بروسكه‌ی پیرۆزبایی پارێزگاری كه‌ركوك به بۆنه‌ی یادی 118 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی (118)ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك بروسكه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان به گشتی‌و كه‌ركوك به تایبه‌تی كرد به‌و بۆنه‌یه‌وه.
له‌و بروسكه‌یه‌دا هاتوه:
له ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا ستایشی ڕۆڵی ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان به گشتی‌و كه‌ركوك به تایـ‌به‌تی ده‌كه‌ین له ڕوماڵ كردنی هه‌واڵی ڕاست‌و دروست‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان به تایبه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش‌و به‌رده‌وام مزگێنی تێكشكاندنی په‌لاماره نه‌زۆكه‌كانی داعشیان به میلله‌ت گه‌یاندوه.
هه‌روه‌ها له جیهانی میدیا‌و رۆژنامه‌گه‌ریدا له شاری كه‌ركوك به‌رده‌وام بوار ڕه‌خساوه بۆ خستنه ڕووی سه‌رنج‌و تێبینی‌و ڕه‌خنه كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا به‌رهه‌می قوربانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بوه كه كه‌شێكی ئارام‌و له‌باری ڕه‌خساندوه بۆ هاوڵاتییان‌و به تایبه‌تی بۆ میدیاكاران.
هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازین له كاره‌كانتاندا‌و ئه‌م بۆنه‌یه له هه‌موان پیرۆز بێت.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق