إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الاثنين، 14 ديسمبر، 2015

تطابق في الرؤى بين كركوك والأمم المتحدة --- كه‌ركوك‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هاوڕان



تطابق في الرؤى بين كركوك والأمم المتحدة

قال الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك: "ان عدم وجود البرامج والخطط الوطنية الإستراتيجية الخاصة بإعادة النازحين إلى مناطقهم المحررة سوف يفاقم معاناتهم".
وأوضح محافظ كركوك خلال استقباله السيد (يان كوبيش) رئيس بعثة الأمم المتحدة في العراق (اليونامي) اليوم الاثنين 2015/12/14: "ان كركوك تواجه تحديات أدارية واقتصادية بالإضافة إلى مسألة النازحين الذين تتزايد معاناتهم الإنسانية وخاصة الذين تم تحرير مناطقهم من قبل القوات العسكرية المشتركة ".
وقدم محافظ كركوك عرضا للملفات والتحديات التي تواجهها المحافظة وأهمها حرمان المحافظة من ميزانيتها وتأثير انخفاض أسعار النفط على الأداء الاقتصادي للعراق وتأثر البلاد بها مع تسخير معظم الطاقات والجهود لدحر عصابات داعش الإرهابية.
وتطرق خلال اللقاء للتحديات الناشئة خلال الأيام الماضية والتعامل السلبي من بعض الوزارات الاتحادية فيما يخص نقل الصلاحيات وتدخل البعض الآخر في الشؤون الإدارية لكركوك دون الاستشارة مع إدارتها ومجلسها، مؤكدا: "ان اكبر المخاطر على امن واستقرار كركوك كانت عصابات داعش الإرهابية، ولكن قوات البيشمركة أحبطت جميع تلك المحاولات وقدمت تضحيات كبيرة في هذا المجال".
واضاف قائلا: "ان انعدام الخطط الوطنية والإستراتيجية لمواجهة جميع تلك التحديات سوف يعقد الأوضاع السياسية والاقتصادية والأمنية خاصة بملف النازحين".
وقدم شرحا وافيا للعلاقات بين كركوك وكل من بغداد وأربيل وخاصة ما يتعلق بمستحقات المحافظة المالية.
ومن جانبه قال (يان كوبينش) ممثل الأمم المتحدة في العراق: "ان هناك العديد من التحديات في العراق وعلى مختلف الأصعدة"، مؤكدا على ضرورة حلحلة تلك التحديات وخاصة فيما يتعلق بالنازحين بالتنسيق والتعاون بين جميع الشركاء السياسيين، مضيفا: "ان الأمم المتحدة سوف تستمر في مساعدة النازحين للتخفيف عن معاناتهم الإنسانية"، مشيدا بالتنسيق الايجابي الكبير بين إدارة كركوك ومكتب البعثة في كركوك وخاصة فيما يتعلق في بناء المخيمات وتسخير طاقات المدينة لخدمة النازحين وبالاخص فيما يتعلق بالتدريس والتعليم.
وفي مؤتمر صحفي مشترك أكد محافظ كركوك قائلا: "ان زيارة كوبيش هي الثانية لكركوك، ونحن نشكره على دعمه وتفهمه للتحديات التي تواجه كركوك، وقد بحثنا الأوضاع الاقتصادية والأمنية ووضع النازحين والعلاقة بين كركوك والحكومة الاتحادية والعلاقة بين الإقليم وبغداد وعلاقة كركوك مع الإقليم، وكان هنالك تفاهم مشترك وتقارب بوجهات النظر، فالأمم المتحدة وممثل سكرتير الأمين العام للأمم المتحدة مهتم بكركوك".
وأكد ممثل الأمم المتحدة بالعراق يان كوبيش: "ان لقائنا اليوم شهد التباحث حول عدة مواضيع، وناقشنا قضايا عديدة منها أمنية وسياسية واقتصادية وكذلك قضية النفط والعلاقة بين بغداد وكردستان".
واضاف: "انا سعيد بزيارتي هذه الى كركوك والتي هي ليست الأولى ولن تكون الأخيرة لما لها من أهمية وثقل سياسي واقتصادي، وارى ان هنالك مزيد من التحديات والتي يعمل المحافظ على حلها ومعالجتها فهو يواجه التحديات بالحلول".
وقال أيضا: "نحن نهنأ قوات البيشمركة لانتصاراتها في جبهات كركوك"، مؤكدا: "ان الأمن والاستقرار مرتبط بالحالة الاقتصادية والاجتماعية والمالية والعسكرية".
وأضاف: "ان من الواضح ان بغداد مدينة لكركوك فيما يخص البتردولار، ونحن نؤكد أهمية إعطاء الصلاحيات لكركوك، وهنالك مساعي للعمل وتقريب وجهات النظر، مع أهمية صرف مستحقاتها المالية".
وأشاد بدور حكومة كركوك والمواطن الكركوكي الذي قدموا مساهمات وجهود لأغاثة ومساعدة النازحين، ودور أهالي كركوك الذين فتحوا بيوتهم وقدموا مساعدات للنازحين، مؤكدا: "اننا نعمل على ضمان العودة الطوعية والتدريجية للنازحين الى محافظة ديالى وصلاح الدين عبر التنسيق والتعاون والحديث مع إدارات المحافظات الأخرى".
وثمن (يان كوبيش) دور إدارة كركوك لدعمها عمل مكتب اليونامي بكركوك ومنظمات الإغاثة التابعة للأمم المتحدة.
=============================================
 
كه‌ركوك‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هاوڕان

دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) ده‌ڵێت: "نه‌بوونی‌ به‌رنامه‌‌و پلانی‌ ستڕاتیژی‌ نیشتیمانی‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان مه‌ینه‌تییه‌كانیان زیاتر ده‌كات".
ئه‌م وتانه‌ی‌ به‌ڕێزیان له‌ میانه‌ی‌ پێشوازی‌ كردنی‌ (یان كۆبیتش) سه‌رۆكی‌ نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێڕاق (یۆنامی‌)دا هات كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2015/12/14 سه‌ردانی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوكی‌ كرد.
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) وتی‌: "شاری‌ كه‌ركوك ڕووبه‌ڕووی‌ چه‌ندین كێشه‌ی‌ ئیداری‌‌و ئابوری‌ بوه‌ته‌وه‌ وێڕای‌ قه‌یرانی‌ ئاواره‌كان كه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ دۆخی‌ ژیانیان سه‌ختتر ده‌بێت به‌ تایبه‌تی‌ ئه‌و ئاوارانه‌ی‌ ناوچه‌كانیان ئازاد كراوه‌".
پارێزگاری‌ كه‌ركوك پوخته‌یه‌كی‌ سه‌باره‌ت ئه‌و كێشه‌‌و گرفتانه‌ خسته‌ ڕوو كه‌ رووبه‌ڕووی‌ كه‌ركوك بونه‌ته‌وه‌ وه‌ك سه‌رف نه‌كردنی‌ شایسته‌ داراییه‌كان‌و دابه‌زینی‌ به‌رده‌وامی‌ نرخی‌ نه‌وت‌و كاریگه‌ری‌ نه‌رێنی‌ له‌سه‌ر ئابوری‌ عیڕاق‌و ته‌رخان كردنی‌ زووربه‌ی‌ تواناكانی‌ عێڕاق بۆ شه‌ڕی‌ دژ به‌ تیرۆریستانی‌ داعش.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ بۆ چه‌ند كێشه‌یه‌ك كرد كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابوردودا هاتونه‌ته‌ ئاراوه‌‌و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ به‌غدا دروستی‌ ده‌كه‌ن له‌ دۆسێی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كاندا‌و ده‌ست تێوه‌ردانی‌ هه‌ندێك له‌ كاروباری‌ كارگێری‌ شاره‌كه‌ بێ هه‌ماهه‌نگی‌ كردن له‌گه‌ڵ ئیداره‌‌و ئه‌نجومه‌نی‌ كه‌ركوكدا‌و ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ : "گه‌وره‌ترین مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ له‌ ئارادا بوو به‌ڵام به‌ قوربانییه‌كانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ توانرا هه‌موو پیلانه‌كانیان پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه‌".
پارێزگاری‌ كه‌ركوك وتیشی‌: "نه‌بوونی‌ پلانی‌ ستڕاتیژی‌ نیشتیمانی‌ بۆ ئه‌و قه‌یرانانه‌ بارودۆخی‌ ئه‌منی‌‌و سیاسی‌‌و ئابوری‌ ئاڵۆزتر ده‌كات به‌ تایبه‌تی‌ قه‌یرانی‌ ئاواره‌كان".
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) به‌ وردی‌ باسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان كه‌ركوك‌و هه‌ر یه‌ك له‌ به‌غدا‌و هه‌ولێری‌ كرد سه‌باره‌ت شایسته‌ داراییه‌كانی‌ كه‌ركوك".
لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان وتی‌: "چه‌ندین كێشه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا ڕووبه‌ڕووی‌ عێڕاق بوه‌ته‌وه‌و پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێن به‌ تایبه‌تی‌ كێشه‌ی‌ په‌یوه‌ست به‌ ئاواره‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان"‌و ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌: "نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكاری‌ كردنی‌ ئاواره‌كان له‌ پێناو كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ مه‌ینه‌تییه‌كانیان"‌و ستایشی‌ ڕۆڵی‌ به‌رچاوی‌ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوكی‌ كرد له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ باشیان له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی‌ نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ بواری‌ هاوكاری‌ كردنی‌ ئاواره‌كان‌و دامه‌زراندنی‌ خێوه‌تگه‌كانیان‌و دابین كردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ له‌ بواره‌كانی‌ په‌روه‌رده‌‌و خوێندن دا.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌نوسیشدا پارێزگاری‌ كه‌ركوك وتی‌: "ئه‌م سه‌ردانه‌ی‌ به‌رێز ( یان كۆبیتش) دووه‌م سه‌ردانه‌ بۆ شاری‌ كه‌ركوك‌و ئێمه‌ سوپاسی‌ ده‌كه‌ین بۆ تێگه‌یشتنی‌ له‌و ئاسته‌نگانه‌ی‌ ڕووبه‌رووی‌ كه‌ركوك بۆته‌وه‌‌و بارودۆخی‌ ئه‌منی‌‌و ئابوری‌‌و ڕه‌وشی‌ ئاواره‌كان‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كه‌ركوك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند‌و كه‌ركوك‌و هه‌رێم‌و هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدادا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان تاووتوێكرد‌و هه‌ردوولا هاوڕابوین‌و بۆچونه‌كانمان نزیك بون له‌یه‌كه‌وه‌‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان‌و نوێنه‌ری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بایه‌خ ده‌ده‌ن به‌ شاری‌ كه‌ركوك".
لای‌ خۆیه‌وه‌ (یان كۆبیتش) وتی‌: "ئه‌مڕۆ چه‌ندین بابه‌تمان خسته‌ به‌رباس له‌ بواره‌كانی‌ سیاسی‌‌و ئابوری‌‌و ئه‌منی‌‌و مه‌سه‌له‌ی‌ نه‌وت‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر‌و به‌غدا".
سه‌رۆكی‌ نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان وتیشی‌: "من خۆشحاڵم به‌ سه‌ردانی‌ كردنی‌ شاری‌ كه‌ركوك كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م سه‌ردان نییه‌‌و دوا سه‌ردانم نابێت بۆ ئه‌م شاره‌ كه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ ڕووه‌كانی‌ سیاسی‌‌و ئابورییه‌وه‌‌و من كێشه‌ی‌ زۆر ده‌بینم ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌م پارێزگایه‌ بوه‌ته‌وه‌ كه‌ پاریزگار كار بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان ده‌كات".
(یان كۆبیتش) پیرۆزبایی‌ كرد له‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ به‌رچاوانه‌ی‌ تۆماریان كردوه‌و وتیشی‌: "ئاشتی‌‌و ئارامی‌‌و سه‌قامگیری‌ په‌یوه‌ستن به‌ باری‌ ئابوری‌ وكۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و دارایی‌و سه‌ربازییه‌وه‌".
ناوبراو وتیشی‌: "ئاشكرا‌و ڕوونه‌ كه‌ به‌غدا قه‌رزاری‌ شاری‌ كه‌ركوكه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی بترۆدۆلار‌و ئێمه‌ ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ گرنگی‌‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ ئه‌م شاره‌‌و چه‌ندین هه‌وڵ له‌ ئارادایه‌ بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی‌ بیروڕاكان له‌گه‌ڵ جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌ گرنگی‌ سه‌رف كردنی‌ شایسته‌ داراییه‌كانی‌ شاره‌كه‌".
سه‌رۆكی‌ نیرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ستایشی‌ ڕۆڵی‌ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك‌و دانیشتوانه‌كه‌ی‌ كرد له‌ پشتیوانی‌ كردن‌و پێشكه‌ش كردنی‌ هاوكاری‌ بۆ برا ئاواره‌كانیان‌و ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان كارده‌كه‌ن له‌ پێناو زامن كردنی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ خۆویستانه‌و ڕێكخراوی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كان له‌ شاره‌كانی‌ دیاله‌‌و سه‌ڵاحه‌ددین‌و له‌ ڕێگای‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و هاریكاری‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی‌ پارێزگاكانیاندا".
هه‌روه‌ها (یان كۆبیتش) ستایشی‌ پشتیوانی‌ به‌رده‌وامی‌ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوكی‌ كرد له‌ نوسینگه‌ی‌ یۆنامی‌‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ تری‌ سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ كه‌ركوكدا.

ليست هناك تعليقات: