إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الجمعة، 18 مارس 2016

الدكتور نجم الدين كريم .. يلتقي سفير روسيا الاتحادية في العراق .--- پارێزگارى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ڕوسيادا كۆده‌بێته‌وه‌


الدكتور نجم الدين كريم ..
يلتقي سفير روسيا الاتحادية في العراق .
بحث الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم الجمعة 18/3/2016 بمدينة السليمانية مع
لسفير الروسي في العراق ايليا موركونوف الاوضاع الامنية والاقتصادية والسياسية في العراق وسوريا واقليم كردستان ..
واكد الدكتور نجم الدين كريم على اهمية دور روسيا في الحرب على الارهاب ومساهمتها في دعم العراق ومساندتها للقوات الامنية التي تحارب عصابات داعش واهمية دعمها لقوات البيشمركة التي تتصدى بشجاعه للارهاب في عموم الجبهات ومساعداتها العسكرية الاخيره .
واوضح محافظ كركوك ان لروسيا علاقات تارخية مع العراق والتي تطورت بجهود الرئيس مام جلال ..مؤكدا اهمية روسيا الاتحادية بتوحيد الصفوف وتنسيق التحالفات وتوحيدها صوب عدو يهدد الانسانية اجمع هو داعش الارهابي .. الى جانب مساعيها لتفعيل الحوارات سواء كان في بغداد او اقليم كردستان لما فيه خيرا للشعب العراقي وتدعيم الاستقرار بالمنطقة .
واشار الى ان كركوك تشهد تحديات اقتصادية في ضوء انخفاض اسعار النفط واستقبالها لاكثر من 650 الف نازح من محافظات ومدن وقعت تحت سيطره الارهاب مما جعل كركوك ومواطنيها يمثلوا نموذجا انسانيا رائعا .. مؤكدا ان اهمية دور روسيا في مجلس الامن والمجتمع الدولي في فضح جرائم الارهابيين التي ارتكبها ضد الاقليات وعموم الشعب العراقي .
وابدى سفير روسيا الاتحادية في العراق تفهما لما تشهده كركوك من تحديات .. مؤكدا العمل على دعم كركوك في توجهاتها وخططها الرامية لأنجاح تجربتها في مجال مواجهة الارهاب ودورها الانساني في اغاثة ومساعده النازحين الهاربين من عصابات داعش الارهابية .
--------------------------------------
 
پارێزگارى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ڕوسيادا كۆده‌بێته‌وه‌
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 18-3-2016 دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ (ئيليا مۆركۆنۆڤ) باڵيۆزى ڕوسيادا له‌ شارى سلێمانى چه‌ندين بابه‌تى تاووتوێ كرد.
له‌و ديداره‌دا بارودۆخى سياسى و ئه‌منى و ئابورى له‌ عێراق و سوريا و هه‌رێمى كوردستان دا تاووتوێكرا.
پارێزگارى كه‌ركوك جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌ گرنگى ڕۆڵى روسيا له‌ جه‌نگى دژ به‌ تيرۆريستلنى داعش و پشتيوانى كردنى له‌ عێڕاق و هاوكارى كردنى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌رجه‌م به‌ره‌كانى شه‌ردا.
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) ڕوونيشى كرده‌وه‌ كه‌ ڕوسيا په‌يوه‌ندييه‌كى پته‌وى هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ عێڕاق دا و له‌سه‌ر ده‌ستى سه‌رۆك (مام جه‌لال) دا ئه‌و په‌يوه‌ندييه‌ گه‌شه‌ى باشى كردوه‌ و ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ له‌ گرنگى هه‌وڵه‌كانى ڕوسيا له‌ ڕێكخستنى ڕيزه‌كانى ئه‌و هێزانه‌ى دژى داعش ده‌جه‌نگن شان به‌ شانى ئه‌كتيڤ كردنى ديالۆگ چ له‌ هه‌رێمى كوردستان و چ له‌ عێڕاق دا له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لانى عێڕاق و سه‌قامگير كردنى ئاراميدا..
پارێزگارى كه‌ركوك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ شارى كه‌ركوك ڕوبه‌ڕوى چه‌ندين ته‌گه‌ره‌ بوه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر ڕۆشنايى دابه‌زينى نرخى نه‌وت و پێشوازى كردن له‌ زياتر له‌ 650 هه‌زار ئاواره‌ كه‌ ناوچه‌كانيان كه‌وتۆته‌ ژێر چنگى داعش و جوانترين نمونه‌ى له‌خۆبوردن و هاوكارييان نواند به‌رامبه‌ر برا ئاواره‌كانيان و ستايشى ڕۆڵى روسياى كرد له‌ نێو ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تيدا له‌ ئاشكرا كردنى تاوانه‌كانى داعش دژى كه‌مايه‌تييه‌كان.
لاى خۆيه‌وه‌ باڵيۆزى ڕوسيا تێگه‌يشتنى خۆى ڕاگه‌ياند سه‌باره‌ت ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى هه‌ن له‌ شارى كه‌ركوكدا و ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ له‌ پشتيوانى كردنى ئيداره‌ى كه‌ركوك له‌ بۆچونه‌كانى و پلانه‌كانى بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تيرۆريستانى داعش و ڕۆڵى مرۆيى له‌ هاوكارى كردنى ئاواره‌كان دا .

ليست هناك تعليقات: