پارێزگاری كه‌ركوك پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی پۆلیس ده‌كات
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌فسه‌ران‌و كارمه‌ندانی پۆلیسی كه‌ركوك كرد به بۆنه‌ی ساڵیادی 94 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پۆلیسی عێڕاقه‌وه.
له بروسكه‌كه‌دا هاتوه:
“گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی ئازیز ده‌كه‌ین له‌م بۆنه‌یه‌دا، ئێوه‌ی پاڵه‌وان كه له ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆریستادا سه‌لماندتان كه خۆڕاگر‌و به‌هێزن‌و به‌گیانی به‌رپرسیاریتییه‌وه پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌تان پاراست‌و له‌و ڕێبازه‌دا پۆلێك له باشترین ئه‌فسه‌ر‌و لاوانتان به‌خت كرد‌و شه‌هید بوون بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موان بیسه‌لمێنن كه قاره‌مانن.
ئه‌مڕۆ له ڕۆژی دامه‌زراندنی ده‌زگاكه‌تاندا ئێمه‌و كه‌ركوكییه‌كان جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی ئازیز ده‌كه‌ین‌و ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ دابین كردنی هه‌ر پێداویستییه‌ك كه ببێته مایه‌ی گه‌شه پێدانی كاری پۆلیس‌و كاریگه‌ری كاره‌كانتان باشتر بـ‌كات له پێناو خزمه‌ت كردنی هاوڵاتییان دا‌و ئێمه پێشتریش وتومانه‌و دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه شانازی به ئێوه‌وه ده‌كه‌ین، به قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌و قوربانییه‌كانیان‌و جوامێری ئێوه‌و گیان فیداكاریتان توانیمان تیرۆریستان ته‌فروتونا بكه‌ین‌و پیلانه‌كانیان پوچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه‌و شاری كه‌ركوك ئارام‌و سه‌قامگیرتر بوو، ئێوه به‌شێكتان له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا دژ به داعش وه‌ستاون‌و به‌شێكتان له نێوخۆدا ڕاوه‌دووی نه‌فس نزم‌و تاوانباران ده‌كه‌ن‌و ئه‌وانی تر خزمه‌تی هاوڵاتییان ده‌كه‌ن.
سڵاو له ئه‌فسه‌ران‌و پله‌داران‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ئێوه‌و دڵنیام له‌وه ساڵی داهاتوو شاره‌كه‌مان له ئێستا ئارامتر ده‌بێت‌و شه‌هیدانتان هه‌رده‌م جێگای ڕێز‌و شانازی هه‌موانن.
ئێوه ئه‌م ڕۆژه گه‌شه‌تان دروست كرد‌و بنه‌ماكانی ئاشتیتان تۆكمه‌تر كرد‌و ئازادییه‌كانتان پاراست".

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق