إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأحد، 22 نوفمبر، 2015

محافظ كركوك يفتتح مخيما جديدا للنازحين --- پارێزگاری كه‌ركوك خێوه‌تگه‌یه‌كی نوێ بۆئاواره‌كان ده‌كاته‌وه‌







محافظ كركوك يفتتح مخيما جديدا للنازحين

افتتح الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم الاحد 2015/11/22 مخيما جديدا للنازحين في (نزراوه) التابعة لناحية ليلان شرقي المحافظة والذي يتسع الى 1680 عائلة.
وتحدث محافظ كركوك خلال الافتتاح الذي حضره ريبوار فائق الطالباني رئيس مجلس محافظة كركوك وكالة ونائب المحافظ و(برونو كيدوا) مسؤول المفوضية السامية لشؤون اللاجئين في العراق وعدد من مدراء الدوائر والاجهزة الامنية، قائلا: "افتتحنا اليوم مخيم نزراوه والذي يتسع الى 8400 شخص ويضم 1680 خيمة وفيه مركز صحي ومدرسة وخدمات اساسية".
واشار الى: "ان المخيم سيضم العوائل المبعثرة في المدينة والذين سنعمل على نقلهم الى المخيم"، موجها شكره الى منظمة (UNHCR) لدورها بإنشاء المخيم بكلفة اربعة ملاين دولار، الى جانب شكره لدور رئيس مجلس المحافظة واعضاء المجلس ولجنة النازحين بالمجلس ودائرة الهجرة وشرطة الناحية والآسايش في تسهيل ودعم النازحين.
وتمنى محافظ كركوك خلال حديثه ان تتم عودة النازحين الى مناطقهم الاصلية بسرعة، داعيا الحكومة الاتحادية والقوات الامنية بالمناطق المحررة لتهيئة الاجواء لضمان عوده النازحين الى ديارهم وذويهم.
واشار بالقول: "انني اطالب جميع الاخوة من العوائل النازحة ان يذهبوا للعيش في هذا المخيم، ولن نقبل اي واسطة من اي احد فيما يخص مسألة تصنيف النازحين لاستثناء بعض العوائل من الذهاب الى هذا المخيم، لأنه لا يوجد فرق بين من لديه مسؤول يتوسط به او من لا يملك اي واسطة، فهذا هو واجبنا وهذه هي العدالة الانسانية".
واشار الى: "ان كركوك استقبلت اكثر من نصف مليون نازح وهي لم تحصل على دعم يتناسب وحجم التحديات".
واضاف قائلا: "لدينا موقع ثالت لإنشاء مخيم للنازحين لكننا نأمل عودة النازحين لمناطقهم المحررة بأسرع وقت ممكن".
وتحدث (برونو كيدوا) مسؤول المفوضية السامية لشؤون اللاجئين في العراق بالقول: "ان معاناة النازحين لم تنتهي بعد ولكننا حريصون على توفير السكن لهم، واليوم افتتحنا هذا المخيم الجديد والذي هو المخيم الرسمي الثاني بعد مخيم ليلان"، مؤكدا بالقول: "اننا سنواصل دعمنا ومساندتنا لإدارة محافظة كركوك".
=========================================
 
پارێزگاری كه‌ركوك خێوه‌تگه‌یه‌كی نوێ بۆئاواره‌كان ده‌كاته‌وه‌
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2015/11/22 دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) خێوه‌تگه‌یه‌كی نوێی بۆ ئاواره‌كان كرده‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی نزراوه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی له‌یلان كه‌ توانای له‌ خۆگرتنی 1680 خێزانی ئاواره‌ی هه‌یه‌.
له‌ مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی خێوه‌تگه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ ڕێبوار فائق عبدالمجید به‌ڕێوبه‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ وه‌كاله‌ت‌و جێگری پارێزگار‌و (بڕۆنۆ كیدوا) به‌رپرسی كۆمیسیۆنی سامی كاروباری ئاواره‌كان له‌ عێڕاق دا‌و چه‌ندین به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌كان‌و فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك ئاماده‌بوون.
له‌ وته‌یه‌كدا پارێزگاری كه‌ركوك وتی :ئه‌مرۆ ئه‌م خێوه‌تگه‌ تازه‌یه‌مان بۆ ئاواره‌كان كرده‌وه‌ كه‌ توانای له‌خۆ گرتنی 8400 كه‌سی هه‌یه‌ وله‌ 1680 چادرپێكدێت‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی‌و خوێندنگا‌و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تری تیادایه‌.
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌م خێوه‌تگه‌یه‌ ئه‌و ئاوارانه‌ ده‌گرێته‌ خۆ كه‌ له‌ نێو شاردا بڵاوبونه‌ته‌وه‌‌و كار ده‌كه‌ین بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌م خێوه‌تگه‌یه‌‌و سوپاسی ڕێكخراوی (UNHCR) كرد كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ بنیاتنانی ئه‌م خێوه‌تگه‌یه‌ به‌ بڕی 4 ملیۆن دۆلار‌و ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و ئه‌ندامانی‌و لیژنه‌ی كۆچبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و فه‌رمانگه‌ی كۆچ‌و پۆلیسی ناحیه‌كه‌‌و ئاسایشی كرد بۆ‌ هاوكارییان‌و پشتیوانییان له‌ ئاواره‌كان.
پارێزگاری كه‌ركوك هیوای خواست هه‌موو ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان‌و داواشی كرد له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كان كار ئاسانی بكه‌ن بۆ زه‌مینه‌ ساز كردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌.
د.(نه‌جمه‌دین كه‌ریم) وتیشی تكام وایه‌ له‌ هه‌موان كه‌س داوا نه‌كات ئه‌و خێزانانه‌ نه‌برێنه‌ نێو ئه‌و خێوه‌تگه‌یه‌وه‌‌و له‌ كه‌س داواكاری وا قبوڵ ناكه‌ین چونكه‌ هه‌موان لای ئێمه‌ یه‌كسانن‌و نابێت ئاواره‌كان پۆلێن بكرێن ، لای ئێمه‌ هیچ جیاوازییه‌ك نیه‌ له‌ نێوان ئه‌و ئاواره‌یه‌ی به‌رپرسێك پشتیوانی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاواره‌یه‌ی هیچ پشتیوانییه‌كی نیه‌‌و ئه‌مه‌ دادپه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تییه‌.
پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی شاری كه‌ركوك پێشوازی كردوه‌ له‌ زیاتر له‌ نیو ملیۆن ئاواره‌ بێ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ك بكرێین به‌ پێی قه‌باره‌ قه‌یرانه‌كه‌.
پارێزگاری كه‌ركوك وتی شوێنێكی ترمان ده‌ست نیشان كردوه‌ بۆ خێوه‌تگه‌ی سێیه‌م به‌ڵام ئێمه‌ هیوادارین ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان به‌ زووترین كات.
لای خۆیه‌وه‌ ( برۆنۆ كیدوا) به‌رپرسی كۆمیسیۆنی سامی بۆ كاروباری ئاواره‌كان له‌ عێڕاق وتی كێشه‌ی ئاواره‌كان كۆتایی نه‌هاتوه‌‌و ئێمه‌ هه‌وڵی دابین كردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ ده‌ده‌ین ، ئه‌مرۆش ئه‌م خێوه‌تگه‌یه‌مان كردۆته‌وه‌ كه‌ دووه‌م خێوه‌تگه‌یه‌ پاش خێوه‌تگه‌ی له‌یلان‌و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هاوكاری‌و پشتیوانی كردنی ئیداره‌ی كه‌ركوك دا.

ليست هناك تعليقات: