إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الاثنين، 17 أكتوبر 2016

الدكتور نجم الدين كريم . يؤكد قدمنا مقترحات للعبادي لأعمار بشير واعادة مواطنيها --- پارێزگارى كه‌ركوك: پێشنيارمان خستۆته‌ به‌رده‌م (عه‌بادى) بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى گوندى (به‌شير) و گێڕانه‌وه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى

الدكتور نجم الدين كريم .
يؤكد قدمنا مقترحات للعبادي لأعمار بشير واعادة مواطنيها
ترأس الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم الأثنين 17/10/2016 اجتماعا لرؤساء الدوائر الخدمية في المحافظة .
وفي بداية الاجتماع وصف الدكتور نجم الدين كريم زيارة رئيس مجلس الوزراء السيد حيدر العبادي الى كركوك الجمعة الماضية بالجيده من خلال زيارته لجبهات القتال لقوات البيشمركة ولقاء سيادته مع قاده البيشمركة وتفقده لقرية بشير واطلاعه على حجم الدمار الكبير الذي لم تشهده اي مدينة محرره اخرى الى جانب ولقاء سيادته بعدد من اعضاء مجلس المحافظة ووجهاء وشيوخ العشائر كما وبحثنا مع السيد العبادي التحديات التي تواجه كركوك خاصة في الجانب الاقتصادي .
واكد محافظ كركوك انه قدم للسيد العبادي مقترحا لاعاده اعمار بشير وعوده مواطنيها اليها
يتمثل بتخصيص مبلغ طارىء لرفع الانقاض ومنح كل مواطن مبلغ عشرة ملايين دينار الى جانب تخصيص سلف مالية لهم .
وعبر محافظ كركوك عن دعمه ومباركته لأنطلاق عمليات تحرير الموصل اليوم والتي تشير دلالاتها الاولى بأنهيار عصابات داعش الارهابي .. مؤكدا ان تحرير الحويجة سيكون قريبا وان كركوك تعمل لضمان استقبال واغاثة وايواء النازحين من جنوبي كركوك وغربيها .
وجرى خلال الاجتماع متابعة جهود الدوائر الخدمية خاصة الكهرباء والماء والبلدية والصحة والتربية في خدمة مواطني كركوك وجهودها في ضوء التحديات المالية لاغاثة وايواء ومساعدة النازحين في كركوك .

------------------------------------------------


پارێزگارى كه‌ركوك: پێشنيارمان خستۆته‌ به‌رده‌م (عه‌بادى) بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى گوندى (به‌شير) و گێڕانه‌وه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى
به‌يانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17-10-2016 دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم)پارێزگارى كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رانى فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارييه‌كانى شارى كه‌ركوكى كرد.
له‌ سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه‌دا پارێزگارى كه‌ركوك تيشكى خسته‌ سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى هه‌ينى ڕابوردوى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێڕاق بۆ شارى كه‌ركوك و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى به‌ره‌كانى جه‌نگ و ديدارى له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و بينيى قه‌باره‌ى ئه‌و وێرانكارييه‌ى به‌سه‌ر گوندى (به‌شير) دا هاتوه‌ و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و چه‌ندين سه‌رۆك هۆز و كه‌سايه‌تى شاره‌كه‌ و تاووتوێكردنى بارودۆخى ئابورى كه‌ركوك.
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) وتى: پێشنيارمان خستۆته‌ به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زيرانى عێڕاق بۆ سه‌ر له‌ نوێ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى گوندى (به‌شير) له‌ ڕێگاى ديارى كردنى بڕێك پاره‌ بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى جه‌نگ له‌و گونده‌دا و پێدانى بڕى 10 مليۆن دينار به‌ هه‌ر هاوڵاتييه‌كى دانيشتووى (به‌شير) له‌گه‌ڵ دابين كردنى سلفه‌دا بۆيان له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ ناوچه‌كه‌يان.
پارێزگارى كه‌ركوك پشتيوانى خۆشى ده‌ربڕى بۆ ده‌ست پێكردنى هه‌ڵمه‌تى ئازاد كردنه‌وه‌ى شارى (موسڵ) كه‌ هه‌واڵه‌ سه‌ره‌تاييه‌كان باس له‌ ڕوخانى داعش ده‌كه‌ن و هه‌ڵاتنى له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌ ئه‌منييه‌كان دا و ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ كار ده‌كه‌ين بۆ خێرا ئازاد كردنه‌وه‌ى (حه‌ويجه)‌ و ده‌وروبه‌رى و دابين كردنى شوێنى گونجاو بۆ پێشوازى كردن له‌و ئاوارانه‌ى له‌ باشور و ڕۆژئاواى كه‌ركوكه‌وه‌ ڕوو ده‌كه‌نه‌ شاره‌كه‌.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌دواداچوون كرا بۆ كاره‌كانى فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارييه‌كان به‌ تايبه‌تى فه‌رمانگه‌كانى ئاو و كاره‌با و شاره‌وانى و ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ بۆ به‌رده‌وام خزمه‌ت كردنى هاوڵاتييان و به‌هاناچوونى ئاواره‌كانه‌وه‌ له‌و بوارانه‌دا.

ليست هناك تعليقات: