إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الثلاثاء، 1 ديسمبر 2015

الدكتور نجم الدين كريم .. ينعى استشهاد رئيس المجموعة العربية بمجلس كركوك ..ويؤكد استشهاده هو استهداف للاخوه والتعايش والوحده السياسية --- پرسه‌ نامه‌ى پارێزگارى كه‌ركوك بۆشه‌هيد بونى سه‌رۆكى كوتله‌ى عه‌ره‌بى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك


پرسه‌ نامه‌ى پارێزگارى كه‌ركوك بۆشه‌هيد بونى سه‌رۆكى كوتله‌ى عه‌ره‌بى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك
له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا كه‌ له لايه‌ن‌ ڕاگه‌ياندنى پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ هاتوه‌ : چه‌ند تيرۆريستێك و كه‌سانى گومڕا ئه‌مشه‌و هه‌ستان به‌ تيرۆر كردنى برامان (محمد خليل) و به‌م كاره‌يان گيانى پێكه‌وه‌ ژيان و برايه‌تى و ته‌بايي و يه‌كڕيزى سياسييه‌كانى شارى كه‌ركوك كه‌ له‌م دواييه بۆ هه‌موان ڕوون وئاشكرا بوو كرده‌ ئامانجى كاره‌ چه‌په‌ڵه‌كه‌يان و ئێمه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پاريزگاى كه‌ركوك ده‌كه‌ين .
له‌ به‌ياننامه‌كه‌دا‌ ته‌ئكيد كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تيرۆريستان به‌م كاره‌يان به‌نيازن ئاژاوه‌ بنينه‌وه‌و كه‌لێنێك بخه‌نه‌ نێو كه‌ركوكييه‌كان به‌ڵام ئێمه‌ متمانه‌ى ته‌واومان به‌ هاوڵاتييان هه‌يه‌ كه‌ زۆر هۆشيارانه‌ و به‌به‌رپرسيارێتييه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌كه‌دا ده‌كه‌ن له‌ پێناو پاراستنى يه‌كڕيزى و تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قۆناغه‌ پڕ له‌ ئاسته‌نگه‌ بۆ زامن كردنى ئارامى و ته‌بايي و ژيانى سه‌ربه‌رزانه‌ بۆ هاوڵاتييانى شاره‌كه‌ .
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ فه‌رمان دراوه‌ به‌ هێزه‌ ئه‌منييه‌كان ده‌ست به‌جێ ده‌ست بكه‌ن به‌ لێكۆڵينه‌وه‌ى ورد و كارامه بۆ گه‌يشتن به‌ ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كه‌ و ڕاده‌ست كردنيان به‌ دادگا بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ په‌ند بۆ هه‌ر كه‌سێك بيه‌وێت كه‌سايه‌تى و سمبوله‌كانى شاره‌كه‌ و كه‌ركوكييه‌كان بكه‌نه‌ ئامانج و كار بكه‌ن بۆ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ و كێشه‌ دروست كردن ، چونكه‌ هێزى ئێمه‌ له‌ يه‌كگرتن و يه‌كريزى و پاراستنى ميانڕه‌ويدايه‌ كه‌ دوژمنان و تيرۆريستان چاويان پێ هه‌ڵنايه‌ .
خواى گه‌وره‌ كه‌ركوك و دانيشتوانه‌كه‌ى بپارێزێت
انا لله و انا اليه راجعون ‌

---------------------------------------------------------

الدكتور نجم الدين كريم .. ينعى استشهاد رئيس المجموعة العربية بمجلس كركوك ..ويؤكد استشهاده هو استهداف للاخوه والتعايش والوحده السياسية
نعى الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك مساء اليوم 1/12/2015 الشهيد محمد خليل الجبوري رئيس المجموعة العربية بمجلس محافظة كركوك ..
ووصف بيان صادر عن المكتب الاعلامي لمحافظ كركوك ان فئة ضاله وعصابات ارهابية اقدمت مساء اليوم على اغتيال الأخ محمد خليل الجبوري الذي هو استهدافا للاخوه والتعايش والوحده السياسية التي يتحلها بها اهالي كركوك وممثليهم وكانت واضحة للجميع خلال الفتره الماضية ..ونحن نتقدم بأحر العزاء لاهالي كركوك وعائلته الكريمة وجميع اعضاء مجلس المحافظة ..
واكد ان مرتكبي هذه العمل الارهابي الجبان انما يسعون من ورائها لاثارة الفتن واحداث شرخا بين الكركوكيين لكننا كلنا ثقه بوعي ومكانة مواطني كركوك ومواجهتهم بروح المسؤولية الواحده لهذه الافعال المدانه كي نحافظ جميعنا على وحدتنا ونجتاز المرحلة المليئة بالتحديات لنضمن الامن والعيش الكريم لكركوك ..
واكد الدكتور نجم الدين كريم بالقول اننا وجهنا الاجهزه الامنية بالتحقيق الفوري والعمل بفاعلية لكي نصل الى الجناة ونقدمهم للقضاء ويكونوا عبره لمن يحاول المساس بأهل كركوك ورموزها و يستهدفون الكركوكيين ويسعون لاثارة الفتن وخلق المشاكل.. لان قوتنا هي وحدتنا وتماسكنا وحفاظنا على الاعتدال الذي لايروق لاعدائنا وقوى الشر والارهاب ..
حفظ الله كركوك واهلها .. وانا لله وانا اليه راجعون

ليست هناك تعليقات: