إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأحد، 24 أبريل، 2016

الدكتور نجم الدين كريم يطالب باعتماد نموذج كركوك لايجاد الحل في طوز.. ويدعو لحل جذري لمشاكلها ---- پارێزگاری كه‌ركوك داوا ده‌كات نمونه‌ی كه‌ركوك له‌ خورماتودا په‌یڕه‌و ده‌كرێت




الدكتور نجم الدين كريم يطالب باعتماد نموذج كركوك لايجاد الحل في طوز.. ويدعو لحل جذري لمشاكلها

اعلن محافظ كركوك الدكتور نجم الدين كريم عن وقف لإطلاق النار في قضاء طوز، فيما دعا جميع الاطراف الى التهدئة، وطالبهم باعتماد نموذج كركوك الامني والانساني لتطبيقه في طوز بما يحقق الامن والاستقرار.
جاء ذلك عقب اجتماع سيادته اليوم الاحد 2016/4/24 في احدى مقرات قوات البيشمركة بالقرب من قضاء طوز مع الامين العام لمنظمة بدر هادي العامري وبحضور اسو مامند مسؤول تنظيمات الاتحاد الوطني الكردستاني في كركوك وابو رضا النجار المشرف على الحشد التركماني وقيادات بالبيشمركة ورئيس مجلس محافظة صلاح الدين وقادة امنيون.
وقال محافظ كركوك نجم الدين كريم في مؤتمر صحفي عقب الاجتماع الموسع: "ان اتفاقا تم التوصل اليه يقضي بوقف لإطلاق النار في قضاء طوز"، داعيا إلى تطبيق تجربة التعايش السلمي في كركوك في قضاء طوز.
وأضاف: "إن الجميع متضرر من هذه الأحداث"، واعبر: "إن من ساهم بتصعيد الأزمة من النواب والسياسيين لا يستحقون الرد كونهم يساهمون بإعاقة العملية السياسية بشكل مستمر في العراق"، مؤكدا على اهمية الوصول لحل جذري ونهائي لمشكلة طوز، وطالب الجميع بالتهدئة والحفاظ على السلم وحماية القضاء.
وقال الأمين العام لمنظمة بدر هادي العامري: "إن قيادات قوات البيشمركة والحشد التركماني اتفقت على وقف فوري لإطلاق النار في قضاء طوز "، مبينا أن: "الاتفاق تم خلال الاجتماع المشترك".
وأضاف العامري "إن الاجتماع بحث المشاكل المحزنة والمؤسفة التي شهدها القضاء وتم خلاله الاتفاق على عقد اجتماع آخر لبحث التهدئة في القضاء وضمان عدم تكرار الأزمة"، كاشفا عن سعيه مفاتحة رئيس مجلس الوزراء حيدر العبادي لاعتبار ضحايا حوادث القضاء شهداء.
وأكد العامري بالقول: "لن نقبل بأي صراع بين الكرد والتركمان والعرب ولا نريد إضافة أزمات في هذا الوقت وسنقف جميعا ضد أي متطرف من هذا الجانب أو ذاك"، معتبرا: "أن المعركة الداخلية لا تخدم إلا الأجنبي".
وتابع العامري: "إن التفاهم والحوار هو السبيل الوحيد لحل الأزمة"، وقدم شكره الى محافظ كركوك ومسؤول تنظيمات الاتحاد الوطني الكردستاني وقيادات البيشمركة والحشد التركماني وجميع الداعمين للتهدئة.

-------------------------------------------
 
پارێزگاری كه‌ركوك داوا ده‌كات نمونه‌ی كه‌ركوك له‌ خورماتودا په‌یڕه‌و ده‌كرێت

دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك هه‌واڵی ئاگر به‌ستی له‌ قه‌زای (خورماتوو) ڕایگه‌یاند‌و داوای له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد ئارامی بپارێزن‌و نمونه‌ی كه‌ركوك له‌ بواره‌كانی ئه‌منی‌و ئاشتی له‌ قه‌زای (خو‌رماتو)دا په‌یڕه‌و بكه‌ن.
ئه‌م وتانه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك پاش كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان هات ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2016/4/24 كه‌ له‌ باره‌گایه‌كی هیزی پێشمه‌رگه‌ ساز كرا له‌ نزیك خورماتوو به‌ ئاماده‌بوونی (هادی العامری) ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی به‌در‌و هه‌ڤاڵ (ئاسۆ مامه‌ند) لیپرسراوی ڕێكخستنه‌كانی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و (ئه‌بو ره‌زا ئه‌لنه‌جار) سه‌رپه‌رشتیاری حه‌شدی توركمانی‌و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین‌و چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌منی.
دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا پارێزگاری كه‌ركوك وتی: "گه‌یشتینه‌ ڕیككه‌وتنێك بۆ ئاگر به‌ست له‌ قه‌زاكه‌دا"، داواشی كرد: "نمونه‌ی كه‌ركوك له‌ ڕووه‌كانی ئه‌منی‌و پێكه‌وه‌ ژیان له‌ (خورماتوو)دا په‌یڕه‌و بكرێت".
پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی: "هه‌موان له‌م دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌دا زه‌ره‌مه‌ندن‌و ئه‌و په‌رله‌مانتار‌و سیاسییانه‌ی به‌شداری جۆش دانی ئاگری شه‌ڕه‌كه‌یان كردوه‌ شایانی ئه‌وه‌ نین وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وان ڕه‌وڕه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێڕاق به‌رده‌وام ئیفلیج ده‌كه‌ن‌و جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌ گرنگی چاره‌سه‌ر كردنی ڕیشه‌یی بۆ كێشه‌كانی قه‌زاكه‌‌و داوای له‌ هه‌موان كرد ئارامی بپارێزن".
لای خۆیه‌وه‌ (هادی العامری) وتی: "فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌‌و حه‌شدی شه‌عبی له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ڕێككه‌وتن بۆ ئاگر به‌ست كه‌ له‌م ساته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات".
(العامری) وتیشی: "كۆبونه‌وه‌یه‌كی تریش ئه‌نجام ده‌درێت بۆ تاووتوێكردنی كێشه‌كان‌و چاره‌سه‌ر كردنیان له‌پێناو دووباره‌ نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌ی ڕویدا‌و ئاشكرای كرد كه‌ هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌م شه‌ڕه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌ شه‌هید ئه‌ژمار بكرێن".
(هادی العامری) ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌: "ڕازی نابین به‌ هیچ شه‌ڕێك له‌ نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و هه‌مومان دژی ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌ كه‌ ده‌ست درێژی ده‌كاته‌ سه‌ر لایه‌نێكی تر‌و شه‌ڕی لاوه‌كی له‌م دۆخه‌دا ته‌نها خزمه‌ت به‌ دوژمن ده‌گه‌یه‌نێت".
له‌ كۆتاییدا ئه‌مینداری ڕێكخراوی به‌در وتی: "وتووێژ‌و دیالۆگ تاكه‌ ڕێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌‌و سوپاسی پارێزگاری كه‌ركوك‌و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دوو‌و فه‌رمانده‌كانی پیشمه‌رگه‌‌و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی كرد بۆ هێور كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه‌".

ليست هناك تعليقات: