إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأربعاء، 13 أبريل، 2016

الدكتور نجم الدين كريم: "الأنفال كشفت بشاعة البعث.. واجرام عصابات داعش هي امتداد لدكتاتورية النظام البائد"---پارێزگاری كه‌ركوك: "ئه‌نفال ڕووی قێزه‌وه‌نی به‌عسی ئاشكرا كردو تاوانه‌كانی داعش درێژكراوه‌ی تاوانه‌كانی به‌عسه‌"

الدكتور نجم الدين كريم:
"الأنفال كشفت بشاعة البعث.. واجرام عصابات داعش هي امتداد لدكتاتورية النظام البائد"
محافظ كركوك يدعو الحكومة العراقية لأنصاف عوائل المؤنفلين والتعاون مع إقليم كوردستان للكشف عن المقابر الجماعية
وجه الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك رسالة للذكرى الثامنة والعشرين لجريمة الأنفال التي راح ضحيتها أكثر من 182 ألف مواطن كردي ودمرت آلاف القرى والتي كان لكركوك النصيب الأكبر من هذه الجريمة التي هزت المجتمع الدولي.
وقال محافظ كركوك في رسالته: "في مثل هذه الأيام قام نظام البعث المقبور وجلاوزته بجريمة الأنفال، نتقدم بأحر التعازي ومشاعر الحزن إلى عوائل وضحايا جريمة الأنفال الذين هم غالبيتهم من محافظتنا العزيزة، إن عملية الأنفال التي نفذها النظام البائد ضد الشعب الكوردي تعد واحدة من أبشع جرائم الإبادة الجماعية التي عرفها التاريخ المعاصر، وان ما أقدم عليه البعث وجلاوزته كشف الوجه القبيح لإجرام ودكتاتورية ودموية البعث التي أودت بحياة عشرات الآلاف من المدنيين العزل بهدف إحداث تغييرات ديموغرافية وفق سياسات التبعيث والتعريب والممارسات العنصرية ودفن الأبرياء بمقابر جماعية وترحيلهم من أرضهم وفقدان اثر رفاتهم ومصادرة ممتلكاتهم".
واكد الدكتور نجم الدين كريم في رسالته: "ان الأنفال رسمت بداية نهاية الطاغية ودكتاتوريته والتي ناضلنا لفضحها عبر المنابر الدولية ودعاة حقوق الإنسان منذ وقوعها والتي وثقت مدى بشاعة نظام البعث، فشكلت الأنفال نهاية حتمية للدكتاتورية وانطلاق مشروع بناء العراق الديمقراطي الفدرالي الموحد".
وأوضح: "ان كركوك التي كان له النصيب الأكبر من جرائم البعث وعمليات الأنفال سيئة الصيت، يقف اليوم بتكاتف أبنائه وهو يتصدى بشرف لجرائم عصابات داعش الإرهابية التي هي امتداد لجرائم البعث بصور أخرى، الا ان قوات البيشمركة وقفت وضحت وتصدت بشرف لجميع محاولات الإرهابيين للتقدم نحو كركوك، فكانت دمائهم الطاهرة التي جعلت أهالي كركوك ينعمون بالاستقرار ويستذكرون جريمة الأنفال".
وأشار محافظ كركوك إلى: "أن فكر داعش هو امتداد حقيقي لذلك السلوك (المنحرف) الذي دفع النظام البائد لارتكاب جرائم الابادة الجماعية، لكن وحدة أهالي كركوك تعززت بمواجهة التحديات وتصدت لنوايا الإرهاب وعصابات التكفير، فكانت دماء الشهداء ووحدة أهالي كركوك هي أعظم رسالة للمؤنفلين وشهداء كركوك والعراق".
وقال سيادته أيضا: "ان ضحايا الأنفال هم من واجه النظام المقبور ونحن جميعنا اليوم نواجه داعش لذا كانت تضحيات الشهداء ومازالت هي الطريق المضيء للأجيال الجديدة لتمنحنا الحرية والديمقراطية".
ودعا محافظ كركوك في رسالته الحكومة الاتحادية إلى القيام بدورها الإنساني برعاية وتعويض ضحايا عمليات الأنفال وتشكيل غرفة عمليات لإدارة ملف المؤنفلين وإنصافهم قانونيا بالتعاون مع حكومة إقليم كوردستان من اجل إرجاع رفات ضحايا الأنفال ومعرفة مصير العوائل.
ووجه محافظ كركوك تحية للدماء الطاهرة التي سالت في جبهات القتال سواء كانت من قوات البيشمركة البطلة والجيش والشرطة والاسايش والحشد الشعبي وأبناء العشائر لكي ينعم الجميع بالأمن والسلام قائلا: "إن جرائم داعش ضد الكورد والشيعة والسنة والايزديين والمسيحيين والشبك وحدت العراقيين ورسمت بفخر خارطة الانتصارات والتي ستدفع بزوال داعش مثلما زال البعث المقبور ونظامه الدكتاتوري.
------------------------------------

پارێزگاری كه‌ركوك:
"ئه‌نفال ڕووی قێزه‌وه‌نی به‌عسی ئاشكرا كردو تاوانه‌كانی داعش درێژكراوه‌ی تاوانه‌كانی به‌عسه‌"
پارێزگاری كه‌ركوك داوا له‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌كات هاوكاری خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراون بكات‌و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دا گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان ئاشكرا بكات
له‌ یادی ئه‌نفال دا دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ڵێت: "له‌م ڕۆژانه‌دا یادی یه‌كێك له‌ قێزه‌وه‌نترین تاوانه‌كانی ڕژێمی به‌عس ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تاوانی ئه‌نفاله‌‌و له‌م یاده‌دا سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی ئه‌و پرۆسه‌ به‌دناوه‌ ده‌كه‌ین كه‌ زۆربه‌ی قوربانییانی خه‌ڵكی كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌رین".
له‌ په‌یامیكدا له‌ ساڵیادی ئه‌و تاوانه‌دا كه‌ هه‌زاران گوندی تیادا وێران كرا وێرای بێسه‌روشوێن كردنی 182 هه‌زار هاوڵاتی بێتاوان، دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ڵێت: "ئه‌و تاوانه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌و جینۆسایدانه‌ی له‌ مێژووی هاوچه‌رخ دا ئه‌نجامدراوه‌‌و ئه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان ئه‌نجامیاندا ڕووی قێزه‌وه‌نی ئه‌وانی ئاشكرا كرد‌و به‌رنامه‌یه‌كی پاكتاوی ڕه‌گه‌زی بوو مه‌به‌ست لێی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌ بوو به‌ پێی به‌رنامه‌ی به‌عس بۆ ته‌عریب‌و په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌ز په‌رستانه‌‌و ڕاگواستن‌و بێسه‌روشوێن كردنی ئه‌نفالكراوان كه‌ بوه‌ مایه‌ی ڕوخانی ڕژێمی دكتاتۆری‌و تیشكی خسته‌ سه‌ر تاوانه‌ گه‌وره‌كانی به‌عس‌و ده‌ركه‌وتنی تیشكی ڕۆژێكی نوێی‌و هاتنی دیموكراتی بۆ نێو عێڕاقی نوێی پاش ڕژیمی به‌عس".
پارێزگاری كه‌ركوك له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "شاری كه‌ركوك له‌و شاڵاوه‌ی ئه‌نفالدا پشكی شێری به‌ركه‌وتوه‌‌و ئه‌مڕۆ به‌ یه‌كریزی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوی تیرۆریستانی بونه‌ته‌وه‌، ئه‌و داعشه‌ی درێژكراوه‌ی ڕژێمی به‌عسه‌و تاوانه‌كانی له‌ تاوانه‌كانی به‌عس كه‌متر نیه‌‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ قوربانییه‌كانیان توانییان ڕێگر بن له‌ نزیك بونه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌ شاری كه‌ركوك‌و یه‌كڕیزی‌و یه‌ك ده‌نگی هاوڵاتییانی كه‌ركوك وه‌فادارییانی بۆ خوێنی شه‌هیدانی ئه‌نفال به‌رجه‌سته‌ كردوه‌‌و زه‌مینه‌ی ساز كردوه‌ بۆ ژیانێكی پرشنگدار بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو له‌ كه‌شێكی دیموكراتی‌و سه‌ربه‌ستیدا".
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) داواشی كرد له‌ حكومه‌تی عێراق هه‌ستێ به‌ ئه‌ركی مرۆڤانه‌ی خۆی به‌ هاوكاری كردنی خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكروانان‌و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان‌و پێكهێنانی ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆن بۆ به‌ یاسایی كردنی ئه‌و كه‌یسه‌ به‌ هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێناو زانینی چاره‌نوسی ئه‌نفالكراوان‌و گێڕانه‌وه‌ی ئێسك‌و پروسكی ئه‌وانه‌ی ده‌دۆزرێنه‌وه‌.
له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا پارێزگاری كه‌ركوك سڵاوی گه‌رمی ئاراسته‌ی گیانی شه‌هیدان كرد‌و وتی: "ئه‌و خوێنه‌ گه‌شه‌ی قوربانییان له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕدا دژی تیرۆریستان ڕژان له‌ پێشمه‌رگه‌‌و سوپا‌و پۆلیس‌و ئاسایش‌و حه‌شدی شه‌عبی‌و چه‌كدارانی هۆزه‌كان ئارامی‌و سه‌قامگیری بۆ ئه‌م ناوچه‌ دابین كرد"، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌: "ئه‌و تاوانانه‌ی داعش ده‌رهه‌قی كورد‌و سوننه‌‌و شیعه‌‌و ئێزدییه‌كان‌و شه‌به‌ك‌و سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان ئه‌نجامی داوه‌ بوه‌ مایه‌ی یه‌كگرتنی عێڕاقییه‌كان‌و نه‌خشه‌ی سه‌ركه‌وتنی كێشا‌و داعش له‌ناو ده‌چێت هه‌روه‌ك به‌عس‌و رژێمه‌ دكتاتۆرییه‌كه‌ی له‌ناوچوو".

ليست هناك تعليقات: