى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ته‌ماشاى چاره‌نوسى پۆليسى شاره‌كانى تكريت و ئه‌نبار و موسڵ بكات له كاتى ڕوداوه‌كانى 10 ى حوزه‌يراندا تا بزانن چۆن پۆليسى كه‌ركوك شان به شانى هێزى پێشمه‌رگه شاره‌كه‌يان پاراستوه و پێشوازييان كردوه و يارمه‌تى زياتر له نيو مليۆن ئاواره‌يان داوه كه ڕوويان كردۆته كه‌ركوك و ئارامى و ئاسايشيان بۆ دابين كردون بۆيه وه‌ها برياڕێك قبوڵ ناكه‌ين ، ئايا ئه‌مه پاداشتى خۆڕ‌اگرى وقوربانييه‌كانيان و سه‌ركه‌وتنه‌كانيانه له كاره‌كانياندا !
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى ئێمه دڵنياين كه سه‌ركه‌وتن بۆ ئيمه‌يه و هه‌موان له پۆليسى كه‌ركوه‌ك دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه موچه‌كانيان پێده‌گات و سه‌رف ده‌كرێت و پێويسته هێزه ئه‌منييه‌كان به‌رده‌وام هۆشيار بن بۆ پاراستنى ئه‌منى شاره‌كه و هه‌ماهه‌نگى باش هه‌بێت له نێوانياندا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت وتى ئێمه پشت له فه‌رمانده و هێزه ئه‌منييه‌كانمان ناكه‌ين و پشتيوانى ته‌واوى برياڕه‌كانى ليژنه‌ى ئه‌منى پاريزگا ده‌كه‌ين چونكه كه‌ركوك تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه .
ناوبراو ئاماژه‌شيدا به‌وه‌ى نوێنه‌رانى قه‌واره سياسيييه‌كان هه‌مان هه‌ڵوێستيان هه‌يه له پێناو پاراستنى ئه‌منى كه‌ركوك زامن كردنى شايسته داراييه‌كانى كه‌ركوك ئه‌مه‌ش وێنه‌يه‌كى ئه‌رێنييه بۆ كه‌ركوك و ته‌ئكيدى كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نى پارێزگا دانيشتنێكى نائاسايي ئه‌نجام ده‌دات بۆ پشتيوانى كردن له بڕياڕه‌كانى ليژنه‌ى ئه‌منى كه‌ركوك .
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌موان ئيداره‌ى كه‌ركوك و ليژنه‌ى ئه‌منى و ئه‌نجومه‌نى پاريزگا هه‌مان هه‌ڵوێست و هه‌مان ڕايان هه‌بوو .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق