إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الاثنين، 18 يناير 2016

د. نجم الدين كريم .. يدعو الدوائر الخدمية لحصر مخاطباتها عبر الادارة لزيادة ادائها والارتقاء بخدماتها .--- پارێزگارى كه‌ركوك داوا ده‌كات له‌ فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارييه‌كان نوسراوه‌كانيان ته‌نها له‌ ڕێگاى ئيداره‌ى كه‌ركوكه‌وه‌ به‌رز بكه‌نه‌وه‌

د. نجم الدين كريم ..
يدعو الدوائر الخدمية لحصر مخاطباتها عبر الادارة لزيادة ادائها والارتقاء بخدماتها .
عقد الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اجتماعا للدوائر الخدمية بالمحافظة اليوم الاثنين 18/ 1/2016 ..
واشاد محافظ كركوك خلال الاجتماع بالاداء الامني لقوات الشرطة والاسايش والثبات والاستعداد الدائم للبيشمركة للدفاع عن جميع جبهات القتال وكسر شوكة عصابات داعش الارهابية .
ووجه محافظ كركوك جميع الدوائر الخدمية بحصر مخاطباتها عن طريق ادارة كركوك بما يزيد من فاعليتها وادائها بما يضمن القضاء على البيرقراطية ويرتقي بخدمة الكركوكين .
ودعا محافظ كركوك الدوائر ذات الصلة بتكثيف جهودها لبلورة رؤى موحده حول كيفية استمرار تقديم الخدمات للمواطنيين وخاصة في قطاعات البلدية والتعليم والصحة في ظل انعدام التمويل والانخفاض الكبير في اسعار النفط العالمية وتاثر العراق بها كونه يعتمد فقط على تصدير النفط دون غيرها .
وبحث في الاجتماع الافكار والمقترحات في كيفية تنظيم استحصال رسوم وواردات المفروضة على الخدمات المقدمة للمواطنيين وضمان ديمومتها وتحسينها في ظل انعدام التمويل والعمل على الخروج برؤية موحده بين ادارة ومجلس محافظة كركوك حول الموضوع .

=======================================
 
پارێزگارى كه‌ركوك داوا ده‌كات له‌ فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارييه‌كان نوسراوه‌كانيان ته‌نها له‌ ڕێگاى ئيداره‌ى كه‌ركوكه‌وه‌ به‌رز بكه‌نه‌وه‌
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18-1-2016 دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رانى فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارييه‌كانى شارى كه‌ركوكى كرد .
له‌ سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه‌دا پارێزگارى كه‌ركوك ستايشى ڕۆڵى پۆليس و ئاسايشى كرد له‌ پاراستنى ئارامى شاره‌كه‌ و قاره‌مانێتى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ پاراستنى سنوره‌كانى شارى كه‌ركوك و تێكشكاندنى هه‌وڵه‌كانى تيرۆريستانى داعش .
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) داواى له‌ فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارييه‌كان كرد نوسراوه‌كانيان ته‌نها ئاراسته‌ى ئيداره‌ى كه‌ركوك بكه‌ن له‌ پێناو كاراكردنى كاره‌كانيان و بنبڕ كردنى ڕۆتين و بيرۆكراتى و به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌ كه‌ركوك دا .
پارێزگارى كه‌ركوك داواشى كرد له‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌ندياره‌كان بۆچوون و پێشنياره‌كانيان بخه‌نه‌ ڕوو سه‌باره‌ت چۆنيه‌تى به‌رده‌وام دابين كردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ هاوڵاتييان به‌ تايبه‌تى له‌ كه‌رته‌كانى شاره‌وانى و په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى له‌به‌ر ڕۆشنايى نه‌بوونى دارايى و به‌رده‌وام دابه‌زينى نرخى نه‌وت و كاريگه‌رى نه‌رێتى چونكه‌ عێڕاق به‌ته‌واوى پشتى به‌داهاتى نه‌وت به‌ستووه‌ .
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندين بيرۆكه‌و پێشنيار تاووتوێكران سه‌باره‌ت چۆنيه‌تى به‌ده‌ستهێنانى باج و پاره‌ى خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌ هاوڵاتييان و كاركردن بۆ گه‌يشتن به‌ ديدێكى هاوبه‌ش له‌ نێوان ئيداره‌ و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا سه‌باره‌ت ئه‌و بابه‌ته‌ .

ليست هناك تعليقات: