پارێزگارى كه‌ركوك قوربانييه‌كى ده‌ستى توندوتيژى خێزانى به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 18-9-2016 دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك (فهد رعد البياتي) ته‌مه‌ن 10 ساڵه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه له نه‌خۆشخانه‌ى كه‌ركوكى گشتى كه به‌هۆى توندوتيژى خێزانييه‌وه ته‌ندروستى روبه‌ڕوى مه‌ترسى بۆته‌وه.
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) له نزيكه‌وه ئاگادارى بارودۆخى ته‌ندروستى ئه‌و مناڵه بوو و دواى له تيمى سه‌رپه‌رشتيارى كرد كه به‌رده‌وام بن له هه‌وڵدان بۆ جێ‌گير كردنى بارى ته‌ندروستى و باشتر بوونى و ستايشى كاره‌كانى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى كرد.
دواتر و له لێدوانێكدا بۆ ميدياكان دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) وتى ئه‌مڕۆ
ئه‌م مناڵه‌مان به‌سه‌ر كرده‌وه كه توندوتيژى به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه
له لايه‌ن خێزانه‌كه‌يه‌وه و ته‌ئكيدى كرده‌وه كه مناڵان گه‌وره‌ترين
توێژن كه ڕوبه‌ڕوى توندوتيژى ده‌بنه‌وه له عێراق دا و پێو‌يسته سنورێك
بۆ ئه‌و ديارده‌يه دابنرێت له ڕێگاى داڕشتنى ياساى تايبه‌ت به‌و
حاڵه‌تانه‌وه و داواشى كرد له دام و ده‌زگا ئه‌منييه‌كان به‌دواداچوون
بكه‌ن له‌و كه‌يسه‌دا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق