إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأربعاء، 16 ديسمبر 2015

محافظ كركوك يلتقي وزير التخطيط العراقي---پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلان دانانی عێڕاق دا كۆده‌بێته‌وه‌


محافظ كركوك يلتقي وزير التخطيط العراقي

بحث الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك مع الدكتور سلمان الجميلي وزير التخطيط في الحكومة الاتحادية اليوم الاربعاء 2015/12/16 الاوضاع الاقتصادية ومستحقات كركوك المالية ضمن خطة الموازنة الاتحادية وتنفيذ المشاريع الاستراتيجية المهمة ضمن آلية الدفع بالآجل والتحديات التي تواجه المحافظة في ضوء انخفاض اسعار النفط وما خلفه ذلك من انخفاض المردودات المالية للبلاد والحرب في مواجهة عصابات داعش الارهابية.
وقدم محافظ كركوك خلال اللقاء عرضا لأبرز المعوقات التي تواجه كركوك في مجال تنفيذ المشاريع وعدم صرف مستحقاتها المالية واستحقاقاتها ضمن خطة البتردولار وازمة النازحين الانسانية.
واكد: "ان كركوك لم تتسلم مستحقاتها ضمن خطة البتردولار منذ النصف الثاني للعام 2013، في حين ان ما صرف لكركوك خلال العام الجاري ضمن موازنتها هي 26 مليار دينار هذا في الوقت استقبلت فيها كركوك اكثر من 119 الف عائلة نازحة صرف لكركوك فقط ثمانية مليارات دينار، وهذا شكل ثقلا كبيرا وتحدي اضافي يواجه دوائر كركوك الخدمية ومواطنيها ولم تحصل كركوك على اي زيادة بالطاقة الكهربائية او الوقود او الادوية والمستلزمات الطبية، لكن الكركوكيين بتاريخهم العظيم جسدوا اروع صور للتعامل الانساني والتأخي".
وثمن وزير التخطيط الدور الذي تطلع به ادارة كركوك وجهودها في تعزيز التعايش واغاثة النازحين، مشددا على اهمية تلبية احتياجات كركوك وتذليل المعوقات التي تواجهها لتحقيق الرخاء والازدهار لجميع مواطنيها.
=============================================
 
پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلان دانانی عێڕاق دا كۆده‌بێته‌وه‌
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2015/12/16 دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك له‌ شاری به‌غدادا له‌گه‌ڵ (سلمان الجمیلی) وه‌زیری پلان دانانی عێڕاق دا كۆبوه‌وه‌.
له‌و دیداره‌دا بابه‌ته‌كانی شایسته‌ داراییه‌كانی شاری كه‌ركوك‌و بارودۆخی ئابوری‌و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ ستڕاتیژییه‌ گرنگه‌كان له‌ڕیگای پاره‌ پێدانی پاشوه‌خته‌‌و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كه‌ركوك بونه‌ته‌وه‌ به‌ هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بارودۆخی ئابوری عێڕاقدا‌و شه‌ڕی داعش تاووتوێكران.
هه‌روه‌ها دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) دیارترین ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ ڕێگرن له‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان وسه‌رف نه‌كردنی شایسته‌ داراییه‌كانی كه‌ركوك‌و قه‌یرانی ئاواره‌كان .
پارێزگاری كه‌ركوك ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ شار‌ی كه‌ركوك له‌ ناوه‌ڕاستی (2013)ه‌وه‌ بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ سه‌رف نه‌كراوه‌‌و ئه‌مساڵ تا ئێستا ته‌نها بڕی 26 ملیار دیناری بۆ سه‌رف كراوه‌ سه‌ره‌ڕای پێشوازی كردنی له‌ زیاتر له‌ 119 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ ته‌نها 8 ملیار دیناریان بۆ سه‌رف كراوه‌‌و هیچ بڕه‌ كاره‌بایه‌ك یان سوته‌مه‌نی‌و داوده‌رمان بۆ شاره‌كه‌ زیاد نه‌كراوه‌‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ كه‌ركوكییه‌كان نمونه‌یه‌كی جوانی له‌خۆبوردن‌و هاوكاری مرۆییان نیشانی هه‌موان دا له‌ هاوكاری كردنی برا ئاواره‌كانیاندا.
لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری پلان دانان ستایشی ڕۆڵی به‌رچاوی ئیداره‌ی كه‌ركوكی كرد له‌ تۆكمه‌ كردنی گیانی پێكه‌وه‌ ژیان‌و برایه‌تی‌و به‌هاناچوونی ئاواره‌كانه‌وه‌‌و كاركردنی له‌ پێناو زاڵ بوون به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كاندا بۆ دابین كردنی خۆش گوزه‌رانی بۆ دانیشتوانی كه‌ركوك.

ليست هناك تعليقات: