په‌یامی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم
به بۆنه‌ی (41)ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
هه‌ڤاڵان‌و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان..
(41) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.. كاتێك بێ ئۆمێدی باڵی به‌سه‌ر بیر‌و هزری هه‌موو تاكێكی كورد كێشابوو، به‌ده‌ستپێشخه‌ری‌و سه‌ركرایه‌تی مامی گه‌وره‌مان (مام جه‌لال)و هاورابه‌رانی له‌پێشمه‌رگه‌و سیاستوانانی كورد، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك هه‌وێنی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ ده‌مه‌زرێندرا.
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست، دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی نوێ گه‌له‌كه‌مان له‌ساته‌وه‌ختێكی وه‌ها دژواری ناوخۆیی‌و هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تی، پرسێكی هه‌روا سان نه‌بوو، به‌ڵام بڕیاردان له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی ئۆمێد بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، زه‌روره‌تێكی حه‌تمی‌و نه‌ته‌وه‌یی بوو.
ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، شڵژانێكی سیاسی‌و جه‌مسه‌ری‌و هه‌رێمایه‌تی چوارده‌وری هه‌رێمی كوردستانی گرتووه، كه‌بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش‌و روبه‌روبونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو دژ به‌گه‌له‌كه‌مان، زیاتر له‌هه‌موو كاتێكدا پێویستمان به‌یه‌كێتی نێو یه‌كێتی‌و یه‌كێتی نێو ماڵی كورد هه‌یه.
هه‌ڤاڵانی (ی ن ك)، ئه‌مڕۆ به‌روحی پاكی شه‌هیدان‌و ئازایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه، هه‌رێمی كوردستان نه‌ك به‌ته‌نها له‌دڕنده‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی پاریزراوه، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تی جیهانی له‌جه‌نگی دژ به‌تیرۆر پێی سپێردراوه.
بۆیه ئازیزان، پاراستن‌و ده‌ستگرتن به‌سه‌روه‌رییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌پێناو كه‌ركوك‌و كوردستان‌و جیهان، كه‌خاڵی سه‌ره‌كی سه‌ر مێزی گفتوگۆ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌جه‌نگی تیرۆر، ئه‌ركی له‌پیشنه‌ی هه‌مووان، ئه‌مه‌ش له‌پێناو دروستكردنی بناغه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ یه‌كریزی ماڵی كورد‌و گه‌یشتن به‌مافه‌نه‌ته‌وه‌یی‌و مێژووییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
له كۆتاییدا، وێڕای بیرۆزكردنی یادی (41) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی له‌مامی گه‌وره(مام جه‌لال)و ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هاوكات سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی داده‌نوێنم‌و برا پێشمه‌رگه‌كانمان ده‌ڵێم:"هه‌موو به‌ئێوه‌وه جوانین".
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی ن ك)
2016/5/31

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق