إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الاثنين، 14 ديسمبر 2015

تشكيل غرفة عمليات مشتركة للتصدي للعصابات الإجرامية في كركوك --- پێكهێنانی‌ ژوورێكی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ هاوبه‌ش بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی‌ بانده‌كانی‌ تاوان له‌ كه‌ركوك


تشكيل غرفة عمليات مشتركة للتصدي للعصابات الإجرامية في كركوك

وجه الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك ورئيس اللجنة الأمنية فيها جميع الأجهزة الأمنية للتصدي بقوة وحزم للمجرمين والعصابات التي تحاول تقويض الأمن والاستقرار في كركوك عبر عمليات السرقة والخطف والاغتيال التي تعرض لها بعض المواطنين خلال الأيام الماضية.
وشدد رئيس اللجنة الأمنية خلال ترؤسه اجتماعا للجنة اليوم الاثنين 2015/12/14 على أهمية التنسيق والتعاون بين مختلف الأجهزة الأمنية لكشف تلك الشراذم المجرمة.
وأوعز بتشكيل غرفة عمليات أمنية مشتركة مختصة للتعامل الفوري مع تلك الحوادث الإجرامية، مؤكدا على: "ان الأجهزة الأمنية في كركوك التي قدمت تضحيات كبيرة في حفظ الأمن والاستقرار ستكثف جهودها المشتركة لدرء المخاوف عن الشارع الكركوكي".
وقال: "ان من أولوياتنا الأمن والاستقرار ولن نتهاون أمام أي تطاول او إساءة لأمن وراحة كركوك".
ودعا محافظ كركوك الأجهزة الأمنية إلى مزيد من التنسيق والتعاون المشترك بما يحقق الأمن والاستقرار، مؤكدا على أهمية تعاون مواطني كركوك ومساعدتهم للأجهزة الأمنية المشتركة لضمان تأدية مهامها بنجاح.
وشهد الاجتماع تبادل عدد من الأفكار والمقترحات وتدارس الخطط الأمنية في كركوك.
=======================================
 
پێكهێنانی‌ ژوورێكی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ هاوبه‌ش بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی‌ بانده‌كانی‌ تاوان له‌ كه‌ركوك
دكتۆر (نه‌جمه‌دپن كه‌ریم) پارێزگاری‌ كه‌ركوك‌و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌منی‌ شاری‌ كه‌ركوك ڕێنمایی دا به‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌وپه‌ڕی‌ هێز‌و تواناوه‌ به‌رپه‌رچی‌ ئه‌وباندانه‌ی‌ تیرۆر‌و تاوان بده‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی‌ تێكدانی‌ ڕه‌وشی‌ ئارامی‌ شاره‌كه‌ ده‌ده‌ن له‌ ڕێگای‌ دزی‌‌و ڕفاندن‌و تیرۆر كردنه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین هاوڵاتییان له‌ ڕۆژانی‌ ڕابوردودا كردۆته‌ ئامانج .
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌منی‌ شاری‌ كه‌ركوك له‌ میانه‌ی‌‌ سه‌رپه‌رشتی‌ كردنی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ناوبراودا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2015/12/14 له‌ دیوانی‌ پارێزگادا جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان سه‌رجه‌م هیزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ئاشكرا كردنی‌ ئه‌و تاوانبارانه‌ .
پاریزگاری‌ كه‌ركوك فه‌رمانیشیدا به‌ پێكهینانی‌ ژوورێكی‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنی‌ ئه‌منی‌ هاوبه‌ش بۆ مامه‌ڵه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوداوانه‌دا‌و ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ دام‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ كه‌ركوك كه‌ پێشتر چه‌ندین قوربانییان داوه‌ له‌ پێناو پاراستنی‌ ئه‌من‌و ئاسایشی‌ شاره‌كه‌دا درێغی‌ ناكه‌ن‌و كاره‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پێناو دوور خستنه‌وه‌ی‌ هه‌موو جۆره‌ مه‌ترسییه‌ك له‌ شه‌قامی‌ كه‌ركوك .
پارێزگاری‌ كه‌ركوك وتیشی‌ پاراستنی‌ ئه‌منی‌ شاره‌كه‌ له‌ پێشینه‌ی‌ كاره‌كانماندایه‌‌و هیچ چاوپۆشییه‌ك ناكرێت به‌رامبه‌ر هه‌ر كارێك مه‌ترسی‌ بخاته‌ سه‌ر ئاسایشی‌ كه‌ركوك‌و كه‌ركوكییه‌كان .
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌منی‌ داوای‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتر بكه‌ن له‌ نێوانیاندا بۆ دابین كردنی‌ ئه‌من‌و ئاسایش‌و جه‌ختیشی‌ كرده‌وه‌ له‌ گرنگی‌ هاوكاری‌ كردنی‌ هاوڵاتییان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا بۆ سه‌رخستنی‌ كاره‌كانیان .
له‌ كۆبونوه‌كه‌دا چه‌ندین بیروبۆچون‌و پێشنیار خرانه‌ ڕوو‌و تاووتویكران بۆ باشتر كردنی‌ ڕه‌وشی‌ ئه‌منی‌ شاری‌ كه‌ركوك.

ليست هناك تعليقات: