إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الخميس، 17 مارس 2016

الدكتور نجم الدين كريم يلتقي صالح مسلم الرئيس المشترك لحزب الاتحاد الديمقراطي بسوريا ---- پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (صالح مسلم) هاوسه‌رۆكی (په‌یه‌ده‌)‌دا كۆده‌بێته‌وه‌



الدكتور نجم الدين كريم يلتقي صالح مسلم الرئيس المشترك لحزب الاتحاد الديمقراطي بسوريا

التقى الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم الخميس 2016/3/17 في مدينة السليمانية (صالح مسلم) الرئيس المشترك لحزب الاتحاد الديمقراطي.
وجرى خلال اللقاء بحث للأوضاع السياسية والامنية في العراق وسوريا في ضوء الانتصارات التي تحققت على عصابات داعش الارهابية والمتغيرات العسكرية والامنية.
وقدم محافظ كركوك خلال اللقاء عرضا للتحديات التي يشهدها العراق وكركوك وبشكل خاص في ظل الانتصارات التي حققتها قوات البيشمركة والخطوات التي ستتحقق في دحر عصابات داعش بمشاركة جميع القوات الامنية.
واشاد محافظ كركوك بالنجاحات التي تحققت في جبهات القتال بالعراق وسوريا للقضاء على داعش، مؤكدا بالقول: "ان كركوك اليوم اصبحت نموذجا انسانيا في رعايتها وحمايتها للنازحين وصلابة جبهاتها بمواجهة عصابات داعش ودحرهم بفضل تضحيات البيشمركة".
من جهته قال مسلم: "ان حزب الاتحاد الديمقراطي يتبع تعليمات ورؤى الرئيس مام جلال من أجل التقارب والتفاهم ووحدة الموقف بين القوى السياسية"، مشددا على: "اننا جميعاً طلاب مدرسة الرئيس مام جلال وسنستمر على النهج والرؤية الحقيقة لسيادته في النضال".
وقال ايضا: "ان المستقبل الديمقراطي ووحدة الشعب والاراضي السورية متوقفة على الكورد، وروسيا والولايات المتحدة وأوروبا والعالم يؤيدون هذا الواقع ونحن حريصون على التقارب والتفاهم ووحدة الموقف بين القوى السياسية".

--------------------------------------------
 
پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (صالح مسلم) هاوسه‌رۆكی (په‌یه‌ده‌)‌دا كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2016/3/17 له‌ شاری سلێمانیدا دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) له‌گه‌ڵ (صالح مسلم) هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌) كۆبوه‌وه‌.
له‌و دیداره‌دا بارودۆخی سیاسی‌و ئه‌منی له‌ عێڕاق‌و سوریادا تاووتوێ كرا له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له‌م دواییه‌دا هاتۆته‌ دی به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش دا‌و گۆڕانكارییه‌ ئه‌منی‌و سه‌ربازییه‌كانی مه‌یدانی جه‌نگ دا.
هه‌روه‌ها پارێزگاری كه‌ركوك پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت بارودۆخ‌و ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ خسته‌ ڕوو كه‌ هاتونه‌ته‌ پێش له‌ عێراق به‌گشتی‌و له‌ شاری كه‌ركوك به‌ تایبه‌تی له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ تۆماری كرد له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕدا دژی تیرۆریستانی داعش‌و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا ده‌گیرێنه‌ به‌ر بۆ به‌زاندنی چه‌ته‌كانی داعش.
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كرد به‌سه‌ر تیرۆریستاندا له‌ عێراق‌و سوریادا‌و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ شاری كه‌ركوك ئه‌مڕۆ بوه‌ته‌ سمبولێك بۆ مرۆڤایه‌تی پاش ئه‌و هه‌ڵویسته‌ جوانه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئاواره‌كان نواندیان.
لای خۆیه‌وه‌ (صالح مسلم) هاوسه‌رۆكی (په‌یه‌ده‌) وتی: "ئێمه‌ ڕێنمایی‌و بۆچونه‌كانی سه‌رۆك (مام جه‌لال) په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین بۆ نزیك بونه‌وه‌‌و لێك گه‌یشتن‌و یه‌ك هه‌ڵوێستی هێزه‌ سیاسییه‌كان‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ هه‌مومان خوێندكاری خوێندنگای (مام جه‌لال) ین‌و له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ به‌رده‌وام ده‌بین".
(مسلم) وتیشی: "دوارۆژی دیموكراتی‌و یه‌كپارچه‌یی گه‌لان‌و خاكی سوریا له‌سه‌ر میلله‌تی كورد وه‌ستاوه‌‌و ڕوسیا‌و ئه‌مریكا‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا‌و جیهان پشتوانی ئه‌م ڕاستییه‌ ده‌كه‌ن‌و ئێمه‌ بایه‌خ ده‌ده‌ین به‌ لێك نزیك بونه‌وه‌و لێكگه‌یشتن‌و یه‌كهه‌ڵویستی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان".

ليست هناك تعليقات: