پارێزگاری كه‌ركوك پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ده‌كات
به‌ڕێزان كارمه‌ندان‌و ستافی ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان..
له یادی (37) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئیزگه‌كه‌تاندا، كه له 1979/3/20 بوو به ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لێكی سته‌مدیده له ڕۆژانێكی سه‌ختی خه‌باتی شاخ دا، جوانترین سڵاو ئاراسته‌ی یه‌ك به یه‌كتان ده‌كه‌م‌و ده‌ستی ماندوو بونتان ده‌گوشم.
ئێوه له سه‌رده‌مێكدا ده‌نگی قوربانییانی ده‌ستی ڕژیمی دكتاتۆریتان ده‌گه‌یانده جیهان كه هه‌موو ده‌رگاكان به ڕووی ئازادیخوازان دا داخرابوو، ئێوه بوون چالاكییه‌كانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانتان بۆ هاوڵاتییان ده‌گواسته‌وه‌و مزگێنی سه‌ركه‌وتنه‌كانتان ده‌گایه‌نده دوورتین خاڵی كوردستان‌و تاكه مینبه‌ر بوون بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی چه‌واشه‌كارییه‌كانی ڕژێمی به‌عسی عه‌فله‌قی.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا ده‌ڵێن سڵاو له تاكه پردی نێوان جه‌ماوه‌ر‌و پێشمه‌رگه‌و سه‌ركردایه‌تی له سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ دا.. سڵاو له تاكه هانده‌رو تاكه هه‌واڵده‌ری خه‌ڵكی كوردستان له ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی (1991)دا.
هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو‌و سه‌رفراز بن.
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم
پارێزگاری كه‌ركوك
2016/3/18

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق