إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأربعاء، 2 مارس، 2016

الدكتور نجم الدين كريم .. يتفقد شركة نفط الشمال وقيادة شرطة كركوك ومحكمة الأستئناف---پارێزگارى كه‌ركوك چه‌ند دام و ده‌زگايه‌ك به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌


الدكتور نجم الدين كريم ..
يتفقد شركة نفط الشمال وقيادة شرطة كركوك ومحكمة الأستئناف
تقفد الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم عددا من المؤسسات الحكومية والرسمية بالمدينة ..
حيث زار محافظ كركوك اليوم الاربعاء 2/3/2016 مبنى رئاسة محكمة استئناف كركوك والتقى القاضي عبد الكريم المفرجي وعدد من القضاة .
واطلع الدكتور نجم الدين كريم خلال زيارته على واقع عمل المحكمة والاجرءات المتبعه في تسهيل مراجعة مواطني كركوك وتقديم الخدمات لهم .. مشددا على اهمية انجاز المبنى الجديد لرئاسة استئناف كركوك والذي وصلت نسب الانجاز به 60% وتوقف العمل لعدم وجود التخصيصات المالية ضمن خطة تنمية الاقاليم ..
واكد على تدارس خطط ومقترحات تضمن اكمال المبنى وضمان مبنى جديد يليق بعمل مؤسسات القضاء العريقة ويسهل خدمة مواطنيها لرفع العبىء الكبير والزخم اليومي الذي تواجهه محكمة استئناف كركوك..
وعبر قضاة محكمة استئناف كركوك خلال اللقاء من ان اهم عوامل نجاح القضاء في كركوك هو دعم ادارة كركوك للمؤسسات العدلية والقضائية .
كما وزار الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك شركة نفط الشمال و.
والتقى المهندس فريد جادر الجادر المدير العام بحضور نائبه صفاء احمد .
وفي حديث لعدد من وسائل الاعلام اكد محافظ كركوك ان زيارتنا لشركة نفط الشمال جاء للاطلاع على عمل الشركة واحتياجاتها وعمل قطاعاتها .
واشار ان كركوك لها حصة في البتردولار من عمليات الانتاج عبر حقولها من خلال انتاج النفط عبر وزارة النفط والذي بموجبه يباع ونحصل على تخصيصاتنا من وزارة المالية التي خصصت فقط العام الماضي حصلنا فقط على ثمانية مليارات دينار كتخصيصات للبتردولار .
وقال ان كركوك لم تتسلم مستحقاتها المالية منذ حزيران العام 2013 و2014 و2015 ومشاريعنا متوقفة جميعها .
واشار ان اعتماد الاقتصاد العراقي على منفذ واحد هو النفط وانهيار اسعاره اليوم اوصل العراق لأزمة اقتصادية خانقه .. منوها بتجربه الجارة ايران التي كان عليها حصار شامل وطويل وكانوا يعتمدون على النفط بنسبة 30% لكنهم استطاعوا من مواجهة الازمات عبر تطوير الصناعه والزراعة .
وبشأن انشاء مصافي في كركوك .. اوضح محافظ كركوك ان هنالك طلبات قدمت الى وزارة النفط الاتحادية لانشاء مصافي اهليه بكركوك .
واختتم محافظ كركوك جولته التفقديه اليوم بزيارة مبنى قيادة شرطة كركوك والتقى بقائدها العميد خطاب عمر عارف وكبار القاده والامرين وضباط شرطة كركوك .. وجرى خلال اللقاء بحث للاوضاع الامنيه وجهود الارتقاء بها في ضوء المتغيرات العسكرية والامنية التي يشهدها البلاد .
واطلع محافظ كركوك خلال الزياره على واقع عمل الشرطة .. مثنيا على جهدهم وعملهم اليومي .. وجرى متابعه احتياجات شرطة كركوك وتشكيلاتها وتدارسوا سبل توفير الدعم لهم رغم الازمة الماليه التي يشهدها العراق وكركوك بشكل خاص .

=================================================
 
پارێزگارى كه‌ركوك چه‌ند دام و ده‌زگايه‌ك به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌
به‌يانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2-3-2016‌ دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) چه‌ندين دام و ده‌زگاى شارى كه‌ركوكى به‌سه‌ر كرده‌وه‌.
سه‌ره‌تا پارێزگارى كه‌ركوك سه‌ردانى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى كه‌ركوكى كرد و له‌گه‌ڵ دادوه‌ر (عبدالكريم المفرجي) و چه‌ند دادوه‌رێكى تردا كۆبوه‌وه‌.
پارێزگارى كه‌ركوك له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا له‌ نزيكه‌وه‌ ئاشنا بوو به‌ چۆنيه‌تى ڕاپه‌راندنى كاره‌كان و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى په‌يڕه‌و ده‌كرێن بۆ ئاسان كردنى مامه‌ڵه‌كانى هاوڵاتييان له‌و ده‌زگايه‌دا و جه‌ختيشى كرده‌وه‌ له‌ گرنگى ته‌واو كردنى كاره‌كانى بنياتنانى بيناى تازه‌ى ئه‌و دادگايه‌ كه‌ ڕێژه‌ى جێبه‌جێكردنى گه‌يشتۆته‌ 60% و به‌هۆى قه‌يرانى دارايى و نه‌بونى پاره‌ له‌ پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌كان‌ كاره‌كان تيايدا وه‌ستاوه‌ .
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ له‌ بوونى پلان و پێشنيار بۆ ته‌واو كردنى ئه‌و بينايه‌ له‌ پێناو بونى بينايه‌كى شايسته‌ به‌و ده‌زگا گرنگه‌ و خزمه‌ت كردنى هاوڵاتييان به‌باشترين شێوه‌ و كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌و بارگرانييه‌ى كه‌وتۆته‌ سه‌ر شانى كارمه‌ندانى ئه‌و ده‌زگايه‌ به‌هۆى ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ى هاوڵاتييانه‌وه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ ڕووى تيده‌كه‌ن.
لاى خۆيانه‌وه‌ دادوه‌رانى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى كه‌ركوك ته‌ئكيديان كرده‌وه‌ له‌وه‌ى يه‌كێك له‌ فاكته‌ره‌ گرنگه‌كانى سه‌ركه‌وتنى دادگاكه‌يان له‌ كاره‌كانيدا پشتيوانى كردنى ئيداره‌ى كه‌ركوكه‌ له‌دام و ده‌زگاكانى دادوه‌رى.
له‌ لايه‌كه‌ تره‌وه‌ و هه‌ر ئه‌مڕۆ پارێزگارى كه‌ركوك سه‌ردانى كۆمپانياى نه‌وتى باكورى كردو له‌گه‌ڵ ئه‌ندازيار (فريد جادر الجادر) به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانياى نه‌وتى باكوردا كۆبوه‌وه‌ به‌ ئاماده‌ بونى ( صفاء احمد) ياريده‌ده‌رى به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانياكه‌ .
له‌ لێدوانێكيشدا بۆ ميدياكاران دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك وتى سه‌ردانه‌كه‌مان به‌مه‌به‌ستى له‌ نزيكه‌وه‌ ئاگاداربوونه‌ له‌ كاره‌كانى كۆمپانياى نه‌وتى باكور و پێداويستييه‌كانيان .
پارێزگارى كه‌ركوك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ شارى كه‌ركوك به‌شى هه‌يه‌ له‌ پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وت له‌ كێڵگه‌كانى شاره‌كه‌دا له‌ ميانه‌ى پرۆسه‌ى پترۆدۆلار و ساڵى ڕابوردودا ته‌نها بڕى 8 مليار دينار گه‌يشتۆ‌ته‌ ئيداره‌ى شارى كه‌ركوك .
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) وتى له‌ حوزه‌يرانى ساڵى 2013ه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ساڵه‌كانى 2014 و 2015 هيچ بڕه‌ پاره‌يه‌كى پترۆدۆلارمان پێنه‌گه‌يشتوه‌و به‌و هۆيه‌وه‌ زوربه‌ى پرۆژه‌كان كاره‌كانيان وه‌ستاوه‌.
پارێزگارى كه‌ركوك وتى پشت به‌ستنى ئابورى عێڕاق به‌ داهاتى نه‌وت وه‌ك ته‌نها سه‌رچاوه‌يه‌ك و دابه‌زينى نرخى نه‌وت عێڕاقى به‌م ڕۆژه‌ گه‌ياند كه‌ ڕوبه‌ڕوى قه‌يرانێكى ئابورى سه‌خت بوه‌.
پارێزگارى كه‌ركوك وڵاتى ئێرانى دراوسێى وه‌ك نمونه‌ هێنايه‌وه‌ كه‌ ساڵانێكى زۆر له‌ ژێر فشارى ئابڵوقه‌ى ئابوريدا بوه‌و توانيويه‌تى گه‌شه‌ به‌ بواره‌كانى كشتوكاڵ و پيشه‌سازى بدات و خۆى ڕزگار بكات له‌ پشت به‌ستن ته‌نها به‌ داهاتى نه‌وت.
سه‌باره‌ت بنياتنانى پاڵاوگه‌ له‌ كه‌ركوك پارێزگارى كه‌ركوك وتى چه‌ندين داواكارى پێشكه‌ش وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێڕاق كراوه‌ بۆ بنياتنانى چه‌ند پاڵاوگه‌يه‌كى ئه‌هلى .
له‌ كۆتايى به‌سه‌ر كردنه‌وه‌كه‌يدا پارێزگارى كه‌ركوك سه‌ردانى بيناى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى كه‌ركوكى كرد و له‌گه‌ڵ عه‌ميد (خه‌تاب عومه‌ر عارف) و ژماره‌يه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ و گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رانى به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كه‌دا كۆبوه‌وه‌
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسى بارودۆخى ئه‌منى شارى كه‌ركوك كرا وێڕاى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ده‌درێت له‌ پێناو گه‌شه‌پێدانى له‌به‌ر ڕۆشنايى گۆڕانكارييه‌كان له‌بوارى ئه‌منى و سه‌ربازيدا له‌ عێڕاق.
هه‌روه‌ها له‌و سه‌ردانه‌دا پارێزگارى كه‌ركوك له‌ نزيكه‌وه‌ ئاشنابوو به‌ چۆنيه‌تى ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كان و جه‌خت كرايه‌وه‌ له‌ دابين كردنى پێداويستييه‌كانيان سه‌ره‌ڕاى ئه‌و قه‌يرانى داراييه‌ى عێڕاق به‌گشتى و شارى كه‌ركوكى به‌تايبه‌تى گرتۆته‌وه‌.

ليست هناك تعليقات: