إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأحد، 13 ديسمبر، 2015

الدكتور نجم الدين كريم .. يلتقي ممثلي العرب بمجلس محافظة كركوك --- پارێزگار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ليستى عه‌ره‌بيدا له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكدا كۆده‌بێته‌وه‌


الدكتور نجم الدين كريم ..
يلتقي ممثلي العرب بمجلس محافظة كركوك
أجتمع الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم الاحد 13/12/2015 مع ممثلي المكون العربي في مجلس محافظة كركوك .
وتم خلال الاجتماع مناقشة الاوضاع الاقتصادية والسياسية والامنية في المحافظة والتحديات التي تتعرض لها كركوك خاصة عقب حرمانها من مستحقاتها المالية المتمثلة بتخصيصات البتردولار والتي تستند لاستمرارعمليات انتاج النفط من حقولها والتي حرمت منها منذ اذار العام 2013 نتجية للاعمال الارهابية واحتلال عصابات داعش الارهابية لمحافظات ومدن عراقية عده ومحاولات الارهابيين لاحتلال كركوك والتي تم احباطها وافشالها بفضل تضحيات قوات البيشمركة وجهود القوات الامنية من الشرطة والاسايش والاجهزه المشتركة..
واشاد المجتمعون خلال اللقاء بالمسؤولية الكبيره والالتزام العالي لاهالي كركوك وحرصهم على تعزيز تأخيهم وترابطهم المشترك ليكونوا بصوت واحد وهم يواجهون التحديات .. الى جانب وحدة الخطاب السياسي والمجتمعي لاهالي كركوك واستقبالها اكثر من 119الف عائلةنازحة وقلة التخصيصات المالية و انخفاض اسعار النفط وظروف الحرب على عصابات داعش الارهابية التي سخرت لها جميع الامكانيات .. كما وركز المجتمعون خلال اجتماعهم حول
حقوق كركوك وفق ما حدده الدستور العراقي من واردات البتردولار وظروف الاتفاقات النفطية بين بغداد واربيل على ضوء مناقشة ميزانية العام 2016 وموقع كركوك من تلك الاتفاقات والخطوات الواجب اتخاذها من اجل ضمان حقوق الكركوكين المالية والتي تضمنها الدستور العراقي .. مؤكدين اجماعهم على اهمية تأمين الخدمات وتنفيذ المشاريع وتدعيم عمل عمل الاجهزه الامنية وقوات البيشمركة ويعزز الامن والاستقرار وخدمة الكركوكين جميعا .

=======================================================
 
پارێزگار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ليستى عه‌ره‌بيدا له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكدا كۆده‌بێته‌وه‌
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 13-12-2015 دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پاريزگارى كه‌ركوك له‌گه‌ل نوێنه‌رانى ليستى عه‌ره‌بى له‌ نێو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكدا كۆبوه‌وه‌ .
له‌ ديداره‌كه‌دا بارودۆخى ئه‌منى و سياسى و ئابورى و ئه‌و ئاسته‌نگاى هاتونه‌ته‌ به‌رده‌م شاره‌كه‌ خرانه‌ به‌رباس به‌ تايبه‌تى پاش بێبه‌ش كردنى شاره‌كه‌ له‌ شايسته‌ داراييه‌كانى له‌ پترۆدۆلار كه‌ پشت ده‌به‌ستێت‌ به‌ ڕێژه‌ى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتييه‌كانى شارى كه‌ركوكدا و له‌ مانگى ئازارى 2013 ه‌وه‌ تا ئێستا بۆ شاره‌كه‌ سه‌رف نه‌كراوه‌ پاش داگير كردنى چه‌ندين شارو شارۆچكه‌‌ له‌ لايه‌ن تيرۆريستانه‌وه‌و هه‌وڵى نه‌زۆكيان بۆ داگير كردنى شارى كه‌ركوك كه‌ به‌ ده‌ستى پۆڵايينى هێزى پيشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و پۆليس و ئاسايش و هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان وه‌ڵام درانه‌وه‌.
ئاماده‌ بووان ستايشى ڕۆڵى به‌رچاوى دانيشتوانى كه‌ركوكيان كرد له‌ هه‌ست كردن به‌به‌رپرسيارێتى و خه‌مخۆريان له‌ پێناو پاراستنى يه‌كڕيزى و ته‌بايي و گيانى پێكه‌وه‌ ژيان له‌ نێوان پێكهاته‌كانى كه‌ركوكدا وێڕاى پێشوازى كردنيان له‌ زياتر له‌ 119 هه‌زار خێزانى ئاواره‌ له‌به‌ر ڕۆشنايي كه‌مى بڕى پاره‌ى ته‌رخان كراو و دابه‌زينى نرخى به‌رميلى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جيهاندا و بارودۆخى ئه‌منى و شه‌ڕى داعش كه‌ هه‌مو تواناكانى بۆ ته‌رخان كراوه‌ .
هه‌روه‌ها ئاماده‌ بووان جه‌ختيان كرده‌وه‌ له‌ مافه‌كانى كه‌ركوك به‌ پێى ده‌ستور له‌ داهاتى پترۆدۆلار و دۆخى ڕێككه‌وتنامه‌ نه‌وتييه‌كه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌به‌ر ڕۆشنايي بودجه‌ى ساڵى 2016دا وپێگه‌ى كه‌ركوك له‌و ڕێكه‌وتننامه‌يه‌دا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى پێويسته‌ بگيرينه‌ به‌ر له‌ پێناو زامن كردنى مافى دارايى كه‌ركوكييه‌كان به‌ پێى ده‌ستور .
ئاماده‌بوان كۆك بوون له‌ سه‌ر دابين كردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان و جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كان و پشتيوانى كردنى كارى دام و ده‌زگا ئه‌منييه‌كان و هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ پێناو تۆكمه‌ كردنى ئه‌من و ئاسايش له‌ شاره‌كه‌دا .

ليست هناك تعليقات: