إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الاثنين، 24 أكتوبر، 2016

نينوى تنفي ترحيل نازحيها من كركوك .. وتشيد بدحر مخططات داعش الارهابي ---نه‌ينه‌وا ڕه‌تى ده‌كاته‌وه‌ ئاواره‌كانى له‌ كه‌ركوك به‌زۆره‌ملێ ده‌ركرابن و ستايشى سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان ده‌كات

نينوى تنفي ترحيل نازحيها من كركوك .. وتشيد بدحر مخططات داعش الارهابي
أستقبل الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم الاثنين 24/10/2016 محافظ نينوى نوفل حمادي العاكوب ورئيس مجلس محافظة نينوى بشار الكيكي .
واشادت ادارة ومجلس محافظة نينوى بتضحيات الاجهزه الامنية ومواطني كركوك الذين تصدوا بشجاعة وموقف موحد لمواجهة مخططات داعش الارهابي واحباط مؤامرتهم ..
وقدم محافظ كركوك ايجازا حول الهجمة الارهابية الفاشلة التي تعرضت لها مدينة كركوك مؤخرا وعدم استطاعة ارهابي داعش من تنفيذ مخططاتهم القذره .
من جانبه قدم محافظ نينوى شرحا للعمليات العسكرية الجارية لتحرير المحافظة والتنسيق الامني بين القوات الاتحادية والبيشمركة واهمية عوده العوائل النازحه للمناطق المحرره .
وفي حديث لعدد من وسائل الاعلام اكد محافظ كركوك ان زيارة محافظ نينوى ورئيس مجلس المحافظة للاطلاع على وضع كركوك بعد ما شهدته من عملية ارهابية لعصابات داعش الارهابي مؤخرا والنصر الذي حققته قواتنا الامنية في القضاء على الزمر التي ارادت الشر وتغطية خسائرها في جبهات القتال في كركوك والموصل واماكن اخرى .. مؤكدا اننا نطمأن جميع اهالي نينوى النازحين في محافظاتنا من الطلبه والمنسبين في دوائرنا انهم سيبقون ضيوفنا الى حين تحرير نينوى ..مؤكدا بالقول ليس هنالك اي قرار بأخلاء نازحي نينوى دون رغبتهم بالعوده الى الاماكن المهيئة .
ودعا محافظ كركوك الحكومة الاتحادية لتهيئة الاجواء وتوفير الخدمات لضمان عوده النازحين لمناطقهم المحرره وتأكيد الانتصار على عصابات داعش الارهابي من خلال عوده النازحين .. قائلا ان بقاء النازحين في مخيمات النزوح وبعيدا عن اماكنهم المحرره هو يعد نصرا لعصابات داعش الارهابي .
واشار اننا لسنا مع اي عمليات هدم وتشريد لأي منطقة كانت ماعدا المناطق المحادده لجبهات القتال بين القوات الامنية وعصابات داعش الارهابي وفق ما تجده ضروريا القوات الامنية ونحن ضد اي ممارسة لا تنسجم مع تضحيات قواتنا الامنية ودفاعها عن كركوك وحمايتهم للنازحين .
واشار محافظ نينوى اننا حضرنا اليوم الى كركوك لمباركة الانتصار الذي حققته القوات الامنية ودحرها فلول داعش الارهابي ..قائلا ان ما اثير من معلومات عن قيام ادارة كركوك بترحيل العوائل النازحة هو عاري عن الصحة واننا باسم جميع اهالي نينوى ونازحيهم نشكر الحكومة المحلية على رعايتهم للنازحين .
واشار ان هنالك تنسيق بين نينوى وكركوك لضمان عوده النازحين بشكل منظم للمناطق المحرره وخاصة في برطلة والحمدانية بعد تأمين الخدمات للمدن المحرره .. موجها شكره لمواطني كركوك وادارتها وقواتها الامنية لما يقدموا من دعم واسناد وتضحيات .
وعبر رئيس مجلس محافظة نينوى بشار الكيكي جئنا الى كركوك لنعلن تضامننا الكامل مع مواطين كركوك وادارتهم ونبارك الهم الانتصارات وهو نعده انتصار اضافي لما يتحقق في دعم الانتصارات في الموصل .
ودعا رئيس مجلس محافظة نينوى كافة النازحين من محافظته والمتواجدين في كركوك للتلاحم والتكاتف ويكونوا جزء مهم ومساند للاجهزه الامنية في كركوك .

--------------------------------------------------
 
نه‌ينه‌وا ڕه‌تى ده‌كاته‌وه‌ ئاواره‌كانى له‌ كه‌ركوك به‌زۆره‌ملێ ده‌ركرابن و ستايشى سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان ده‌كات
پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24-10-2016 دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك پێشوازى كرد له‌ (نوفل حمادي العاكوب) پاريزگارى نه‌ينه‌وا و (بشار الكيكي) سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ.
ئيداره‌ و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ ستايشى قاره‌مانێتى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و هاوڵاتييانى شارى كه‌ركوكيان كرد بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى هه‌وڵه‌ شكستخواردوه‌كه‌ى تيرۆريستانى داعش .
لاى خۆيه‌وه‌ پارێزگارى كه‌ركوك پوخته‌يه‌كى سه‌باره‌ت هه‌وڵه‌ نه‌زۆكه‌كه‌ى تيرۆريستان بۆ وه‌فدى ميوان خسته‌ ڕوو كه‌ له‌ لايه‌ن هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و دانيشتوانى قاره‌مانى شاره‌كه‌وه‌ له‌گۆر نرا.
پارێزگارى نه‌ينه‌وا به‌وردى دوايين پيشهاته‌كانى هه‌ڵمه‌تى ئازاد كردنه‌وه‌ى موسڵى خسته‌ ڕوو كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه‌ ئيتيحادييه‌كان و هێزى پيشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى نه‌ينه‌وا بۆ زێدى خۆيان پاش ڕزگار كردنى شاره‌كه‌يان.
پاشان له‌ لێدوانێكدا بۆ ميدياكان دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك وتى ئه‌م سه‌ردانه‌ى پارێزگار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ينه‌وا‌ به‌مه‌به‌ستى له‌ نزيكه‌وه‌ ئاگادار بوونه‌ له‌ ڕه‌وشى شارى كه‌ركوك پاش په‌لاماره‌ تيرۆريستييه‌كه‌ى ئه‌م دواييه‌ى داعش كه‌ له‌ لايه‌ن هيزه‌ ئه‌منييه‌كانه‌وه‌ شكستى پێهێنرا و وتى هه‌موو ئاواره‌ ئازيزه‌كانى نه‌ينه‌وا له‌ خوێندكاران و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له‌ دام و ده‌زگاكانن دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ميوانى ئێمه‌ن تا ئه‌و ساته‌ى شاره‌كه‌يان ئازاد ده‌كرێت ‌ و ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ هيچ بڕيارێك له‌ ئارادا نيه‌ بۆ ده‌ركرنيان بێ ويستى خۆيان له‌ شارى كه‌ركوكدا.
پارێزگارى كه‌ركوك داواى كرد له‌ حكومه‌تى عێڕاقى په‌له‌ بكات له‌ ئاماده‌كردنى شوێنى گونجاو خزمه‌تگو‌زارييه‌كان بۆ ئاواره‌كان له‌ نزيك شاره‌ ئازاد كراوه‌كانيان و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش دا رابگه‌يه‌نين به‌ گێڕانه‌وه‌يان بۆ زێدى خۆيان چونكه‌ مانه‌وه‌يان دوور له‌ ناوچه‌كانيان سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ تيرۆريستان.
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى ئێمه‌ دژى ڕوخاندن و وه‌ده‌رنانى خه‌ڵكين له‌ هه‌موو ناوچه‌يه‌ك مه‌گه‌ر ئه‌و ناوچه‌ نزيك به‌ره‌كانى جه‌نگ بێت و به‌ پێى بۆچوونى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان بۆ ڕێگرتن له‌ تيرۆريستان له‌ سوود وه‌رگرتن لێى و دژى هه‌موو هه‌ڵوێستێكين كه‌ نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ قوربانييه‌كانى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان له‌ پاراستنى سه‌روماڵى هاوڵاتييان.
لاى خۆشيه‌وه‌ پاريزگارى نه‌ينه‌وا وتى سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ پيرۆزبايى كردن بوو له‌ هيزه‌ ئه‌منييه‌كان بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ى تۆماريان كرد به‌ سه‌ر تيرۆريستانى داعش دا و لێره‌وه‌ ڕايده‌گه‌يه‌نين كه‌ هه‌موو ئه‌و قسه‌وباسانه‌ى كراون سه‌باره‌ت ده‌ركردنى ئاواره‌كانى موسڵ بێ بنه‌مان و ئێمه‌ جارێكى تر سوپاسى ئيداره‌ى كه‌ركوك ده‌كه‌ين بۆ گرتنه‌ خۆى ئاواره‌كانمان و هاوكارى كردنيان.
پارێزگارى نه‌ينه‌وا جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌ كاركردن بۆ په‌يتا په‌يتا گێڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كانى وه‌ك ( به‌ر‌ته‌ڵڵه‌) و (حه‌مدانيه‌) پاش دابين كردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان تياياندا و سوپاسى هه‌ڵوێستى مرۆڤانه‌ى دانيشتوانى شارى كه‌ركوكى كرد له‌ هه‌مبه‌ر ئاواره‌كاندا.
(بشار الكيكي) سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ وتى : هاتوين بۆ پيرۆزبايى كرد له‌ هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى كه‌ركوك بۆ له‌ناودانى تيرۆريستان له‌ كاتێكى پێوانه‌ييدا و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ده‌چێته‌ پاڵ سه‌ركه‌وتنى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان له‌ به‌ره‌كانى شه‌ڕ له‌ موسڵ دا و داواى كرد له‌ ئاواره‌كانى موسڵ پشتيوانى ته‌واوى هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى كه‌ركوك بكه‌ن بۆ پاراستنى ئارامى شاره‌كه‌..

ليست هناك تعليقات: