إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأربعاء، 16 ديسمبر، 2015

العبادي والغبان يلتقيان محافظ كركوك ببغداد === سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق‌و وه‌زیری ناوخۆی عێڕاق له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوكدا كۆده‌بنه‌وه‌


العبادي والغبان يلتقيان محافظ كركوك ببغداد

بحث السيد رئيس مجلس الوزراء الدكتور حيدر العبادي في مكتبه اليوم الاربعاء 2015/12/16 مع الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك الاوضاع الامنية والاقتصادية والتحديات التي تواجه كركوك وازمة النازحين الانسانية وضرورة عودتهم للمناطق المحررة وصرف مستحقات الفلاحين والمزارعين بالمحافظة والاستعدادات لتحرير مناطق جنوبي كركوك وغربيها، واهمية نقل الصلاحيات وفق ما اقره القانون.
و قدم محافظ كركوك خلال اللقاء عرضا للتطورات الامنية بالمحافظة والتضحيات التي قدمتها قوات البيشمركة والجهود التي تبذلها شرطة كركوك والأجهزة الامنية المشتركة في مواجهة عصابات داعش الارهابية والارتقاء بمستوى الامن.
وشرح محافظ كركوك مجمل التحديات التي تواجه الكركوكيين في ظل الازمة المالية التي يشهدها العراق نتيجة انخفاض اسعار النفط والحرب على عصابات داعش الارهابية وتأثيرها في عدم صرف مستحقات كركوك المالية ضمن الموازنة.
ثم انضم الى اللقاء السيد وزير الداخلية محمد سالم الغبان وتم خلال اللقاء بحث مجمل الاوضاع الامنية ودور قوات الشرطة واحتياجاتها ومناقشة المسائل العالقة وكان هنالك تفهم لما عرضه محافظ كركوك.
و دعا الدكتور نجم كريم السيد وزير الداخلية الى زيارة كركوك، مشيدا بتضحيات القوات الامنية ونجاحها في مواجهة الارهاب.
مؤكدا بالقول: "لولا هذه التضحيات والجهد الامني المشترك وحالة الانسجام والوعي الفاعل لمواطني كركوك ورغبتهم بالحفاظ على أمن كركوك لما تحقق الامن والتي بفضلها تم كسر شوكة الارهابين ولم يستطيعوا ان يتقدموا شبرا واحدا منذ احداث حزيران العام الماضي".
وابدى رئيس الوزراء تفهما كبيرا للتحديات التي تواجه كركوك، مؤكدا العمل الدائم والمستمر بالتنسيق مع ادارتها وضمان عودة النازحين للمناطق المحررة.
وتناول اللقاء تدارس الاوضاع في المحافظة بشكل معمق وصريح من النواحي الامنية والخدمية والجهود التي بذلتها ادارة كركوك ومواطنيها في ازمة النازحين واهمية ضمان عودتهم لمناطقهم المحررة والاستعدادات لتحرير المناطق التي تحتلها عصابات داعش الارهابية في جنوبي كركوك وغربيها واولوية الاستمرار بتقديم الخدمات للمواطنين.
========================================
 
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق‌و وه‌زیری ناوخۆی عێڕاق له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوكدا كۆده‌بنه‌وه‌
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2015/12/16 سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق (د. حیدر العبادی) له‌ نوسینگه‌ی تایبتی خۆی له‌ به‌غدادا له‌گه‌ل دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوكدا كۆبوه‌وه‌.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باسی بارودۆخی ئه‌منی‌و ئابوری‌و ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی هاتونه‌ته‌ پێش شاری كه‌ركوك‌و قه‌یرانی ئاواره‌كان‌و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی خۆیان‌و شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی كه‌ركوك‌و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵمه‌تی ئازاد كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باشور‌و ڕۆژئاوای كه‌ركوك‌و گرنگی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌پێی یاسا تاووتوێكران.
له‌ دیداره‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركوك پو‌خته‌یه‌كی سه‌باره‌ت دوایین پێشهاته‌كان له‌ بواری ئه‌منیدا له‌ شاری كه‌ركوك خسته‌ ڕوو‌و ئه‌و قوربانییانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی تیرۆریستاندا به‌خشییان‌و هه‌وڵه‌كانی هێزی پۆلیس‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ پێناو پاراستنی ئه‌من‌و ئاسایشی كه‌ركوكدا خسته‌ به‌رباس.
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) سه‌رجه‌م ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی خسته‌ ‌ڕوو كه‌ هاتونه‌ته‌ پێش شاری كه‌ركوك به‌ هۆی سه‌رف نه‌كردنی شایسته‌ داراییه‌كان‌و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش‌و ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی عیڕاقی پیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر شایسته‌ داراییه‌كانی كه‌ركوك له‌ نێو بودجه‌ی عێڕاقدا.
دواتر وه‌زیری ناوخۆی عێڕاق (محمد سالم الغبان) هاته‌ نێو كۆبونه‌وه‌كه‌وه‌و باسی بارودۆخی ئه‌منی‌و ڕۆڵی پۆلیس‌و پێداویستییه‌كانیان‌و چاره‌سه‌ر كردنی بابه‌ته‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان‌و لێك تیگه‌یشتنی باش هه‌بوو بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی پاریزگاری كه‌ركوك به‌ وردی باسیانی كرد.
پارێزگاری كه‌ركوك بانگهێشتی وه‌زیری ناوخۆی عێڕاقی كرد بۆ سه‌ردانی كردنی شاری كه‌ركوك‌و ستایشی ڕۆڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانیانی كرد له‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستاندا.
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) وتیشی به‌بێ قوربانییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌و هه‌ماهه‌نگی باشی‌ نێوانیان ئه‌و سه‌ركه‌وتن‌و دۆخه‌ ئارامه‌ نه‌ده‌هاته‌ كایه‌وه‌ كه‌ توانراوه‌ ڕێگه‌ نه‌درێ تیرۆریستان بستێك بێنه‌ پێشه‌وه‌ له‌ سنوری كه‌ركوكدا.
لای خۆیه‌وه‌ د.(حیدر العبادی) تێگه‌یشتنی بۆ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی هاتونه‌ته‌ به‌رده‌م شاری كه‌ركوك ڕاگه‌یاند‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ له‌به‌رده‌وام بوون له‌ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شاری كه‌ركوك وزامن كردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ تێروته‌سه‌لی بارودۆخی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك خرایه‌ ڕوو وێڕای باس كردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه‌‌و هاوڵاتییان ئه‌نجامیانداوه‌ له‌ دۆسێی ئاواره‌كاندا‌و گرنگی گێڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كانیان‌و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئازاد كردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی داعش‌و دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ دانیشتوانی شاره‌كه‌.

ليست هناك تعليقات: