إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الثلاثاء، 29 نوفمبر، 2016

پارێزگارى كه‌ركوك پێشوازى ده‌كات له‌ وه‌فدێكى ئه‌نجومه‌نى دانايانى كه‌ركوك ده‌كات

پارێزگارى كه‌ركوك پێشوازى ده‌كات له‌ وه‌فدێكى ئه‌نجومه‌نى دانايانى كه‌ركوك ده‌كات
به‌يانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29-1-2016 دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك له‌ نوسينگه‌ى تايبه‌تى خۆى به‌ ئاماده‌بوونى ليوا ( سمكۆ نازم ئه‌مين) پێشوازى كرد له‌ وه‌فدێكى دانايانى شارى كه‌ركوكى سه‌ر به‌ نوسينگه‌ى كاروبارى هۆزه‌كان به‌ سه‌رۆكايه‌تى شێخ (عوسمان زه‌نگه‌نه)‌ و ژماره‌يه‌ك له‌ كه‌سايه‌تى و شێخى هۆزه‌كانى شارى كه‌ركوك.
پارێزگارى كه‌ركوك ستايشى ڕۆڵى ئه‌نجومه‌نى دانايانى كه‌ركوكى كرد له‌ تۆكمه‌ كردنى گيانى پێكه‌وه‌ ژيان و به‌هێز كردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان پێكهاته‌كان و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانيان له‌ پێناو سه‌قامگير كردنى ئارامى له‌ كه‌ركوكدا و پشتيوانى كردن له‌ كاره‌كانى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ كه‌ركوك جوانترين وێنه‌ى هاوپشتى و هاوكارى وێنا كردوه‌ له‌ هه‌ماهه‌نگى نێوان هاوڵاتييان و هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و هاوكارى كردنى ئاواره‌كان و داوشى كرد له‌ ئه‌نجومه‌نى دانانيان هاوكار بن له‌ كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆيان.
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) وتيشى ئيداره‌ى كه‌ركوك ناتوانێت بێ هاوكارى هاوڵاتييان پلانه‌كانى جێبه‌جي بكات و ستايشى قوربانييه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ و ئاسايش و پۆليسى كرد .
له‌ كۆتايى سه‌ردانه‌كه‌دا وه‌فدى ميوان قه‌ڵغانى ڕێزلێنانيان به‌خشى به‌ پارێزگارى كه‌ركوك له‌ پاى هه‌وڵ و كۆششى به‌ڕێزيان بۆ خزمه‌ت كردنى هاوڵاتييانى كه‌ركوك و ئيداره‌ى سه‌ركه‌وتويان بۆ شاره‌كه‌ و هه‌ماهه‌نگى باشى نێوان هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و دانيشتوانى شاره‌كه‌ .




ليست هناك تعليقات: