إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الخميس، 17 مارس، 2016

محافظ كركوك خلال استقباله للسفير الايطالي في العراق: "ان كركوك كانت هدفا استراتيجيا لعصابات داعش الارهابية" --- پاریزگاری كه‌ركوك پێشوازی كرد له‌ باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عێڕاق دا‌و وتی: "شاری كه‌ركوك هه‌میشه‌ ئامانجی تیرۆریستان بوه‌"


محافظ كركوك خلال استقباله للسفير الايطالي في العراق:
"ان كركوك كانت هدفا استراتيجيا لعصابات داعش الارهابية"

استقبل الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك صباح اليوم الخميس 2016/3/17 السفير الايطالي في العراق السيد (ماركو نيلوس).
وقدم الدكتور نجم الدين كريم ايجازا حول الاوضاع السياسية والعسكرية والاقتصادية والامنية في العراق و كركوك بشكل خاص بعد احتلال عصابات داعش الارهابية لمناطق جنوبي كركوك وغربيها.
وقال: "ان كركوك كانت هدفا استراتيجيا لعصابات داعش الارهابية", واكد قائلا: "ان قوات البيشمركة وانتشارها السريع على تخوم كركوك واتخاذها خطوط دفاعية منعت داعش من الاقتراب من كركوك ودحرت جميع خططها وهجماتها والذي تحقق بفضل التضحيات الكبرى لقوات البيشمركة".
وشدد سيادته على اهمية تحرير قضاء الحويجة لترسيخ وتعزيز الامن والاستقرار في عموم كركوك.
وفي الجانب الاقتصادي قدم محافظ كركوك عرضا حول التحديات التي تواجهها المحافظة على ضوء انخفاض اسعار النفط وحرمان كركوك من مستحقاتها المالية واستقبالها لأكثر من 600 الف نازح والذين قدمت اليهم كركوك ومواطنيها ما في طاقاتهم للتخفيف من معاناتهم واوضاعهم الانسانية الصعبة.
واكد الدكتور نجم الدين كريم بالقول: "ان افضل الحلول لإنهاء معاناة النازحين هو عودتهم الامنة الى اماكنهم المحررة وضرورة توحيد الجهود الدولية لأعمار مناطقهم المحررة".
وعبر محافظ كركوك عن شكره وتقديره وامتنانه للحكومة الايطالية لدعمها للعراق وقواته الامنية وخاصة قوات الشرطة التي تشرف الحكومة الايطالية على تدريبها، مؤكدا اهمية هذا الدعم والمساعدة في تطوير مهارات الشرطة المحلية التي تقع على عاتقها حفظ الامن والاستقرار بمراكز المدن.
من جانبه جدد السفير الايطالي في العراق دعمه للجهود الامنية التي تبذلها قوات البيشمركة في حفظ الامن والاستقرار بكركوك.
===========================
 
پاریزگاری كه‌ركوك پێشوازی كرد له‌ باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عێڕاق دا‌و وتی:
"شاری كه‌ركوك هه‌میشه‌ ئامانجی تیرۆریستان بوه‌"

دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2016/3/17 پێشوازی كرد له‌ (ماڕكۆ نیلۆس) باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عێراق دا، له‌و دیداره‌دا پارێزگاری كه‌ركوك پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت بارودۆخی سیاسی‌و ئابوری‌و ئه‌منی‌و سه‌ربازی له‌ عێراق به‌گشتی‌و له‌ شاری كه‌ركوك به‌ تایبه‌تی خسته‌ڕوو پاش ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشور‌و ڕۆژئاوای شاره‌كه‌یان داگیر كرد.
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌: "شاری كه‌ركوك هه‌میشه‌ ئامانجی تیرۆریستان بوه‌، به‌ڵام خێرا گه‌یشتنی هێزی پیشمه‌رگه‌‌و بڵاو بونه‌وه‌یان‌و دانانی هێڵی به‌رگری له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ سه‌رجه‌م پیلانه‌كانی تیرۆریستانی پوچه‌ڵ كرده‌وه‌‌و ئه‌و كاره‌ به‌ قوربانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ هاتۆته‌ دی".
پارێزگاری كه‌ركوك جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌ گرنگی ئازاد كردنی قه‌زای (حه‌ویجه‌)‌ بۆ تۆكمه‌ كردنی ئارامی‌و سه‌قامگیر كردنی ئه‌منی شاره‌كه‌.
له‌ بواری ئابوریشدا پارێزگاری كه‌ركوك باسی ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی كرد كه‌ هاتونه‌ته‌ پێش به‌ تایبه‌تی پاش دابه‌زینی نرخی نه‌وت‌و بێبه‌ش كردنی شاره‌كه‌ له‌ شایسته‌ داراییه‌كانی‌و پێشوازی كردن له‌ زیاتر له‌ 600 هه‌زار ئاواره‌ كه‌ ئیداره‌‌و دانیشتوانی شاره‌كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ توانایاندا بوو پێشكه‌شیان كرد بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی برا ئاواره‌كانیان.
پارێزگاری كه‌ركوك ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی ئاواره‌كان گه‌ڕانه‌وه‌یانه‌ بۆ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كانیان‌و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان.
دكتۆر ( نه‌جمه‌دین كه‌ریم) ستایشی هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی ئیتاڵیای كرد بۆ گه‌ل‌و حكومه‌تی عێڕاق به‌ تایبه‌تی له‌ بواری ئه‌منیدا‌و مه‌شق كردنیان به‌ هێزی پۆلیس‌و ئه‌و كاره‌ی حكومه‌تی ئیتاڵیای به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی ئیتاڵیا پشتیوانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕی له‌ پێناو پاراستنی ئارامی‌و سه‌رو ماڵی پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك.

ليست هناك تعليقات: