پارێزگاری كه‌ركوك سه‌نته‌ری كه‌ركوكی پسپۆڕی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و نۆرینگه‌یه‌كی پسپۆڕی پزیشكی ده‌كاته‌وه
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2016/2/16 دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك له مه‌ڕاسیمێكدا سه‌نته‌ری كه‌ركوكی پسپۆڕی گرێكانی شێرپه‌نجه‌و نۆرینگه‌یه‌كی پسپۆڕی پزیشكی كرده‌وه.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له (ئاسۆ مامه‌ند) لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستـ‌نه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك‌و چه‌ندین كارمه‌ندی ته‌ندروستی به‌شداربوون.
سه‌نته‌ره‌كه چه‌ندین هۆڵی تایبه‌ت به پیاوان‌و ژنان‌و بانكی خوێن‌و هۆڵی تایبه‌ت له خۆ ده‌گرێت وێڕای هۆڵی سۆنار‌و پشكنینی پزیشكی‌و چاره‌سه‌ری كیمیاوی‌و چه‌ندین تاقیگه كه به بڕی 300 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن چه‌ند هاوڵاتییه‌كی خێرخوازی شاره‌كه‌وه‌و به‌هاوكاری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك بنیاتنراوه.
پارێزگاری كه‌ركوك له لێدوانیكدا بۆ میدیاكان وتی: "ئه‌م سه‌نته‌ره پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوه‌و ئه‌مڕۆ به فه‌رمی كردمانه‌وه كه به هاوكاری چه‌ندین هاوڵاتی خێرخوازی شاره‌كه‌و پشتیوانی‌و هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك هاتۆته دی".
پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی: "پێشتر ئه‌م بینایه بنكه‌ی ته‌ندروستی بوه به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌ك كرابوو به بنكه‌ی پۆلیس‌و ئێستاش سه‌ر له نوێ كراوه‌ته‌وه به سه‌نته‌رێكی پسپۆری گرێكانی شێرپه‌نجه"و وتیشی: "ئیتر هاوڵاتییان له بری ڕۆیشتن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه شوێنی گونجاوی تیادا نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان ده‌توانن ڕوو له‌م سه‌نته‌ره بكه‌ن".
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) وتیشی: "ئه‌م سه‌نته‌ره پێویستی به ئامێری پێشكه‌وتووی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌تۆمی‌و سۆناری پێشكه‌وتوو‌و ئامێری مۆدێرنه‌و ئێمه له شاری كه‌ركوك فشارێكی زۆر ده‌بینین له‌سه‌ر بنكه ته‌ندروستییه‌كان به‌هۆی پێشوازی كردن له زیاتر له 600 هه‌زار ئاواره‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێڕاق هاوكاری پێویستی ئیداره‌ی كه‌ركوكی نه‌كردوه له‌و بواره‌دا".
پارێزگاری كه‌ركوك داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق كرد داوا بكات له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوده‌رمانی پێویست بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌یه له كه‌ركوكدا دابین بكات.
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) وتی: "له گه‌ڕه‌كی (نه‌سڕ)دا نه‌خۆشخانه‌یه‌كمان هه‌یه كه 100 قه‌ره‌وێڵه‌ی له‌خۆ گرتوه‌و به هه‌وڵی ئیداره‌ی كه‌ركوك بنیاتنراوه به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێڕاق كه‌لوپه‌لی پێویست‌و ئامێری پزیشكی بۆ دابین نه‌كردوه ، ئێمه لێره‌دا زۆر سوپاسی ئه‌و هاوڵاتییانه ده‌كه‌ین كه هاوكار بوونه له بنیاتنانی ئه‌م سه‌نته‌ره‌و سوپاسی به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ره‌كه‌و به‌ڕیوبه‌ری گشتی‌و هه‌موو هاوڵاتییان ده‌كه‌ین كه له خه‌می شاره‌كه‌یاندان".
پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی: "حاڵی حازر پلانێكمان هه‌یه بۆ دیاری كردنی نرخی پشكنین له نۆرینگه پزیشكییه‌كان‌و هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرانییه‌ی له‌سه‌ر شانی هاوڵاتییانی كه‌م ده‌رامه‌ته‌و ئه‌و بنكه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی بڕێكی دیاری كرا‌و پاره له به‌رامبه‌ر بڕینی پاس‌و داوده‌رمانه‌كان وه‌رده‌گرن چاره‌سه‌ری پێشمه‌رگه‌و پۆلیس‌و ئاسایش‌و هێزه ئه‌منییه‌كان تیایاندا به خۆڕایی ده‌بێت".
له لایه‌كی تره‌وه‌و هه‌ر ئه‌مڕۆ پارێزگاری كه‌ركوك سه‌نته‌رێكی ته‌ندروستی پسۆری له ڕێگای به‌غداد كرده‌وه كه به‌بڕی ملیارێك‌و 400 ملیۆن دینار له میانه‌ی پرۆژه‌كانی پارێزگای كه‌ركوكدا كه به‌یه‌كه‌م سه‌نته‌ری پزیشكی پسپۆری له عێڕاقدا ئه‌ژمار ده‌كرێت كه تیایدا سه‌رجه‌م پشكنینه‌كان بۆ هاوڵاتییان ئه‌نجام ده‌درێت له پشكنین‌و دیاری كردنی نه‌خۆشییه‌كان‌و ئامێری وێنه‌ی تیشك‌و سۆناری تیادایه‌و له میانه‌ی هه‌مان پرۆژه‌دا له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا دوو سه‌نته‌ری هاوشێوه له گه‌ڕه‌كه‌كانی (ڕوناكی)و (ڕه‌حیم ئاوا) ده‌كه‌ینه‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق