إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الخميس، 28 أبريل، 2016

اتفاق مشترك بين قيادة البيشمركة والحشد الشعبي لحل ازمة طوز --- ڕيێككه‌وتنێكى هاهوبشى هێزى پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدى شه‌عبى بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى خورماتوو

اتفاق مشترك بين قيادة البيشمركة والحشد الشعبي لحل ازمة طوز

اكد الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك ان تحقيق الأمن والسلام في قضاء الطوز ليس بالامر السهل .
واوضح سيادته خلال مؤتمر صحفي عقد بمطار الصديق قرب قضاء الطوز عقب اجتماع مشترك اليوم الاربعاء 2016/4/27 حضره الامين العام لمنظمة بدر هادي العامري واسو مامند عضو المكتب السياسي للأتحاد الوطني الكردستاني مسؤول تنظيمات كركوك ونائب رئيس هيئة الحشد الشعبي ابو مهدي المهندس وقيادات بقوات البيشمركة والحشد وقائمقام الطوز ومدير الشرطة بالقضاء..
اننا ندعم جميع بنود الاتفاق التي تم التوصل اليها من قبل المجتمعين .. قائلا سيادته اننا واثقون ان البيشمركة والحشد واهالي الطوز سينتصرون ويحققون الامن لمدينتهم .. مشيرا ربما هنالك من يريد ان لاينجح الاتفاق لاغراض شخصية وربما سياسية .
في حين اكد الامين العام لمنظمة بدر هادي العامري على توقيع اتفاقا مشترك لوقف اطلاق النار ورفع المظاهر المسلحة بالطوز .
وقال اننا اجتمعنا اليوم بمقر قوات البيشمركة واتفقنا على عدة امور منها هي عدم الاحتكام للسلاح وتطويق اي ازمة ومحاسبة كل مقصر فلايمكن للاخوه ان يتقاتلوا فيما بينهم.. فلا امن للعرب دون الكورد والتركمان ولا امن للكورد دون المكونين ولا للتركمان فالامن للجميع .. فقتال الاخوه امر معيب .
وقال اتفقنا على خروج البيشمركة والحشد الشعبي من الطوز وتتولى الشرطة مهام الامن بالطوز .. مؤكدا تشكيل غرفة عمليات بقيادة الشرطة تضم ممثلين عن الحشد والبيشمركة لضبط الامن واعادة فتح الطرق والمعابر ومخارج الطوز ومداخلها..
واشار اننا واثقون ان اهل الطوز والبيشمركة والحشد سيكونون فوق مستوى المسؤوليه لاعاده الامن .. قائلا اتفقنا بازالة المظاهر المسلحة..قائلا لم نكن كفريقين بل فريق واحد احدنا يكمل الاخر وسنتابع تنفيذ الاتفاق اليوم .
ووجه دعوته لبعض وسائل الاعلام قائلا ساعدونا باعادة االامن والاستقرار ولا تبثوا الشائعات واخبار الحروب والقتال .
واوضح بالقول نحن عملنا مع البيشمركة في زمن الدكتاتورية بقره داغ ولدينا مقبره هناك كما وعلمنا سويا على تحرير جلولاء والسعدية وينكجا وفك حصار امرلي واختلطت دمائنا فنحن لسنا غرباء بل شركاء .
واكد القيادي في الاتحاد الوطني الكردستاني عدنان حمه مينا ان الاتفاق اليوم هو يمثل انتصار لاهالي الطوز وضربة بوجه الارهاب الداعشي .
واكد ابو مهدي المهندس ان الامن سيعود للطوز خلال 48 ساعه وستنسحب المظاهر المسلحة اعتبار من غدا ؟
وقال ان الاتفاق مهم وسيحقق الامن ..مؤكدا ان تشكيل غرفة عمليات وتقوية للشرطة وتسير دوريات تحت قيادة الشرطة وتضم البيشمركة والحشد ..وسيسهم بتحقيق الامن سريعا ..
واتهم بعض الجهات والعصابات التي تدفع لتاجيع وضع الطوز سوا كانوا من التركمان والكورد .
وطالب وزارة الداخلية بزيادة اعداد شرطة الطوز .. مؤكدا العام الحالي سننهي داعش بالعراق وسنحرر جميع الاراضي ببشير وتلعفر ومدن العراق .

---------------------------------------------
 
ڕيێككه‌وتنێكى هاهوبشى هێزى پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدى شه‌عبى بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى خورماتوو
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك وتى به‌ديهێنانى ئارامى له‌ قه‌زاى خورماتودا كارێكى ئاسان نيه‌.
له‌ ميانه‌ى كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌نوسيدا له‌ نێو فڕۆكه‌خانه‌ى (الصديق) له‌ نزيك قه‌زاى خورماتوو به‌ ئاماده‌بوونى ئه‌ميندارى گشتى ڕێكخراوى به‌در ( هادي العامري) و (ئاسۆ مامه‌ند) لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى دووى ڕێكخستنه‌كانى كه‌ركوكى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و ( ابو مهدي المهندس) جێگرى سه‌رۆكى هێزى حه‌شدى شه‌عبى چه‌ندين فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدى شه‌عبى و قايمقامى خورماتوو و به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى قه‌زاكه‌ .... پارێزگارى كه‌ركوك وتى :
ئێمه‌ پشتيوانى سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ هه‌ردوو لا له‌سه‌رى ڕێككه‌وتون و دڵنياين له‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و حه‌شد و دانيشتوانى خورماتوو سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و ئارامى و ئاشتى بۆ قه‌زاكه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ و جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌سانێك هه‌ن نايانه‌وێت ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت له‌به‌ر مه‌رامى تاكه‌كه‌سى يان سياسى .
لاى خۆيه‌وه‌ ئه‌ميندارى ڕێكخراوى به‌در جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌ گرنگى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ و نه‌هێشتنى ديارده‌ى چه‌كدارى له‌ قه‌زاكه‌دا .
ناوبراو وتيشى ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گايه‌كى هێزى پێشمه‌رگه‌دا كۆبوينه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتوين وه‌ك په‌نا نه‌بردن بۆ چه‌ك به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و خێرا گه‌مارۆدانى هه‌ر كێشه‌يه‌ك كه‌دروست ده‌بێت و سزادانى هه‌ر كه‌سێك كه‌مته‌رخه‌مى بكات چونكه‌ ناكرێت براكان له‌ نێو خۆياندا شه‌ڕ بكه‌ن و شه‌ڕى براكان كارێكى نه‌شياوه‌ و شوره‌ييه‌ و ئاسايشى كورد له‌ ئاسايش و ئارامى عه‌ره‌ب و توركماندايه‌ و پێچه‌وانه‌كه‌ش هه‌ر ڕاسته‌.
(العامري) وتيشى ڕێككه‌وتوين له‌سه‌ر چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و هێزى پێشمه‌رگه‌ و دۆسێي ئه‌منى قه‌زاكه‌ ڕاده‌ستى پۆليس و ئاسايش ده‌كرێت و پێكهێنانى ژوورێكى ئۆپه‌راسيۆن به‌ فه‌رمانده‌يى پۆليس كه‌نوێنه‌رانى پێشمه‌رگه‌ و حه‌شد له‌خۆ بگرێت و كردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م شه‌قام و ڕێگاوبانه‌كان و لابردنى ئاسته‌نگه‌كان و دڵنيام له‌وه‌ى هه‌موان له‌سه‌رووى ئاستى به‌رپرسيارێتيدا ده‌بن له‌ پێناو گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ (خورماتوو) و ڕێككه‌وتوين له‌سه‌ر نه‌هێشتنى ديارده‌ى چه‌كدارى و ئێمه‌ نه‌ك وه‌ك دوو تيم به‌ڵكو وه‌ك يه‌ك تيم كارمان كردوه‌ و چاودێرى جێبه‌جێكگردنى خاڵه‌كانى ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ ده‌كه‌ين .
(هادي العامري) داواشى كرد له‌ ميدياكاران هاوكاربن له‌ پێناو سه‌قامگير كردنى دۆخى ئه‌منى خورماتوو له‌ ڕێگاى بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ى هه‌واڵى درۆ و بێ بنه‌ما و گه‌وره‌ كردنه‌وه‌ى شه‌ڕێكى بچوك و دروست كردنى دڵه‌ڕاوكێ.
ئه‌ميندارى ڕێكخراوى به‌در وتى: ئێمه‌ پێشتر شان به‌ شانى پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ى (فه‌ره‌داغ) دژى ڕژێمى دكتاتۆرى جه‌نگاوين و گۆڕستانمان له‌و ناوچه‌يه‌دا هه‌يه‌ و له‌ ئازاد كردنى (جه‌له‌ولا) و (سه‌عديه‌) و (يه‌نگيجه‌) دا پێكه‌وه‌ دژى داعش شه‌ڕمان كردوه‌ و له‌ ئازاد كردنى (ئامرلى) شان به‌ شانى يه‌ك جه‌نگاين بۆيه‌ ئێمه‌ نامۆ نين به‌يه‌ك و خۆێنمان تێكه‌ڵ به‌يه‌ك بوه‌ و هاوبه‌شين له‌م پرۆسه‌يه‌دا.
لاى خۆشيه‌وه‌ (عه‌دنانى حه‌مه‌ى مينا) وتى ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ى ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ هه‌موو دانيشتوانى خورماتوو و گورزێكه‌ به‌ر تيرۆريستانى داعش كه‌وت .
(ابو مهدي المهدس)يش وتى : ئارامى له‌ ماوه‌ى 48 كاتژمێردا بۆ قه‌زاكه‌ ده‌گه‌ڕيته‌وه‌ و له‌ سبه‌ينێوه‌ ديارده‌ى چه‌كدارى له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا نامێنێت .
ناوبراو جه‌ختيشى كرده‌وه‌ له‌وه‌ى پێكهێنانى ژورێكى ئۆپه‌راسيۆن و به‌هێزكردنى هێزى پۆليس و هاتوچۆى مه‌فره‌زه‌كان به‌ فه‌رمانده‌يى پۆليس به‌به‌شدارى پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدى شه‌عبى و ئاسايش .. ئارامى بۆ خورماتوو ده‌گێڕێته‌وه‌.
(المهندس) چه‌ند لايه‌نێكى تاوانبار كرد به‌وه‌ى نايانه‌وێت ئارامى به‌رقه‌رار بێت جا چ كورد بن يان توركمان.
ناوبراو داواشى كرد له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق پۆليسى زياتر بۆ خورماتوو دابمه‌زرێنێت و ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مساڵ به‌يه‌كجارى تيرۆريستانى داعش له‌ناوده‌ده‌ين و به‌شير و ته‌له‌عفه‌ر و شاره‌كانى تر ئازاد ده‌كه‌ين.

ليست هناك تعليقات: