إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الخميس، 17 مارس 2016

ادارة كركوك توزع اراضي سكنية على مستحقيها في داقوق وليلان والتون كوبري---- ئیداره‌ی كه‌ركوك زه‌وی به‌سه‌ر چه‌ند هاوڵاتییه‌كی شاره‌دێكانی (پردێ)‌و (له‌یلان)‌و قه‌زای (داقوق)دا دابه‌ش ده‌كات



ادارة كركوك توزع اراضي سكنية على مستحقيها في داقوق وليلان والتون كوبري

وزعت ادارة محافظة كركوك اليوم الخميس 2016/3/17 وجبه جديد من الاراضي السكنية على شرائح من عوائل الشهداء والسجناء السياسيين والموظفين في قضاء داقوق وناحيتي ليلان والتون كوبري والتي جاءت تزامنا مع الاحتفاء بأعياد نوروز الخالد.
وقام الدكتور نجم كريم محافظ كركوك اليوم بالاشراف على قرعة توزيع الاراضي السكينة بالمحافظة بحضور نائبه والمعاون الفني ومدير بلديات كركوك.
وشملت القرى توزيع الاراضي على عوائل الشهداء والسجناء السياسيين والموظفين بواقع 117 قطعة بناحية التون كوبري و45 قطعة بقضاء داقوق و177 قطعة سكنية بناحية ليلان..
وقال محافظ كركوك اننا ورغم الازمة المالية والاقتصادية والتحديات التي تواجه كركوك لكننا مستمرون بأعمالنا ونسعى لخدمة كركوك ومواطنيها.. مؤكدا ان توزيع الاراضي اليوم هو لمستحقيها ونتطلع لليوم الذي يتم فيه تحرير جميع مناطق كركوك لنقوم بنفس العملية وتوزيع الارضي للمشمولين.
============================
 
ئیداره‌ی كه‌ركوك زه‌وی به‌سه‌ر چه‌ند هاوڵاتییه‌كی شاره‌دێكانی (پردێ)‌و (له‌یلان)‌و قه‌زای (داقوق)دا دابه‌ش ده‌كات

هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ی یادی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك له‌ مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا چه‌ندین پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدان‌و كه‌سوكاری زیندانه‌ سیاسییه‌كان‌و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی شاره‌دێكانی (پردێ)‌و (له‌یلان)‌و قه‌زای (داقوق)دا دابه‌ش كرد.
له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له‌ دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك‌و جێگری پارێزگار‌و یاریده‌ده‌ری هونه‌ری‌و به‌ڕێوبه‌ری شاره‌وانییه‌كانی كه‌ركوك تیروپشك بۆ پارچه‌ زه‌وییه‌كان ئه‌نجامدرا.
له‌و تیروپشكه‌دا 117 پارچه‌ زه‌وی له‌ شاره‌دێی (پردێ)‌و (45) پارچه‌ زه‌وی له‌ قه‌زای (داقوق)‌و 177 پارچه‌ زه‌وی له‌ شاره‌دێی (له‌یلان) دابه‌ش كران.
له‌ وته‌یه‌كیشیدا پارێزگاری كه‌ركوك وتی: "ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای بوونی قه‌یرانی دارایی‌و ئابوری به‌رده‌وامین له‌ كاره‌كانماندا‌و كار ده‌كه‌ین له‌ پێناو خزمه‌ت كردنی هاوڵاتییانی شاره‌كه‌".
پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی: "ئه‌و زه‌وییانه‌ی ئه‌مڕۆ تیروپشكیان بۆ كراوه‌ دراوه‌ به‌و هاوڵاتییانه‌ی شایسته‌ن‌و مه‌رجی پێویستی وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌بوه‌‌و خوازیارین پاش ئازاد كردنی سه‌رجه‌م خاكی شاره‌كه‌مان زه‌وی تر ببه‌خشینه‌ هاوڵاتییان".

ليست هناك تعليقات: